ئەمڕۆ سێشەممە #20-02-2024#، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای #هەولێر#، بەسەرپەرشتی دکتۆر #پشتیوان سادق# ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و بە ئامادەبوونی چیا هەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، لەگەڵ بەرپرس و مامۆستایانی #وەزارەتی خوێندنی باڵا# کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق بە گرنگیەوە باسی لە ڕۆڵ و کاریگەریی دیاری زانکۆ و پەیمانگاکان، لەنێو کۆمەڵگە وەک بەرزترین ناوەندی ئەکادیمی کرد، کە لە دەستخستنی زانست و مەعریفە و پێگەیاندنی تاک پێشەنگن.
لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، ڕایگەیاند لە سایەی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، ئێستا (2024) خاوەن دەیان زانکۆ و پەیمانگاین، بە دڵنیاییەوە، بۆ هەموو سێکتەرەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار (#مەسرور بارزانی#)، بەرنامە و پلانی تۆکمە و گرنگی هەیە، ئامانجی سەرەکی خزمەتکردنی هاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستانە.
دکتۆر پشتیوان لە بەشێکی تری پەیڤەکەیدا، ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕووی پەیوەندی نێودەوڵەتی و سیاسی و دبلۆماسی و ئابووری، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەرێمی کوردستان، بەرەوپێشەوە دەچێت، لە زۆربەی کۆڕبەند و کۆنفرانس و دیالۆگی نێودەوڵەتی « سەرۆکی حکوومەت» بەشداربوویەکی سەرەکییە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان بەوردی لەسەر دوایین پێشهات و بارودۆخی هەنوکەی کوردستان و ئێراق و ناوچەکە قسەی کرد و ئەوەی ڕاگەیاند بە دڵنیاییەوە ئاسۆی ئاییندەمان زۆر گەش و ڕووناکە، بۆیە پێویستە هەموومان، پابەندی بەها بەرز و باڵاکانی خاک و نیشتمان بین و بە چەکی زانست خزمەت بە خەڵک و وڵاتەکەمان بکەین. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 675 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!