قەڵای زەڵم دەکەوێتە سنووری شارەدێی
خورماڵخورماڵ لە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە لەنێوان گوندی
ئەحمەدئاوائەحمەدئاوا و گوندی
زەڵمزەڵم، دوو کیلۆمەتر لە مەڵبەندی شارەدێی خورماڵ و 78 کیلۆمەتر لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دوورە.
قەڵای زەڵم یاخود قەڵای خان ئەحمەد خان بە یەکێک لە کۆنترین قەڵاکانی مێژووی کوردستان دەناسرێت.
قەڵاکە لە پێش زایین و لە سەردەمی دەوڵەتی مادەکانەوە بەکارهاتووە، بە درێژایی مێژوو ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە شارستانییەتی مادەکان و ساسانییەکان تا سەردەمی میرنشینەکان بە تایبەت ئەردەڵانییەکان کە بە ناوی خان ئەحمەد خانی سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵانی دەناسرێت.
قەڵاکە دەکەوێتە نزیک سەرچاوەی زەڵم لە
هەورامانهەورامان و بە درێژایی کیلۆمەترێک قادرمە دەبڕیت تا دەگەیتە نزیک ئەشکەوتەکە کە جێی حەوانەوەی خان ئەحمەد خان بووە.
[1] بو دیتنا ڤیدیۆیێ کلیک بکە ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 357 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!