بەرپرسانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# پێیان وایە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە بەغدا و پایتەختی وڵاتان خەریکی ناشرینکردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانە و بەرپرسانی یەکێتیش پارتی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ئیرادەی خۆیان لە ڕێی کەسانی هاوشێوەی مەنا قاوەچی بەسەر یەکێتی دەسەپێنن. لەبەرانبەر ئەو شەڕە دەنوکەی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، بەرپرسانی #نەوەی نوێ# پێیان وایە ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان ئەو دوسەڵاتە دز و گەندەڵە ڕابماڵن.
#هێمن هەورامی#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، ڕەخنەی توند لە #بافڵ تاڵەبانی# دەگرێت و پێی وایە جاتم هاوش و بەغدا و هیچ شوێنێکی دیکە، شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پارتی و یەکێتی نین و پێویستە سەرۆکی یەکێتی دەستبەرداری دژایەتی ئەزموونی هەرێم بێنێت و کێشەکانی نێوانی پارتی و یەکێتیش لە #هەولێر# چارەسەر دەبن نەک شوێنی تر.
لەبەرانبەردا، #سەعدی ئەحمەد پیرە# ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێی وایە حیزبەکەی مافی خۆیەتی ڕەخنە بگرێت و قسەی خۆی لە هەر کوێیە بیەوێت بیکات.
سەعدی پیرە دەڵێت پارتی لە #پەڕڵەمانی کوردستان# فەزڵی داوە بە مونا قاوەچی و فەرزی کردووە بەسەر یەکێتیدا. بۆیە دەبێت پارتیش چاوەڕێ بکات لە کات و شوێنی دیکەوە ئازاری پارتی بدات.
لەبەرانبەر ململانێکانی پارتی و یەکێتی و ڕێکنەکەوتنی ئەو دوو هێزە، #مژدە مەحمود# پەڕڵەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان، دەڵێت کاتی ئەوەیە هەمووان پێکەوە لەگەڵ هاووڵاتییاندا ئەم دەسەڵاتە دز و گەندەلە ڕابماڵین. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 602 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!