کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  587,742
وێنە
  124,712
پەرتوک PDF
  22,131
فایلێن پەیوەندیدار
  127,232
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,858
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,969
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,788
عربي - Arabic 
44,417
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,858
فارسی - Farsi 
16,057
English - English 
8,545
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,242
جهـ 
835
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
41
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
631
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
865
شەهیدان 
2,730
کۆمکوژی 
7,225
بەلگەنامە 
75
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
165
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,546
PDF 
34,792
MP4 
4,051
IMG 
235,688
∑   رێژە 
276,077
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
تاڵیبان و داعشی خۆراسان و پەنجشیر
پول: کورتەباس
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
تاڵیبان و داعشی خۆراسان و پەنجشیر
تاڵیبان و داعشی خۆراسان و پەنجشیر
=KTML_Bold=تاڵیبان و #داعش#ی خۆراسان و پەنجشیر=KTML_End=
#ئاسۆ عەبدوللەتیف#

ئەوەی ئێستا لە ئەفغانستان روو دەدات، درێژە پێدانی رێککەوتنی ئەمەریکا و تاڵیبانە لە دەوحەی قەتەر، کارکردنە لەسەر ئەجێنداکانی میتۆدی جەنگی و کاولکاریی و دروستکردنی فۆرمێکی دیکەی حوکمرانی سوننە به و جۆرەی ئەمەریکا خۆی دەیەوێت بە تەنیشت ئێران و چین و روسیاوە.

ئەمەریکا هیچ بۆی گرنگ نییە ئەم فۆرمە دینیی و مەزهەبییە حەنەفییە ماتریدییە پاکستانی ئەفغانییە، دیموکراسخواز و ئینسانیی و دۆستی ژن و کولتوور و رۆشنگەری و کۆمەڵگای مۆدێرن و کراوه و ئازاد بێت، وەلێ بۆی گرنگە مۆدێلێکی میانڕه و نەبێت، توند و نەخوازراوبێت لەبەردەم هێزە نەیار و بەرهەڵستکارەکان و بەتەواوی سەرئێشەبێت بۆ ناوچەکە، چونکە ئەمەریکا خۆی بە بەرنامە بیست ساڵە سەلەفیەتی ئوسوڵیی مۆدێرن گەشە پێدەدات لە ئەفغانستان و بۆ بیست ساڵی دیکەش کردی بە ئەڵتەرناتیڤی حوکمرانیی و پۆلیسی ناوچەکە، ئەم پەرچەمە تازەیەی تاڵیبان زۆر کار بۆ ئەمەریکا ئاسان دەکات، کە سەرەکیترینیان ئەوەیە بەبێ وجودی سەربازی ئەمەریکی و بودجەی خەیاڵی واشنتن وەبەرهێنانی دیبلۆماسی بە کابولەوە دەکات و دووراودوور گوشارەکانی دەکاتە کارتی دانووستان و گفتوگۆی بەرهەمدار بۆ ئایندە.

ئەوانەی کە بەبێ زانیاری و ریشەی مێژوویی تاڵیبان و بزافی ئیسلامی نوێ دەیانەوێت شرۆڤە بکەن، بە هەڵەدا چوون لەوەی کە تاڵیبانی ئێستا وەک میراتگری کەلەپور و فیکر و خەباتی رابوونی ئیسلامی ئەفغانستان دەبینن و هیچ باوەڕ بەوە ناکەن، کە تاڵیبانی نوێ زۆر جیاوازترە له و تاڵیبانەی مەلا محەمەد عومەر لە ساڵی 1996.

تاڵیبان بە خۆی بزانێت یان نا ئیتر زۆر گۆڕاوە و لە رووی پرەنسیپی فکریی و ئایدۆلۆژیی و ئەوەشی دەیکات بۆ چاوبەست و راکێشانی سۆزی ئایینی شەقامی ئەفغانییە، ئەگینا لە ئێستادا هیچ خاوەنی گوتاری حوکمرانی سەربەخۆ نییە و ئەجێندای تایبەتی دیاریکراو جێبەجێ دەکات، ئەمەریکا هەرگیز ناهێڵێت تاڵیبان مۆدێلێکی سەرکەوتوو پێشکەش بکات، رێگەش نادات بە تەنیا خاوەنی حوکمرانیی وڵات بێت و تەواوی جومگەکان لەدەستی خۆیدا بێت.

