هەڤاڵی بەڕێز فەرهاد محەممەد، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان.
بەڕێزان ئەندامانی ستافی نووسین و هونەری و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان.
ئەمڕۆ لە یادی (29) ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، هەوڵ و کۆشش و کار و بەخششی گۆڤاری (گوڵان) بەرز دەنرخێنین، کە لە تەمەنێکی دیاریکراودا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی بواری راگەیاندن و ڕۆشنبیری و کولتووری نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بکات.
گۆڤاری(گوڵان) خاوەن تایبەتمەندێتی پیشەییانە و ڕۆژنامەوانیی خۆیەتی و، پەیڕەوی بنەما و ئیتیکی ڕاستەقینەی ڕۆژنامەگەریی کردووە و زەوینەیەکی گونجاو و بەرهەمداری ڕەخساندووە بۆ شیکردنەوە و گفتوگۆی گرنگ و کاریگەر لەبارەی پرسە چارەنووسسازەکان و، لە گەیاندنی پەیامی هەفتانەی خۆیشیدا سەرکەوتوو بووە، بەو پێیەی توانیویەتی لە ڕێگای کەسایەتی و پسپۆڕ و شارەزایانی ئەو بوارانە، هاوکات لەگەڵ دیاردە و پرس و کێشەکاندا بیروڕا و بۆچوونەکانیان بخاتەڕوو.
لایەنێکی دیکەی گرنگی ئەو گۆڤارە لەوەدایە، کە سنوورە لۆکاڵییەکانی تێپەڕاندووە، تایبەت لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمیی خۆی (گوڵان میدیا) و پێگە ئەلکترۆنییەکانەوە.
لەو بۆنەیەدا پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ئازیزی گۆڤارەکە دەکەین و، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی گۆڤاری (گوڵان) دووپات دەکەینەوە.
[1]
هەر سەرکەوتووبن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
22-04-202322-04-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 477 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!