کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  583,416
وێنە
  123,550
پەرتوک PDF
  22,052
فایلێن پەیوەندیدار
  125,074
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,995
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,392
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,664
عربي - Arabic 
43,684
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,487
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,503
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,167
جهـ 
831
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
628
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,385
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,631
کۆمکوژی 
7,052
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,269
PDF 
34,623
MP4 
3,821
IMG 
232,957
∑   رێژە 
272,670
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئایا شێخانی سۆفیگەری پاک‌ و موقەدەسن؟ ڕانانێک بۆ پەرتووکی سۆفیگەری ئەحمەد کسرەوی
پول: کورتەباس
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئایا شێخانی سۆفیگەری پاک‌ و موقەدەسن؟ ڕانانێک بۆ پەرتووکی سۆفیگەری ئەحمەد کسرەوی
کورتەباس

ئایا شێخانی سۆفیگەری پاک‌ و موقەدەسن؟ ڕانانێک بۆ پەرتووکی سۆفیگەری ئەحمەد کسرەوی
کورتەباس

ناونیشانی بابەت: ئایا شێخانی سۆفیگەری پاک‌ و موقەدەسن؟ ڕانانێک بۆ پەڕتووکی سۆفیگەری ئەحمەد کسرەوی
ئامادەکردن و نووسین: ماڵپەڕی ئاوێنە

ئەحمەدی کسرەوی، یەکێکە لە دیارترین بیرمەندانی گەورەی سەدەی بیستەمی ئێران، کە پاش تێپەڕینی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنیدا هێشتا مشتومڕ‌ دەربارەی بۆچون و پەڕتووکەکانی دەکرێ، ئەو هێندە شێلگیرانە بەدیدێکی ڕەخنەگرانەوە کاری لەسەر مێژوی ئێران و ئایین و مەزهەب و تەریقەتەکانی ئەو وڵاتە کرد، تا سەرەنجام لەلایەن فیدائییەکانی ئیسلامەوە تیرۆر کرا، کسرەوی لە پەڕتووکی سۆفیگەریدا دەڵێت سۆفیگەری لەسەر بنەمای قۆڵبڕین و ساختەکاری بنیاتنراوەو پێشەواو شێخانی تەریقەتیش مشەخۆر و مایەی بەدبەختین.
ئەحمەدی کسرەوی لەسەرەتای ئەم پەڕتووکە قەبارە بچوکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە سۆفی و دەروێشەکان تەنیا گرووپێکی بچوکی سەرلێشێواو نین تا شایستەی ئەوە نەبن سەرنجیان بدەینێ‌، دەروێش و سۆفی تەنیا ئەو پرچ درێژە چڵکنانە نین کە شمشێرو کەشکۆڵیان بەدەستەوەیە، بەڵکوو هەزارانی دیکە بێ‌ تەورو بێ‌ شمشێر و بێ‌ کەشکۆڵ و پرچ و قژی درێژ، مێشک و مەغزیان پڕە لەخورافاتی سۆفیگەری، لەنێو کاربەدەستانی دەوڵەت و بەڕێوەبەرانی ئیداریدا زۆرێک دەدۆزیتەوە کە شێخ و سۆفی و دەروێشن و هەریەکەو خۆیان بەئەندامی فڵانە تەریقەت و فیسار جەنابعالی دەزانن و زۆرێکیش هەن کە بێ‌ پەروا دەڵێن: بابە دنیا کاروانسەرایەو ژیان تەنیا چەند ڕۆژێکەو باش یان خراپ هەر تێدەپەڕێ‌.... کە کسرەوی ئەم قسانە بەوڕێنە ناودەبات.
