بەشدار موزەفەر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەی 16ی ئەم مانگەی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەکات؛ دیالۆگی کوردی-کوردیش بە گرنگ دەزانێت.
ڕۆژی دووشەممە، #20-01-2025# ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە ڕایگەیاند، پێشوازی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 16ی کانوونی دووەمی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژەنەراڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لە گرنگیی دیالۆگی کوردی-کوردی کردووە و دەڵێت دەکرێت دیالۆگی کوردی-کوردی ڕۆڵێکی کارا لە بەهێزکردنی ڕاگوزەرێکی سیاسیی گشتگیر لە سووریادا بگێڕێت.
16ی کانوونی دووەمی 2025 سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.
بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا وتی لەو دیدارەدا، دۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا، هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنییەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا، تاوتوێ کرا.
ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەکە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی کۆبوونەوەکە لە پۆستێکی ئێکس دا نووسی کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی جێگەی دڵخۆشی بوو.
مەزڵووم عەبدی وتیشی باسی ئەو گۆڕانکارییانەمان کرد کە سووریا پێیاندا تێدەپەڕێت و پێکەوە جەختمان لەوە کردەوە؛ پێویستە هەڵوێستی کورد لە سووریا یەک بێت و دەبێت ئەو دیالۆگەی لەگەڵ شام دەکرێت، بەشێوەیەکی ئاشتییانە مافی گەلی کورد بپارێزێت؛ هەروەها جەختمان لەوە کردەوە کە گرنگیی یەکێتیی کورد و ئارامیی ناوچەکە بەگشتی بەرپرسیارییەتیی هەموومانە و پێکەوە هاوکار دەبین.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 372 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!