ئاماری جینۆسایدی کوردە ئێزدییەکان لە ڕێکەوتی #03-08-2014#
لە ڕێکەوتی 03-08-2014، شاری #شەنگال# و چەند گوندێکی ئێزدی نشینی دورەبەری وەک: #کۆچۆ#، تل بنات، تل عەزێر، تل قەسپ و ... لەلایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام (#داعش#) هێرش کراوەتەوە سەریان و کارەساتێکی دڵتەزین خوڵقا کە دەکرێت وەک مێژوویەکی تاڵ و زیندوو تۆماربکرێت.
کۆی ڕفێندراو و بێسەروشوێن 9162
|
|
|
|
ئاماری قوربانیانی ئەم جینۆسایدە بە وتەی بەڕێز #سعود مستو نەجم# بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدییەکان بە شێوەی خوارەوەیە:
- لە رۆژی یەکەمی ئەم هێرشە رەشە، 1293 کەس لە کوردانی ئێزدی شەهید کران.
ژمارەی قوربانییانی ئێزدی لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش (سەرجەم هاوڵاتی ئێزدی ساڵی 2014 55.000)
|
|
|
|
- 2745 منداڵ، هەتیو (بێ دایک و باوک) و بێسەروشوێن کران.
- 68 مەزارگەی ئایینی تایبەت بە بڕوادارانی ئایینی ئێزدی تەقێنرا.
- 6417 کوردی ئێزدی رفێندران و بێسەروشوێن کران کە لە کۆی ئەمانە 3548 کەس ئافرەت بوون و 2869 کەس پیاو بوون.
- لە ئەنجامی ئەم هێرشە درەندانە و خوێناوییە، 96 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتە کە تا ئێستا (2024) 49 گۆڕ کاری لەسەر کراوە و کراوەتەوە و ناسێندراوە.
- تا ئێستا (2024) لە کۆی 653 ئێسک و پروسک، 242 ئێسک و پروسک گەڕاوەتەوە کوردستان و زێدی ڕەسەنی ئێزدییەکان.
پێش روودانی ئەم کارەساتە ژمارەی پێناسەی هاوڵاتییانی ئێزدی 550 هەزار کەس بووە کە لە پاش ساڵی 2014 نزیکەی 20٪ کۆچی دەرەوەی وڵاتیان کردووە.[1]