کسرەوی ئەوەش ڕوندەکاتەوە کە سۆفیگەری لە چەندین بواردا ڕیشەی داکوتیوە، بەتایبەتیی لەئەدەبیات و سیاسەتدا. ئەو پێیوایە سۆفیگەری یەکێکە لەئامڕازەکانی سیاسەت کە ساڵەهای ساڵە ڕۆژهەڵاتناسانی ئەوروپا گرنگی پێئەدەن و بڕەویشی پێئەدەن، پێشکەوتنەکانی دنیای ئەمڕۆش نەیانتوانیوە کۆتایی پێبهێنن، هەرچەندە سۆفیگەری خەڵکی سست و تەمەڵ کردووە و لەسەر بنەمای قۆڵبڕین و ساختەکاری بنیاتنراوەو پێشەواو شێخانی تەریقەتیش مشەخۆر و مایەی بەدبەختین.
سۆفیگەری چۆن سەریهەڵدا؟
کسرەوی دەربارەی ڕەگ و ڕیشەی سۆفیگەری دەڵێت سۆفیگەری هەروەک زۆر شتی دیکە لە فەلسەفەی یۆنانییەوە سەریهەڵداوە، دامەرێنەرەکەی پلوتینۆس-ی فەیلەسوفە کە پێیوایە سەرچاوەی جیهان و هەموی ئەوەی هەیە یەک شتە ئەویش خودایە‌، هەموو شتەکانی تر لەو جودا بوونەتەوە، بۆیە پێویستە مرۆڤ گیرۆدەی مادیگەری نەبێ‌ و خۆی ڕادەستی چێژو خۆشییەکانی دنیا نەکات، ئەوەی گۆشەگیر و بێخود بێت دەتوانێت پەیوەست بێتەوە بەخوداو پەروەردگارەوە.
کسرەوی ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەدەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامەوە ئەم جۆرە بیرکردنەوە فەلسەفییە یۆنانیانە ڕویانکردە وڵاتی موسڵمانان و ڕۆژهەڵات و ئەمانیش زیاتر بڕەویان پێداو زۆری نەخایاند سۆفیگەری گەشەی کرد و تەکیەو خانەقا دامەزرا بۆ ئەوانەی تەرکی دنیایان دەکرد و جلوبەرگێکی زبریان دەپۆشی، ئەو دەڵێت ئیتر شێخەکانی سۆفیگەریش پاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە نوێنەری پێغەمبەر و خودان، هەموو شتێکی ئەم دنیایە بەدەستی ئەوان دەسوڕێ‌ و تەنانەت کار گەیشت بەوەی بڵێن ئیزرائیلیش بەبێ‌ ڕەزامەندی شێخ عەبدولقادری گەیلانی گیانی کەسی پێناکێشرێت!
موعجیزەو کەرامات-ی شێخەکان درۆی شاخدارن
کسرەوی ئاماژە بەوە دەکات لەرۆژگارێکدا نەزانی بەسەر عەوامدا باڵادەست دەبێ‌، شێخەکان کە خەڵکێکی قۆڵبڕ و مشەخۆر بوون، پاگەندەی ئەوە دەکەن نوێنەری پێغەمبەرو خودان و زۆربەشیان بنەچە و ڕەچەڵەکی خۆیان دەبردەوە سەر ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب و ئەبوبەکری سدیق، ئەو دەڵێت پێشەواو شێخ و پیرانی تەریقەت پاگەندەی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەر دو جۆرە ئامۆژگاری و فێرکردنی هەبوە یەکێکیان بەناوی شەریعەت بۆ هەمووانەو ئەوی تریان بەناوی تەریقەت کە تەنیا بۆ کەسانی سەربژاردەو تایبەتە، پێغەمبەر تەریقەتی بەئەبوبەکری سدیق و عەلی کوڕی ئەبوتالیب وتوەو لەوانیشەوە گەیشتووە بەشێخ و پێشەوایانی سۆفیگەری و دەروێشەکان.