ئێستا ئیتر جگە له و بارودۆخە نەخوازراوەی ئابووری و بازاڕ و داڕزانی کەرتەکانی تەندروستی و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و پیشەسازی و پەروەرده و فێرکردن لە کابول، ئەم حکومەتە رانەگەیەنراوەی تاڵیبان لەبەردەم ئاڵنگاری و بەرەیەکی نارازیی توندی ناوخۆیی و هەرێمییدا وەستاوە، ئەمەریکا هەم نەیار و هەم هاوبەشی بۆ پەیداکردووە، پەنجشیر وەک ناوەندی نەیارەکانی و داعشی خۆراسانیش وەک هاوبەشی بیرۆکەی حوکمرانی، یانی ئەگەر هەرێمی بەنچشیریش بکەوێت ئەوا بەرەی بەرهەڵستکاریی و بەرگریکارانی باکوور و تاجیکیە رەسەنەکان و هەزارەکان بە ئۆپۆزسیۆنی سەرسەخت دەمێننەوە و بەرگریی دەکەن و ناکەون و حکومەتەکەی عەبدولغەنی برادەر بە هیلاکدا دەبەن، چونکە بەهەمان میتۆد و هێز و بەرگریی تاڵیبانییەوە دەجەنگن و سروشتی شاخاویی و لێرەوار و تۆبۆگرافیاکەی و پشتگیریی وڵاتانی وەک رووسیا و چین و ئێران رێگە بەوە دەدەن ئۆپۆزسیۆن چالاک بکەنەوە دژی ئەمەریکا، چونکە دەزانن ئەوەی ئێستا حوکم دەکات وەک فۆرم تاڵیبانە ئەگەرنا سیاسەتی ئەمەریکیی قەتەرییە لە ناوچەکە.

پاشان بەرەی بەرهەڵستکاریش ئەوەندە هێزێکی لاواز و گەندەڵ نین، جگە لەوەی خاوەنی میراسێکی چل ساڵەی مێژووی جیهادیی و کۆمەڵەی ئیسلامی رەبانی و ئەحمەد شامەسعودن، بەرەکەشیان تۆکمەیە بە دەیان سەرۆک هۆز و خێڵ و کەسایەتی وەک ئەمروڵا ساڵح جێگری سەرۆکی پێشوو، بیسمیلا موحەمەدی وەزیری بەرگریی پێشوو، لەگەڵ هەزاران جەنگاوەری سوپایی و خۆبەخش و خاوەن ئیرادە دژی حکومەتەکەی تاڵیبان.

تاڵیبان بە تێگەیشتنی ئیمارەتسازیی و داعشی خۆراسانیش بە تێگەیشتنی بنیادنانی خەلافەتی دینی و سەلەفیەتی خۆراسانییەوە ئێستا پێکەوەن، ئەمە خۆی جیاوازیی قووڵە بۆ لێکترازانی نزیک، دوو تێگەیشتن و دوو رێباز و رێچکەی جیاوازیان هەیە بۆ حوکمرانی، تاڵیبان خۆی بە ئەهلی تەقیه و وەرع و سۆفیزم وێنا دەکات و داعشی خۆراسانیش بێگومان بە لۆژیکی توندی ڤەندە مێنتاڵیزمی سەلەفی جیهادی حەددی وێنادەکات، دوور نییە ئەمەریکا بیەوێت لەم دوو تەریقەتەوە ئاواز و فۆرمێکی تایبەت دروست بکات و بەتەواوی سێبەری ئیخوان موسلیمین و بزاڤی ئیسڵاحخوازیی نەرم و میانرەویی و پەروەرده و زیهنی بکاتە دەرەوەی مێژوو، وەک ئەوەی لە میسر و تونس و سعودیه و تورکیا بینیمان دژی مورسی و غەننوشی و گویلەن و دەرەنجامەکەی بەدیارکەوت.

بە کورتی ئەمەریکا وانەکانی ناو کتێب و نامیلکەی ئیسلامی و وەعز و تیۆرەکانی دیموکراسی ناوێت، دەوڵەتێکی هاوشێوەی ئێرانی دەوێت بە فۆرم و مۆدێلی پڕۆژەیەکی سوننی لە ناوچەکە، فەتاح سیسی و ئەردوغان و بن سەلمان و هەیبەتوڵاکان و شێخانی خەلیجی عەرەبی و مەدرەسەکانی قیتالی دەوێت، لەبری ناوەندەکانی فیکر و ئەندێشەی ئایینی، بیست ساڵیشە ئەمەریکا به و هەموو پارە رژانەوە لە ئەفغانستان، ناوەندێکی کو‌لتووری و سینەمایەک و ستەیجێکی شانۆیی و وێژەیی و پڕۆژەیەکی وەشاندنی چاپ و رۆشنگەریی دروست نەکرد و لە ئایندەش دروستی ناکات، تاڵیبانێکی تازەی دروستکرد هەموو تا هەموو حەزارەتێکی دینی لە رەگەوە هەڵبوەشێنێت.

