#مەلا بەختیار#، ڕایگەیاند، ئەو ناڕەزاییەی لە ناوخۆی یەکێتیدا کەڵەکە بووە، دەتەقێتەوە و گۆڕانکاریی ڕوودەدات، دەشڵێت، هەزاران ئەندامی یەکێتی لە دۆخی ناوخۆی حزبەکەیان نیگەرانن.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی ڤیدیۆیی دەربارەی تێپەڕبوونی 47 ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێ بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەزاران ئەندامی یەکێتی لە دۆخی ناوخۆی حزبەکەیان نیگەرانن.
لەبارەی دۆخی ئێستای حزبەکەی مەلا بەختیار دەڵێت: بەداخەوە هەزاران ئەندامی یەکێتی لە دۆخی حزبەکەیان نیگەرانن، دڵنیام گۆڕانکاری بەڕێوەیە و ئەو دۆخە نە لە کوردستان، نە لە حکومڕانی و نە لەناو یەکێتیشدا وا نامێنێتەوە، چونکە وزەیەکی زۆر گەورە لەناو یەکێتیدا خەفە بووە و دەتەقێتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 501 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!