ئەو پێیوایە بەشێک لەوتەو ڕەفتاری سۆفیگەریی پێچەوانەی قورئان و شەریعەتی ئیسلامیشەو پڕە لەخورافات بەناوی موعجیزەو کەراماتەوە بۆ گەمژاندنی ئەوانەی دوایان کەوتون. لەم پەڕتووکە بچوکەدا کسرەوی بەوردی چەندین نموونەی نائەقلانی و خورافاتی سۆفیگەری دەهێنێتەوە، بەسوودوەرگرتن لە پەڕتووکی تەزکرەی ئەولیای فەرەدەدینی عەتار و ئەسراری تەوحیدی ئەبو سەعیدی ئەبو خێر، ئەو باس لەو چیرۆکە ناواقیعی و وڕێنە ئاسایانە دەکات دەربارەی بایەزیدی بستامی و شێخ عەبدولقادری گەیلانی و مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی و شەمسی تەبریزی و چەندان شێخ و پێشەوای دیکەی سۆفیگەری درووستکراون.
کسرەوی دەڵێت لە پەڕتووکی تەزکرەی ئەولیادا هاتووە، کەسێک لەشێخ عەبدولقادری گەیلانی پرسی: بۆچی ناچی بۆ مەکە؟ شێخ دەستی بەزر کردەوەو نێوانی دو پەنجەی خۆی نیشانی پرسیارکەرەکە دا، وتی: سەیرکە. پرسیارکەر کە سەیری کرد کەعبەی بینی بەسەر سەری شێخەوە دەسوڕایەوە!.
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات شێخەکان هەمیشە وا خۆیان دەردەخەن کە لەگەڵ خوادا لەرازو گفتوگۆدان و دەیان نموونەی ئەو شێخانە دەهێنێتەوە کە بۆ گەوجاندنی خەڵکی چیرۆکی بەسەر ئاودا ڕۆشتن و بەشەوێک چونە حەج و چاککردنەوەی نەخۆش و زیندوکردنەوەی مردوو سەدان چیرۆکی سەیر و سەمەرەی تریان درووستکردووە کە کسرەوی بەدرۆی شاخدار ناویدەبات و پێیوایە شاعیرانی گەورەی وەک مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی و عەتار و سەعدی شیرازیش لە ڕێگەی شیعرەکانیانەوە بڕەویان بەم خورافات و خورافەپەرستییە داوە.
کسرەوی بەسەرسوڕمانەوە باس لەوە دەکات کە چۆن لەگەشتی بیابانێَکدا گوێدرێژەکەی ڕابیعەی عەدەوی دەمرێ‌، پاش ئەوەی موناجاتی خودا دەکات گوێدرێژەکەی بۆ زیندو دەکاتەوە، یاخود باس لەوە دەکات ئیبراهیمی ئادەم لەسەر قەراغی ڕوباری دیجلە کە خەریکی دورینەوەی کراسەکەی دەبێ‌ سوژنەکەی لێدەکەوێتە ناو ئاوەکەوەو هەزار ماسی لەنێو ڕوبارەکەوە سەر دەردەهێنن و هەریەکەو سوژنێکی زێڕینیان بەدەمەوە بووە، بەڵام ئیبراهیم وتویەتی تەنیا سوژنەکەی خۆمم دەوێ‌!
کسرەوی دەڵێت ئەمانە باکیان نییە لەدرۆ کردن و وەستای درۆن‌، هەموو ئەوەی ناویان ناوە کەرامات دەربارەی پیر و پێشەواو شێخەکانی خۆیان درۆو کاری نەکردەن، تەنیا بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆیان لای عەوام درووستیان کردووە، ئەگینا چ عەقڵێک باوەڕ بەوە دەکات کەعبە لەجێی خۆی هەستێ‌ و بێت پێشوازی لەشێخێک بکات؟ یان ئەم گەردونە چۆن دەبێ‌ بەیاری و بازیچە بەدەست ئەوانەوە؟ چۆن شێخ ڕازی دڵی هەر کەسێکی زانیوە؟ یاخود چۆن شێخ زمانی جانەوارانی زانیوە و لەگەڵ چوارپێ‌ قسەی کردووە و توانیویەتی بەئاسمانا بفڕێ‌ و بگاتە حەج؟ جا ساویلکەیی باوەڕکردن بەم موعجیزەو کەراماتانە کە ئەسڵ و ئەساسیان نییە، ئەوەیە ئەمانە بە (ئەولیا) بزانرێ‌ و دوایان بکەون، کە بەپێی بەشێک لەگێڕانەوەکان ژمارەیەک لەم شێخانە نەک هەر خۆیان بە (ئەولیا) دەزانن بەڵکوو هەندێکجار خۆیان لە (ئەنبیا) بەگەورەتریش دەزانن.
