ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە دیمەشقەوە ڕایگەیاند: پێویستە گەرەنتیی ئەمنیی متمانەپێکراو بۆ کوردی سووریا هەبێت.
بێربۆک وتیشی: پێویستە #هەسەدە# ئاوێتەی هێزی سووریای نوێ بکرێت.. دانووستاندن لەگەڵ هەسەدە لەم قۆناخەدا گرنگە.
وەزیرە ئەڵمانییەکە کە هاوشانی هاوتا فەرەنسییەکەی لە دیمەشقە، ڕاشیگەیاند، سەردانی ئەوان بۆ پایتەختی سووریا نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتیی ئەوروپا پەیوەندیی سیاسیی نوێ لەگەڵ وڵاتەکە دەبەستێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت هەموو سووریاییەکان لە پڕۆسەی سیاسیی نوێ دا بەشدار بن و جێ بگرن. بەڵام ڕایگەیاند کە یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتیی دامەزراوە ئیسلامییەکان لە سووریا ناکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 436 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!