بەهرەمەندانی پێشمەرگە ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ لە هەڵکشاندان و لەو چوارچێوەیەشدا لە دوای بەدەست هێنانی نمرەیەکی بەرچاو لە وانەکانی، فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە #لاوی یاسین#.
سەبارەت بەو خەڵاتە و پێشکەش کردنی بە یاریزانی ناوبراو، فریا حمە حمەساڵح، سەرپەرشتیاری کارگێڕی فێرگەی تۆپی پێی یانەکە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، زیاتر لە 100 فێر خواز لەنێو فێرگەکەمان بەردەوام لە مەشقدان و خۆشبەختانەش لەو ڕێژە بەرچاوە بە دەیان یاریزانی بەهرەمەند و بە توانامان هەیە کە لە قوتابخانەکانیان ئەنجامی بەرچاو بەدەست دەهێنن.
فریا وتیشی، پلانی ئێمە تەنیا پێشکەوتنی یاریزان نییە بەڵکوو، پەروەردە و فێرکردنە وەک هاندانی ئەو یاریزانەی فێرگەکەشمان بە گرنگمان زانی سەردانی بکەین و خەڵاتی تایبەتیی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# پێشکەش بکەین.
جێگەی باسە لاوی یاسین خوێندکاری قوتابخانەی وایس ی نموونەییە و لە دوایی پیشان دانی ئاست بەرزی و بەهرەمەندی لە قوتابخانەکەی خەڵات دەکرێت و بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو سەرکەوتنانەشی، یانەی پێشمەرگە خەڵاتی دەکات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 272 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!