پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
15-09-2024
زریان عەلی
کەسایەتی
جەمال بابان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ڕەفیقێ وێنەگر - چاڤێ سلێمانی
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا پژمان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
رێکەوت و رووداو
06-09-1930
07-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دەهام عەبدولفەتاح
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتیە محەمەد کەریم
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کوشکا حەوش کوروو
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  537,586
وێنە
  109,807
پەرتوک PDF
  20,254
فایلێن پەیوەندیدار
  103,964
ڤیدیۆ
  1,535
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,640
کەسایەتی 
5,128
شەهیدان 
2,545
پەڕتووکخانە 
1,298
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
884
جهـ 
606
وێنە و پێناس 
388
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
34
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
5
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   رێژە 
235,241
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
ئایا جەنگی غەززە کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی کورد و ئەمریکا؟
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ئایا جەنگی غەززە کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی کورد و ئەمریکا؟

ئایا جەنگی غەززە کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی کورد و ئەمریکا؟
=KTML_Bold=ئایا جەنگی غەززە کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی کورد و ئەمریکا؟=KTML_End=
#زوبێر ڕەسوڵ#

بەپێی لێکدانەوەی ناوەندە ستراتیژییەکان، جەنگی ئیسرائیل و حەماس لێکەوتەی زۆری دەبێت لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە تایبەتیش دۆست و نەیارەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. کوردیش وەک دۆست و هاوکارانی سیاسەتی ئەمریکا بە تایبەت لە عێراق و سووریا دەکرێت بەشێک لە کاریگەری ئەو گۆڕانکاری و لێکەوتانەیان بەربکەوێت. ئەوەی تایبەت بێت بە لێکەوتە و کاریگەرییەکانی جەنگی ئیسرائیل - حەماس لەسەر سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کورد دەکرێت لە سێ گریمانە یان سیناریۆدا کۆیان بکەینەوە.

یەکەمیان، گرنگیدانی زیاتر و پێداچوونەوەی ئەمریکا بە سیاسەتی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە تایبەت بەرامبەر دۆستەکانی بە جۆرێک کەوا هەست نەکەن ئەمریکا بەجێیان دەهێڵێت یان فەرامۆشیان دەکات، لەو دۆخەدا بێگومان ئەمریکا گرنگی زیاتر دەدات بە کورد چ لە سووریا و چ لە عێراق، چونکە سیاسەتی ئەمریکا لە ئێستادا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کار لەسەر دوو پرس دەکات، یەکەم، رێگەگرتن لە فراوانبوونی هەژموونی ئێران. دووەم، شەڕی تیرۆر، لە هەردوو پرسەدا کورد بەشێک دەبێت لە گرنگیپێدانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

لێکەوتەی دووەم ئەوەیە، کە ئەمریکا فۆکەسی سەرەکی لەسەر ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل بێت و هیچ گرنگییەک بە پرسی کورد نەدات. هەرچەندە دەبێت ئەوە بڵێین کە ئەمریکا ئەگەر فۆکەسی سەرەکیشی لەسەر پرسی فەلەستین بێت ئەوا گوشار و ململانێی ئەمریکا لەگەڵ نەیارەکانی هەر بەردەوام دەبێت؛ بە واتایەکی دیکە ئێران هەر بەردەوام دەبێت لە گوشار خستنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە تایبەت لە سووریا و عێراق و لوبنان و یەمەن و کەنداوی فارسیش (یان عەرەبی). بە واتایەکی دیکە لەم دۆخەشدا فاکتەری کورد ئەگەر وەک کارتێکی گوشاریش بێت بەدەست ئەمریکا کاریگەری خۆی هەر دەبێت، واتا کورد لەم حاڵەتەشدا هەر گرنگی خۆی دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. ئینجا چ مامەڵەکردن بێت لەگەڵ ئێران و عێڕاق، یان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیا.

