کۆسار عوسمان
دیدارەکانی تایبەت بە پڕۆسەیەکی نوێی پرسی کورد بەرەوپێش دەچن، سەرۆکی جەهەپە داوای ڕاستگۆیی و شەفافیەت لە پڕۆسەکە دەکات.
#دەوڵەت باخچەلی#، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) ڕۆژی#01-11-2024# ، بە تەوقەکردن لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەم پارتی، پڕۆسەیەکی تایبەت بە پرسی کوردی دەستپێکرد.
ئەو پڕۆسەیە ئێستا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە شاندی دەم پارتی دوای دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی #پەکەکە#، لەگەڵ سەرۆکی پەڕڵەمانی تورکیا و دەوڵەت باخچەلی کۆببنەوە.
لە کاتێکدا پڕۆسەکە لەلایەن هاوپەیمانیی جهوور کە ئاکپارتی و مەهەپە پێکیدەهێنن دەستیپێکراوە، #ئۆزگور ئۆزەل#، سەرۆکی جەهەپە هیچ کات دژایەتیی خۆی ڕانەگەیاندووە. ئەوەندە بێت جەهەپە جۆرێک لە مەرجی بۆ پڕۆسەکە داناوە و دەڵێت: نابێت هەنگاوێکی وەها بنرێت کە ماڵباتی سەربازانی کوژراوی سوپا و بریندارانی سەنگەر ئازار بدەن.
ئۆزگور ئۆزەل سەبارەت بە دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی هاوشێوەی 'چارەسەری' وتی: ئەگەر پڕۆسەیەکی نوێی لەمجۆرە بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە و شەفاف بەڕێوەبچێت، دەڵێم بەڵێ. مەرجی ئێمە ئەوەیە پڕۆسەکە لە پەڕڵەمان بەڕێوەبچێت و هیچ پارتێکی سیاسیش فەرامۆش نەکرێت.
شاندی دەم پارتی دوای ئەوەی ڕۆژی #28-12-2024#، لە ئیمراڵی دیداری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە سازکرد، بڕیاری دا لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکاندا کۆببێتەوە. هەر بەگوێرەی پلانەکە، دوای دیدار لەگەڵ پارتە سیاسییەکان، ئینجا لەگەڵ ڕێکخراوەکاندا کۆدەبێتەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەگەڵدا دەکات.
باخچەلی ڕۆژی #31-12-2024#، سەبارەت بە دیداری شاندی دەم پارتی و ئۆجەلان وتی: بە شێوەیەکی گشتی، بەشێک لەو دیدارە کە لە میدیادا بڵاوکراوەتەوە، جگە لەوەی هیوای دیموکراسی، برایەتیی تورک و کوردی بەهێزکردووە، بووەتە دەستپێکێکی خێردار. ئیدی پێویستە بابەتەکە لە گوتەوە بۆ کردار بگۆڕدرێت و قۆناخ بە قۆناخیش پێشهاتەکان ڕابگەیێندرێن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 364 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!