کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونە، دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شارۆچکەی #شەنگال#، دانیشتووانی گوندەکە پێکدێن، لە موسڵمان و ئێزدی، چەندین شوێنی پیرۆزی ئایینی ئێزیدیان دەکەوێتە کۆمەڵەکەوە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شەنگال و ناوچەکە سەردانی شوێنە پیرۆزەکان دەکەن، بەتایبەت لە مانگی نیسان (4) و گوڵان لەبەر ئەوەی لەو مانگانە تەواف و سرووتی ئایینی ئێزدیانە. خەڵک لە هەموو گوندەکان سەردانی گر زەرک دەکەن و خزمان و هاوڕێیان خۆیان بانگهێشت دەکەن.
$ژمارەی دانیشتووان$
پێش هاتن و هێرشی دڕندانەی #داعش# بۆ شەنگال لە ساڵی (2010) ژمارەی دانیشتووانەکەی (13000) 13 هەزار کەس بووە، هەروەها لە کاتی هاتنی داعش سەدان کەس لە دانیشتووانەکەی کۆمەڵکوژکران (بێسەروشوێن، شەهید و ئەنفال) کران، ژمارەیەکی زۆریشیان ئاوارەی شاری #دهۆک#، #زاخۆ# و #سلێمانی# بوون. ژمارەیەکیان کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئەورووپا.
لە کۆمەڵەکە (343) هاووڵاتی بوونە قوربانی داعش بەم شێوەیە:
ژمارەی پیاو: 188.
ژمارەی ژن: 155.
$ئەنفالکراو$
ژمارەی ئەنفالکراوی پیاو: 68
ژمارەی ئەنفالکراوی ژن: 30
$بێسەروشوێن$
ژمارەی پیاو: 59
ژمارەی ژن: 33
$ڕزگارکراو$
ژمارەی پیاو: 61
ژمارەی ژن: 92
ژمارەیەک لە ڕزگارکراون لە وڵاتانی ئەرووپا و کوردستان دەژین.
کۆمەڵگەکە خزمەتگوزارییەکانی زۆر کەمن یا دەتوانین بڵێین خزمەتگوزاری وەک (ئاو، کارەبا و ڕێگاوبان) نین. لە سەرەتای ساڵانی (2019-2020) ژمارەیەک لە خێزان و دانیشتووانەکەی گەڕاونەتەوە گر زەرک و دەستیان کردووەتەوە بە ژیانکردن، لە زێدی خۆیان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,286 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!