بێکاری و تەمەڵی ماڵی وێران کردین
کسرەوی ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەرهەڵدانی ئیسلامەوە تا ئێستا یەکێک لەو هۆکارانەی مایەی بەدبەختی بووە سۆفیگەرییە. سۆفیگەری کاریگەریی لەسەر هەموو شتێکی ژیان هەبووە، هەر لە جیهانبینی و خوداناسی و دەروونناسی و خوێندن و کارو پیشە‌وە بگرە تا دەگات بەئاوەدانی شارەکان و هاوسەرگیریی و ماڵداری و ئەدەبیات.
ڕەخنەیەکی گەورەی کسرەوی لەسۆفیگەری، هاندانی بێکاری و تەمەڵی و گەدایی کردن و دەستهەڵگرتن لەدنیا و ژیان و بڕەودان بەگۆشەگیری و تەکیەو خانەقانشینی بووە، کە خەڵکی تریان بەئەهلی دنیا ناوبردووە. ئیتر تەقدیسی هەژاریی و کار نەکردن گەیشتووە بەوەی وەک مەزهەبێکی لێهاتووە لە کۆمەڵگەدا، لەکاتێکدا بنەمای پێشکەوتنی وڵاتان و گەشەی کۆمەڵگەکان کارکردن و کۆکردنەوەی سەرمایە بوە.
کسرەوی دەڵێت لەسەدەی حەفتەمی کۆچیدا کە کاتی هاتنی مەغۆلەکانە، ئێران و هندو بوخارا و تورکمانستان و تورکیا و ئێراق و سووریا و میسر پڕ دەبن لەخانەقا و تەکیە، کە یەکێک بووە لەهۆکارەکانی زاڵبوونی مەغۆلەکان بەسەر ئەم ڕوبەرە فراوانەدا، ئەم تەریقەتانە وڵاتەکانیان بەدوژمن سپارد و کچ و ژنەکانیان لەلایەن داگیرکەرانی مەغۆلەوە بەتاڵان بران، بەڵام جوامێریی بەرەنگاری و تۆڵەکردنەوەیان نەبو، بەڵکوو مانای ژیانیان تەنیا کوورت بۆوە بۆ خواردن و خەوتن و ڕۆژ بەسەربردن‌، بۆ ئارامی دڵیش خۆیان خستە باوەشی سۆفیگەری و خەراباتەوە! مەغۆلەکانیش کە لەبەرژەوەندییان بو، هانی ئەم جۆرە تەریقاتانەیان دا تا سەری خۆیان بەشتی هیچ و پوچەوە گەرم بکەن و خەریکی قەلەندەریی بن و پرچ و قژیان بەربەنەوەو بەناو ئاگرا بڕۆن و لەگەڵ ماردا گەمەو یاری بکەن!
هاوکات لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا بەشێک لەپیران و پێشەواو شێخەکان ئارەزوی دەستگەیشتن بەتەخت و تاجی پاشایەتی بە هاوکاری دەروێشەکانیان بزواندنی، وەک میری مەرعەشیان و شێخ جونیدی سەفەوی کە خۆی و حەیدەری کوڕیشی لەو پێناوەدا کوژران، بەڵام سەرەنجام شا ئیسماعیلی سەفەوی کوڕی حەیدەرو نەوەی شێخ جونید، دەوڵەتی سەفەوی دامەزراند، بنەماڵەی سەفەوی لەنێو سۆفیگەرییەوە سەریانهەڵدا.