ئەگینا راستە ئەمەریکا لە ئەفغانستان پاشەکشەی کرد، وای وێنا دەکەن شکستی هێناوە، بەڵام بریکار و پرۆکسییەکی متمانەداری دانا و ئەم شکستانەی کە بەرەی ئیسلامیخوازی عەوام باس دەکەن، ئەوە توێکڵەکەیەتی و شکستی میدیایی و بچوکن و کرۆکەکەی نییه و ناکرێت بە رەهایی باسی بکەین و پڕۆژە گەورەکەی هالەی تاڵیبان/ ئەمەریکا نەبینین.

ئەمەریکا لە دەیان دەوڵەتدا سەرمایەگوزاری گەورەی کردوە بە دڵی خۆی و تەواوی بەرژەوەندییە نەوتی و ئابووری و سوپاییەکانی پارێزراو بوون، راستە بۆ عێراق و سووریا رەنگە ئەمەریکا زۆر باش جوڵەی نەکردبێت، ئەگینا لە تەواوی دونیا و لەسەر ئاستی ناوخۆییش هەم سوپاکەی و هەم گوتار و ئابوورییەکەی رووی لە گەشەکردنه و تەواو سەرکەوتوو بووە لە سیاسەتی دەرەوە، ئەگەرچی لە عێراقیش هێشتا ئەمەریکا حاکمی رەهایە و هەر پڕۆسەیەک ئەمەریکا نەیەوێت، ناکرێت و هەر پڕۆسەیەکیش بیەوێت ئەنجامی دەدات.

ئەگەر سەیری چەند نمونەیەک بکەین، ئه و راستیە باشتر دەردەکەوێت: لە ساڵی 2006 گەورەترین سەرکردەی تەوحید و جیهاد دەکوژێت و دەیکاتە ئامانجی ئەجێنداکانی کە ئەبو مەسعەب زەرقاویی بوو لە بیابانەکانی عێراق. لە ساڵی 2011 لە پڕۆسەیەکی ورد و هەواڵگریی شاراوەدا ئوسامە بن لادن و چەندین سەرکردەیەکی جیهادیی دەکاتە ئامانج و ئەمەش گەورەترین سەرکەوتن بوو بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا و قوفڵدان لە چالاکییەکانی قاعیدە بۆ ماوەیەکی درێژ تا کاتی هاتنەوەی تاڵیبان لە 15 ی ئابی 2021. لە ساڵی 2016 ئەمیرێکی داعشی خۆراسانی پاکستانی دەکاتە ئامانج و دەیکوژێت بەناوی حافز سەعید خان و دوابەدوای ئەوەی دەیان سەرکردەی دیکەیان دەکوژێت و ئیتر رێگەی کارکردنیان پێ دەدات. لە ساڵی 2019 ئەبوبەکر بەغدادیی ئەمیری داعش دەکاتە ئامانج و کۆتایی پێ دەهێنێت و ئەوەش دەبێتە دوا پەردەی شانۆییەکەی داعش بۆ قۆناغی یەکەمی گەمەکە.

لە سەرەتای ساڵی 2020 گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا لە فڕۆکەخانەی بەغداد دژی قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و بەمەش ئیرادەی حەشدی شەعبی بۆ چەندین ساڵ توشی شکست و لاوازی کرد. چەندین جار بە فڕۆکە ناوەندە گرنگە سەربازی و هەواڵگرییەکانی شیعه و سوپای پاسداران و بەدر و سەرایا و لیواکانی حەشد و حیزبوڵڵا و رەبعوڵای لە ناوەڕاست و باشوور و بیابانەکانی نێوان ئوردن و سووریا و عێراقیان کردووەتە ئامانج.

ئەمەریکا لە کوێ بیەوێت جوڵەی بەهێزدەکات و جوڵەکانی بە ئاسانی نابینرێت، بۆ ئێستای ئەفغانستانیش راوێژکاری پلەیەک و پلانداڕێژەریی ئه و وڵاتەیه و هەر لە ئێستاوە داعشی خۆراسانی و تاڵیبان و دەیان گرووپی دیکەی هێناوەتەوە مەیدانەکە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 237 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 05-09-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-09-2021 (5 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 29-09-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 30-09-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 237 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!