لێکەوتەی سیێەم ئەوەیە، کە ئەمریکا یاری یان سەودا بە کارتی کورد بکات، لەبەرامبەر دەسکەوتێکی دیکە، ئینجا چ بۆ تورکیا بێت یان بۆ ئێران. ئەم لێکەوتەیە یان فاکتەرە زیاتر کاریگەرە بە گوشارەکانی تورکیا لەسەر ئیدارەی بایدن و سیاسەتی ئەمریکا. لە راستیدا تورکیا هەمیشە گوشارێکی کاریگەر و بەهێزە لەسەر سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، بە تایبەت لە دژی کێشەی کورد، بۆ نموونە یەکێک لەو فاکتەرانەی کە وایکرد ئەردۆغان بەرسڤێکی توندی هەبێت بەرامبەر ئیسرائیل بۆ سیاسەتی ئەمریکا دەگەڕێتەوە لە پشتگیریکردن لە هێزەکانی سووریای دیموکرات. بە ئەگەری زۆر ئەگەر بایدن واز لە هێزەکوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بهێنێت سیاسەتی ئەردۆغان زۆر نەرمتر دەبێت بەرامبەر پرسی غەززە. ئینجا نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە تورکیا بە حوکمی پێگەی سەربازیی جیۆپۆلەتیکی و ئەندامێتیی ناتۆ پێگەیەکی بەهێزی هەیە لە ناوچەکەدا، کە لە راستیدا ئەستەمە بۆ هەر ئیدارەیەکی ئەمریکا کە تورکیا لەخۆی زویر بکات بۆ هێزێکی دیکەی نا دەوڵەتی وەک کورد لە ناوچەکدا. بەڵام لە بەختی کورد سەرەڕۆی و عینادی سیاسەتی ئەردۆغان بەرامبەر ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا وایکردووە ئەمریکا بەردەوام بێت لەسەر پشتگیریکردنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان. بێجگە لەوە خەریکە جۆرێک لە وابەستەی ئەخلاقی بەرامبەر کورد دروست دەبێت لە کۆنگرێس و لەناو بەشێک لە نوخبەی سیاسی و رۆژنامەنوس و توێژەران بەرامبەر بە کورد، بە تایبەت کە کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدا دۆستی ئەمریکا بوو کە ئەمریکا هیچ دۆستێکی نەبوو لە سووریادا.

ئەوەی تایبەت بێت بە پێگەی ئەمریکا (بە تایبەت لە دەوروبەری سووریا و عێراق و کەنداو) تائێستا هێزێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوەیە لە ناوچەکدا. ئێستا ئەمریکا پێگەی خۆی وەکو هێزی باڵادەستیی ناوچەکە پاراستووە. ئەم دووبارە خۆڕێکخستنەوەی ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی دەتوانین لە دوو هەنگاوی ستراتیژی ئیدارەی بایدنەوە تێبینی بکەین.

یەکەم: ئیدارەی بایدن لە سەرەتای شەڕی حەماس - ئیسرائیل بە تووندی رایگەیاند کە دەبێت دەسەڵاتی حەماس لە غەززە کۆتایی بێت. هەڵبەتە ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا دەکرێت پشتگیریی دۆستانی ئەمریکاشی لەگەڵدا بێت، بە تایبەتی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا وەک: میسر، سعودیە، ئوردن، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و دەسەڵاتی فەلەستین.

دووەم: ئیدارەی بایدن هۆشدارییەکی توندی بە ئێران و پڕۆکسییەکانیدا لە مەترسی کردنەوەی بەرەی شەڕی دیکە لە دژی ئیسرائیل. ئەم هۆشدارییەی ئەمریکا بەهۆی جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست و دەریای سوور بەهێزتر بوو، بە جۆرێک کە وایکرد حزبوڵڵای تائێستا لە بەشداریکردنی راستەوخۆ لە دژی ئیسرائیل خۆی بەدووربگرێت. بۆیە دەتوانین بڵێین کە ئەمریکا سیاسەتی تۆڵەکردنەوە لە ئێران و میلیشیاکانی گرتووەتەبەر، ئێرانیش سیاسەتی بارگرژی سنورداری لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵبژاردووە.

