تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگە لەم وەرزەی خولی ئێراق لە ڕیزی یانە پیشەگەرەکان یاری دەکات و پاش ڕاکێشانی تیروپشکی یارییەکانی خولەکەش بۆ وەرزی 2023-2024، لاوە پێشمەرگەکان لە بەرانبەر هەریەک لە (#دهۆک#، زاخۆ، شەرگات، #هەولێر#، نەورۆز و غاز شیمال) یاری دەکات و لە یەکەم یاریشی لە دەرەوەی یاریگەکەی دەبێتە میوانی لاوانی #یانەی وەرزشی دهۆک#، ئەمە و لە جەولەی دووەمی یارییەکان چاوەڕوان دەبێت و هەروەک لە جەولەی سێیەمدا میوانداری لە لاوانی #زاخۆ#ی دەلال دەکات.
لە جەولەی چوارەمی یارییەکانی خولەکەش دووبارە ڕوو دەکاتە یاریگەی یانەی شەرگات و لە بەرانبەر لاوانی ئەو یانەیە ڕووبەڕوو دەبێتەوە و لە جەولەی پێنجەمدا میوانداری لە تیمی لاوانی یانەی هەولێر دەکەن، لاوانی پێشمەرگە و لاوانی نەورۆز لە جەولەی شەشەم دێربی لاوانی ئێراق لە شاری #سلێمانی# ئەنجام دەدەن و هەروەک لە دوا یاریشیاندا میوانداری لە لاوانی یانەی غاز شیمالی شاری #کەرکووک# دەکەن.
=KTML_Bold=خشتەی یارییەکان:=KTML_End=
1. دهۆک × پێشمەرگە
2. پێشمەرگەچاوەڕوانە
3. پێشمەرگە × زاخۆ
4. شەرگات × پێشمەرگە
5. پێشمەرگە × هەولێر
6. نەورۆز × پێشمەرگە
7. پێشمەرگە × غاز شیمال
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 60 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!