لە بەرانبەر سازشکردن بە #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#، #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق دووبارە بگەڕێندرێتەوە و بکرێتەوە بە سەرۆک کۆمار.
ماوەیەکە بافڵ تاڵەبانی لە گفتوگۆ و هەوڵدایە، بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح بگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و لە شوێنى #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆمارى ئێستاى ئێراق بیکات بە سەرۆک کۆمار.
بافڵ تاڵەبانی بەم هەنگاوەی دەیەوێت لە داهاتوودا وابکات بەرهەم ساڵح دوورنەکەوێتەوە، هەروەها لە هەمان کاتدا بەهۆى ناکۆکییەکانى لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامى دەستەى کارگێڕى یەکێتیى ئەو کارتە بەکاربهێنێت.
بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت بە پێدانی پۆستى سەرۆک کۆمار، کە لە داهاتوودا لەسەری ڕێکدەکەون، بەرهەم ساڵح بگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی، کە لە دوای دەستبەرداربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق گۆڕەپانەکەی چۆڵکردووە.
دەستبردن بۆ گۆڕانکارى لە پۆستى سەرۆک کۆمار لەلایەن بافڵ تاڵەبانى لە کاتێکدا، کە بەشێک لەلایەنە ئێراقییەکانیش ناکۆییان لەگەڵ سەرۆک کۆمارى ئێستا هەیە و لێى ڕازى نین و دەیانەوێ بیگۆڕن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,502 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!