وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە نووسراوێکی نهێنی، بەڕێوەبەری نووسینگەکەی خۆی دەکاتە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە #سلێمانی#.
بە فەرمانی نهێنی و بە واژووی #کوێستان محەمەد#، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (بێستوون جەبار مەجید) دەکرێتە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی.
بێستوون مەجید، پێشتر بەڕێوەبەری نووسینگەی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە.
ناوبراو هاتۆتە شوێنى ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوبەرى پێشووتر بەهۆى ئەوەى ناوبراو مۆڵەتى خوێندنى ماستەرى وەرگرتووە و بەپێی یاساش پێویستە مۆڵەتى خوێندنەکەى هەڵوەشێنێتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 345 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!