#مونا قەهوەچی#، سکرتێری خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان ڕای گەیاند کە هاووڵاتییان بە بەرچاویان ڕوونە و دەزانن کێ دەتوانێت حکومڕانی #هەرێمی کوردستان# بکات و خزمەتی هاووڵاتییانی خۆی بکات.
مونا قاوەچی، سکرتێری خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند: لە 32 ساڵی ڕابردووی حکومرانی هەرێمی کوردستاندا، زۆر قۆناغی گرنگی حکومرانی و دەسەڵاتداریمان بڕیوە، خاوەنی پەڕڵەمان و حکوومەتی خۆمانین، سەڕەرای هەموو لەمپەڕ و هەوڵ و ڕێگرییەک لەلایەن ناحەزان و دوژمنانی گەلەکەمان بۆ شکست و هەڵوەشاندنەوەی کۆی پڕۆسەی سیاسی و حکومرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەڕێبەرایەتیی جەنابی #مەسعود بارزانی# و حزبە دەسەڵاتدارە پێکهێنەرانی حکوومەت هەموو ئەو هەوڵانە شکستیان پێهێندراوە و تواندراوە قەوارەی دەستووری و سیاسیی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت.
وتیشی: وەک پێکهاتەی تورکمان هەموو کات بەشدارییەکی کارا و چالاکمان لە کۆی پڕۆسەی حکومرانیدا هەبووە، بە هاوپەیمان لەگەڵ حزبەکانی تر توانیومانە ئەرکی سەرشانی خۆمان بەرانبەر بە خەڵکی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەی تورکمان جێبەجێ کردووە.
ئەوەشی خستە ڕوو: چوار ساڵی داهاتوو و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان چارەنووسسازە و گرنگە خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تێروانینێکی زۆر و هەستیارەوە لەم هەڵبژاردنە بڕوانن، نەکەونە ژێر کاریگەریی هەندێ لێدوان و قسەی بریقەدار و بەڵێنی پوچەوە، پێویستە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە ترۆپکی بەرنامە و ئەولەیەتی حزبەکاندا بێت و هاووڵاتییانیش بەرچاویان ڕوونە و دەزانن کێ دەتوانێت حکومڕانی هەرێمی کوردستان بکات و خزمەتی هاووڵاتییانی خۆی بکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 682 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!