#ئاسۆ مامەند#، لە ئیڤێنتی د. ئەحمەد کەرکووکی لە شاری #کەرکووک# وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند”لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە خەڵکی خۆمان لە کەرکووک جێنەهێشت و لەگەڵ ئەو خەڵکە ماینەوە و خۆمان لە خەڵک جیا نەکردەوە”.
ئاسۆ مامەند، دەڵێت: هەندێک هێز بەناوی ئەوەی کەرکووک داگیرکراوە لە کەرکووکییەکان دوورکەوتنەوە و پشتیان لە کەرکووکییەکان کرد.
سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا، ئاسۆ مامەند ڕایگەیاند ”کاک #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# چووەتە #بەغدا# بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنێت چیتر یەکێتی ئەوە قبووڵ ناکات کە ستەم لە کەرکووک بکرێت و هەڵبژاردن دوابخرێت”.
ئاسۆ مامەند ڕاشیگەیاند ”ئەو نادادییانەی لە شەش ساڵی ڕابردوو لە کورد کراوە دەبێت هەمووی بۆ خەڵکی کورد بگەڕێتەوە”. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,014 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!