ئەمریکا بۆ ململانێ لەگەڵ ئێران و پرۆکسییەکانی تائێستا زیاتر سووریای هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە مەیدانی ململانێ نەوەکو عێراق، ئەمەش وەک رەچاوکردنی دۆخی تایبەتی عێراق، بە تایبەت حکومەتەکەی سوودانی کە تاوەکو ئاستێکی باش خوازیاری هاوئاهەنگییە لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام بە حوکمی پێگەی لاوازی سوودانی لەو حکومەتەدا، دەکرێت بە ئاسانی حکومەت ئاراستەی دژە ئەمریکایی وەربگرێت. بۆیە هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەگەر بەرەی فراوانتر بکرێتەوە دژی ئەمریکا ئەوە رۆڵی زیاتریان پێدەدرێت. چونکە ئەمریکا دەزانێت تاوەکو ئەمریکا هەبێت کورد لە سووریا و عێراق ناچێتە بەرەیەکی دیکەوە. ئەمە سەبارەت بە تورکیاش دروستە، واتا تاوەکو ئەردۆغان زیاتر سەر ئێشە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دروست بکات دەکرێت رۆڵی فاکتەری کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەهێزتر بێت. کورد لە سووریا دەکرێت کارتێکی گوشار بێت بۆ سەر ئێرانیش، واتا ئەمریکا لە سووریا پێگەی خۆیان زیاتر بەهێز بکەن و وەکو مەیدانی جەنگ گورز بوەشێنێت لە ئێران و پرۆکسییەکانی لە سووریا. چونکە ئێران نایەوێت لەنێو ماڵی خۆی شەڕی ئەمریکا بکات، ئەمریکاش نایەوێت لە عێراق شەڕی ئێران بکات، بۆیە پێدەچێت هەردووکیان لەسەر ئەوە کۆک بن کە مەیدانی شەڕ بگوازنەوە بۆ سووریا.

هەرچی تایبەت بە رۆڵی هەرێمی کوردستان ئەوا ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر گرنگی پێدانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە رێگەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە. هەروەها پشتگیری کردن لە هاوهەڵوێستی یەکێتی و پارتی بۆ ئەوەی لە بەغدا بتوانن وەک کوتلەیەکی بەهێز جۆرێک لە هاوسەنگی دروست بکەن بەرامبەر هەژموونی شیعەکان بەسەر بریاری و سیاسی لە عێراقدا.

نەوەکو هەر ئەوە بەڵکو پێدەچێت لەمەودا ئەمریکا پێگە سەربازی و سیاسیەکانی قایمتر بکات لە هەرێمی کوردستان. هەرچەندە تائێستا ئەمریکا نەیتوانیوە هێزەکانی بپارێزێت لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بوونی هێزەکانی ئەمریکا ئەگەر تەنیا دوو بنکەی سەربازیش بن گرنگە بۆ چاوترساندنی میلیشیا شیعەکان لەلایەک و، وەکو ناوەندێکی سەربازیش بۆ پاڵپشتیکردنی بوونی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان لە لایەکی دیکەوە.

=KTML_Bold=ئایا ئەمریکا کورد بۆ لیستی دۆستە هاوپەیمانەکانی زیاد دەکات؟=KTML_End=
کورد و ئەمریکا هەرچەندە لە چەند ویستگەیەکی گرنگدا وەکو هاوپەیمان کاریان کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین بڵێین کە ئەمریکا و کورد، چ لە رۆژئاوای کوردستان یان هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی یەکترن. هەرچەندە کورد خۆی بە هاوپەیمانی ئەمریکا دەزانێت، ئەمریکاش دەزانێت کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جگە لە ئیسرائیل دۆستی لە کورد دڵسۆزترییان نییە، بەڵام بە حوکمی پێگەی هەستیاری کورد، کە بەسەر چەند وڵاتێک دابەش بوون، بەشێک لە وڵاتانەش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئەمریکادان (بۆ نموونە تورکیا) هەروەها پێگەی سیاسی کورد کە دەوڵەت نین ناتوانین وەک هاوپەیمان سەیرییان بکەین. بۆ تێگەیشتن لە دۆخی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکرێت سەرنجمان بخەینە سەر سێ هاوپەیمانی ئەمریکا کە بەشێکی زۆری یارمەتییە دەرەکییەکان بۆ ئەو سێ وڵاتە دابین دەکات، مەبەستمان لە ئیسرائیل و میسر و ئوردنە. زۆربەی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، میسر و ئوردن، پارەی دابینکردنی سیستەمی چەک و خزمەتگوزارییەکانن کە لەلایەن بەڵێندەرانی بەرگریی ئەمریکاوە دابین دەکرێت. جگە لەوەش لە ساڵی 1946ەوە تەنیا ئیسرائیل (140ملیار) و میسر (ملیار) و ئوردن (ملیار) بە کۆی گشتی 248 ملیار دۆلاریان وەرگرتووە. بۆ ساڵی 2024، ئیدارەی ئەمریکا هەوڵدەدات لەسەدا 44 بۆ ئیسرائیل، لەسەدا 19ی میسر و لەسەدا 19ی ئوردن لە کۆی گشتیی بودجەی تەرخانکراو بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا دابین بکات.

