وەک خۆئامادەکاری بۆ یارییەکانی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق و لەو چوارچێوەیەشدا، تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە بە یارییەکی دۆستانە میوانداری لە لاوانی پیرەمەگرون کرد.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #21-10-2024# و لەسەر یاریگەکەیان لە ناوچەی فەرماندەیی، تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە و لاوانی یانەی پیرەمەگرون بە یارییەکی دۆستانە ڕووبەڕووی یەک بوونەوە.
لەو یارییەدا و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز لەلایەن کوڕە تازەپێگەیشتووە پێشمەرگەکان دواجار هەردوو تیم بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.
گۆڵەکانی تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگە لەو یارییەدا لە ڕێگەی هەردوو یاریزان (بەهێز جەمیل و محەمەد کاوە) وە تۆمار کران.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 468 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!