بۆکان
بۆکان مانای بووکی شاران
بنکەی خانان و سەرداران
قەڵای تاقی کیسرا تەرزی
تاقە و چوارن بورجی بەرزی
بۆ پێشوازی عازیزانی
بیستوومە و دیوتە و دەیزانی
کاتی هاتی چەرخی گەردوون..
سەوری دێنا بۆ گاو گەردوون
لە حاندی سەرچاوە و چۆمی
چاوەی چۆمی جەیحوون چۆمی
نێو بانگی «گۆمی سەر سەکۆ»
ڕۆیی بۆ «کۆ» و «باکۆ» و «ماکۆ»
«دریاچەی ورمێ» و «شاگۆلی»
وان لە قەراخ شار و چۆلی
ئەم، قەلبی باغات و شارە
عەرز و ئاسمانی لێ دیارە
ئاوی ڕوونی «حەوزە گەورە»
وەک ئاوی کەوسەر بێ غەورە
پاناوکێکە بەحری قولزم
پەرژینی گوڵ! عەینی زمزم
ئاوێنێکی باڵانوێنە
لە مانگێ هەڵدەگرێ وێنە
تەرزەی هەوری گەواڵ گەواڵ
تیشک بیئەنگێوێ بەحاڵ
لە تەختی حەوزی بێ غەوشی
چەشنی ئەڵماسێ دەدرەوشی
ئەسکەندەر سەر لێشێواوە
ئاوی ژین یانی ئەو ئاوە
لە سەر باسکی «ناڵەشکێنێ»
«حەسەن زیرەک» خۆی دەنوێنێ
قووتی ڕووحە دەنگی خۆشی
خۆش بێ با نەشمابێ خۆشی
دەنگی هەر بزرینگێتەوە
مردووی پێ زیندوو بێتەوە
سی مزگەوتێکی تێدایە
جومعە و جەماتی بەرپایە
شار و دێهات ئەم بە ئەوبەر
خەتتاتە و نەققاشە و هۆنەر
چۆم و باغ و قۆرغ و مێشە
تەرخان بۆ فیکر و ئەندێشە
«حەقیقی» ماڵی ها لێرە
چاوەڕوانی دووعای خێرە
سەچاوە:
دیوانی حەقیقیدیوانی حەقیقی
هۆزانەوان: عەباسی
حەقیقیحەقیقی [1] [2] ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 230 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!