وەک دەزانین ئێستا ئەمریکا کۆمەکی دارایی هەرێمی کوردستانیش دەکات بە تایبەت کۆمەکی مانگانەی دوو لیوای هێزی پێشمەرگە، بەڵام ئەم کۆمەکە هێشتا نەچووەتە خانەی هاوپەیمانییەک کە دڵنیابین لەوەی بەردەوامی دەبێت، وەک ئەوەی ئەمریکا بۆ ئوردن و ئیسرائیل و میسر دەیکات، بەڵام دوای 7ی ئۆکتۆبەر، بە تایبەت ئەگەر ئەمریکا پێداچوونەوەیەک بکات بە سیاسەت و ریزبەندی ناوچە گرنگەکان لە روانگەی ئەمریکاوە ئەوە دەکرێت هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بەشێک لەو کۆمەکانەی ئەمریکایان بەربکەوێت، بە تایبەت کە ململانێی ئەمریکا دژی هێزە شیعییەکان و ئێرانیش زیاتر لە سووریا دەبێت، یان لەسەر سنووری نێوان سووریا و عێراق، بۆ ئەمەش رۆڵی زیاتر دەدرێت بە کورد، هەم بە رۆژئاوای کوردستان هەم هەرێمی کوردستانیش پێگەی سیاسی گرنگتر دەبێت بۆ ئەمریکا. بەپێی نوێترین راپرسی کە پەیمانگەی ریگان لە مانگی 11 ئەم ساڵدا (2023) بڵاوکرایەوە، سەبارەت بە رای گشتیی ئەمریکییەکان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ئەمنی ، دەریخستووە کە 31%ی ئەوانەی پرسیاریان لێکراوە پێیان وایە سوپای ئەمریکا دەبێت زۆرترین فۆکەسی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوین بێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵێک پێشتر رۆژهەڵاتی نێوەراست 11% گرنگیپێدانی رای گشتیی ئەمریکای هەبوو. هەرچەندە رای گشتیی ئەمریکا نابێتە پێوەر بۆ دیاریکردنی ریزبەندی گرنگی ستراتیژی ناوچەکانی جیهان بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەڵام شەڕی حەماس ئیسرائیل دەکرێت جۆرێک گۆڕانکاری دروست بکات سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە تایبەت بەرامبەر دۆست و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 0 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 07-12-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 07-12-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 16-09-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 16-09-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 0 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
شێخ عەلی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
15-09-2024
زریان عەلی
کەسایەتی
جەمال بابان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ڕەفیقێ وێنەگر - چاڤێ سلێمانی
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا پژمان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
رێکەوت و رووداو
06-09-1930
07-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دەهام عەبدولفەتاح
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتیە محەمەد کەریم
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کوشکا حەوش کوروو
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  537,586
وێنە
  109,807
پەرتوک PDF
  20,254
فایلێن پەیوەندیدار
  103,964
ڤیدیۆ
  1,535
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,640
کەسایەتی 
5,128
شەهیدان 
2,545
پەڕتووکخانە 
1,298
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
884
جهـ 
606
وێنە و پێناس 
388
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
34
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
5
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   رێژە 
235,241
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
شێخ عەلی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!