ئەمڕۆ #25-03-2024# لە دیدارێکدا دکتۆر #پشتیوان سادق# ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای #هەولێر# لەگەڵ کادیرانی پێشکەوتووی پارتی لە شاری ھەولێر کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 25-03-2024، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقەکان و ھەڤاڵان #ئومێد خۆشناو# و ھەڵگورد شێخ نەجیب و چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر و ھەڤاڵان و کادیرانی پێشکەوتووی سنووری لقەکانی پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لە دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان و ئێراق کردوو، ڕایگەیاند بە پلان و بەرنامە و لە ڕێگای دادگای فیدڕاڵی، بارودۆخێکی سەختیان بۆ ھاووڵاتییان و مووچەخۆرانی کوردستان درووستکردووە، بۆیە لەسەر ھەموومان پێویستە دژی ئەم ستەم و زوڵم و سیاسەتی برسیکردنە ڕابوەستین.
لە تەوەرێکی تری قسەکاندا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، ئاماژەی بەوەکرد کە #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، ھەموو ئەرک و کارەکانی بەرانبەر #بەغدا# جێبەجێ کردووە، بەڵام ئەوان دوور لە یاسا و دەستوور مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئەمەش جێگای قبووڵکردن نییە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق ڕایگەیاند، گەلی کورد بە سەرکردایەتی و ڕێبەرایەتی جەنابی (#مەسعود بارزانی#) ، نە لە ڕابردوو و نە لە ئێستا و نە لە داھاتووش، ھیچ ھێز و بڕیارێکی سەپێنراوی دژ بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان قبووڵ نەکردووە و قبووڵ ناکات.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ڕووی پەیوەندی دیبلۆماسی و سیاسی و پرسە نێودەوڵەتییەکان، بەرەوپێش دەچێت و داھاتووی کوردستان زۆر گەش و ڕووناکە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 455 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!