هاوڕەگەزبازی و دژایەتی ئەقڵانییەت
کسرەوی تیشک دەخاتە سەر لایەنە خراپەکانی مێژوی سۆفیگەری و پێیوایە گومڕاییەکانی سۆفیگەری لەژماردن نایەن، کە زۆر لەکردارو وتەیان پێچەوانەی ئیسلامی ڕاستەقینەیە و هەندێکجار پەل دەکێشێ‌ بۆ خانەی نکوڵیکردن لەخوداش، کە بەشێک لەپێشەوایانی تەریقەت خۆیان بەخودا زانیوە و خودایان لەخۆیاندا بینیوە.
کسرەوی چەندان نموونە دەهێنێتەوە کە ئاماژەن بۆ منداڵبازی و هاوڕەگەزبازی، لەبەرئەوەی ئەوەی تەرکی دنیایان کردووە ژنیان نەهێناوە، تووشی لادان و خەریکی منداڵبازی بوون و چەندین شیعرو قەسیدەش بۆ پێداهەڵدانی جوانی ڕوخساری کوڕان نووسراوە و شێخ هەبوە ئاگری عەشقی کوڕێکی ڕوخسار جوان سەری پێهەڵگرتووە بۆ هندستان و بەگومانیشەوە باسی پەیوەندی نێوان مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی و شەمسی تەبرێزی دەکات.
کسرەوی جەغت لەوەش دەکات کە سۆفیگەری لەرەگ و ڕیشەوە دوژمنی ئەقڵ و ئەقڵانییەتە کە گەورەترین سەرمایەیە خودا بەمرۆڤی بەخشیبێت، ئەو دەڵێت لەئەسراری تەوحیدا هاتووە کاتێک دەروێشێک پرسیاری لەشێخی ئێمە کرد: ژیری چییە؟ شێخ وتی: ژیری ئامڕازی کۆیلایەتییە!.
دەشڵێت لە پەڕتووکی سۆفییەکاندا زۆر باسی ئەوە کراوە کە ژیری ناوباتەوە سەر ڕێ‌ کەواتە پێبخەرە ڕێی (سیر و سلوک) ەوە، مەولاناش دەڵێت کە عەشق هات ژیری ئاوارە بو.
کسرەوی و دوژمنەکانی
کسرەوی کە ساڵی 1890 لەتەبرێز لەدایکبوەو لە ساڵی 1946 لە تاران تیرۆر کراوە، بەهۆی نووسینەکانییەوە دژایەتی زۆر کراوە، نەک هەر لەلایەن توندڕەوانی شیعەوە کە بەمورتەدیان داناوە و فەتوای کوشتنیان داوە و لەلایەن فیدائییەکانی ئیسلامەوە تیرۆر کراوە، بەڵکوو بەشێک لەروناکبیرانی ئێرانیش دژایەتییان کردووە بەهۆی زمان زبریی و ڕەخنە توندەکانییەوە لەشاعیرانی گەورەی وەک حافزو سەعدی شیرازی و جەلالەدینی ڕۆمی کە بەمایەی دواکەوتویی و تەمەڵیی کۆمەڵگەی ئێران ناویبردون.
هاوکات بەهۆی پەڕتووکەکانییەوە دەربارەی شیعەگەری و بەهایگەری و سۆفیگەری لەلایەن پەیڕەوانی ئەم ئایین و مەزهەب و تەریقەتانەوە دژایەتی کراوە، بەڵام کسرەوی هەمیشە ویستویەتی بەئەقڵانییەت و دیدێکی ڕەخنەگرانەوە مێژووی ئێران بخوێنێتەوە، لەم پەڕتووکەشیدا سۆفیگەری خوازیارە پەیامێک بەخەڵک بگەیەنێت ئەویش ئەوەیە کە مەرج نییە شێخ و پێشەوایانی سۆفیگەری پیاوی پاک و پیرۆز بن. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 882 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 21-07-2020 (5 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-08-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 04-08-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 10-01-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 882 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!