کۆمەڵگەی #تل قەسەب#
ئەم کۆمەڵگەیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای شارۆچکەی #شنگال#، دانیشتووانی ئەم کۆمەڵگەیە بە شێوەیەکی گشتی سەر بە ئایینی ئێزدین و لە 9 هۆز پێکدێن. ئەم نۆ هۆزە بریتیین لە هۆزەکانی: «مەهرکان، هەسکان، هەباب، عەلی سۆرکا، جێلکی، قتۆیا، فەقیر، کزا، دلکان». جوگرافیای کۆمەڵگەی تل قەسەب گرنگییەکی بەرچاوی هەیە لە ڕووی شوێنە ئایینی و پیرۆزەکان، لەبەر ئەوەی چەندین شوێنی پیرۆزی ئایینی ئێزدی لەم جوگرافیایە هەڵکەوتوون. ئەمەش بووتە هۆکار کە ساڵانە هەمژارێکی زۆری خەڵکی ڕوو لەم شوێنانە بکەن، بە تایبەت لە مانگەکانی نیسان و گولان. لەبەر ئەوەی ئەم دوو مانگە تایبەتن بە تەوافی ئێزدییەکان. خەڵک لە هەموو گوندە ئێزدییەکان بە مەرەمی زیارەت و تەواف لەگەڵ هاوڕێ، خزم و نزیکەکانیان سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن. بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2010 و پێش هێرشی داعش بۆ سەر کۆمەڵگەی تل قەسەب، هەژماری دانیشتووانەکەی نزیکەی 18 هەزار کەس دەبوون. بەڵام لەگەڵ هێرش و دەستدرێژی دەوڵەتی ئیسلامی داعش، سەدان کەس لە پیر و گەنج، کچ و کوڕی بێ تاوانی کۆمەڵگەی تل قەسەب تالان و ئەنفال دەکرێن، هەروەها دەکوژرێن و بێسەر و شوێن دەکرێن. بەشی ڕزگاربووی خەڵکەکەش ڕوو لە پارێزگا و شارەکانی دەوروبەری کوردستان دەکەن، وەک #دهۆک# و #زاخۆ# و #سلێمانی#. هەروەها بەشێکی بەرچاویش کۆچی دەرەوەی وڵات دەکەن. بە گوێرەی ئامارێک 900 کەس لە خەڵکی ئەم کۆمەڵگەیە بوون بە قوربانی هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی داعش. قوربانییەکان لە 420 پیاو و 480 ژن پێکدێت، کە 126 پیاو و 64 ژن ئەنفالکراون، 108 پیاو و 101 ژن بێسەر و شوێن کراون. هەروەها ڕزگاربووانی کارەساتەکەش 186 پیاو و 315 ژن لە خۆ دەگرێت. بەشێک لە ڕزگاربووان ئێستا دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن و دوای کۆمەڵکوژییەکە نەگەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان. لە دەستپێکی ساڵەکانی 2019 و 2020 بەشێک لە خێزانەکانی قوربانیان گەڕاونەتەوە بۆ کۆمەڵگەکە و ئێستا نیشتەجێن لەم شوێنە و ژیانی خۆیان بەسەر دەبەن. [1] [2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 942 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!