بژار زوبێر
بەڕێوەبەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەخنەی توند لە کۆبوونەوەیەکی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەگرێت کە ژمارەیەک سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان تێیدا بەشدار ببوون.
لە ڕاگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژە بەوە دەکات، پێویست بوو ئەو کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکی نیشتمانی بە بەشداری هەموو پێکهاتە و چینەکانی سووریا، لەنێویاندا ژن و گەنجان، بکرێت.
کۆبوونەوەکە #29-01-2025# لە دیمەشق بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەرکەوتنی شۆڕشی سووریا ڕاگەیێنرا و ئەحمەد شەرع، سەرکردەی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) بە سەرۆککۆماری ڕاگوزەری وڵات دیاریکرا.
شەرع لە دوای ئەو کۆبوونەوەیە ڕایگەیاند، حکومەتێکی ڕاگوزەری فرەلایەن بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی سووریا درووستدەکەن، بەو جۆرەش چارەنووسی ئەو کۆنگرە نیشتمانییەی کە بڕیار بوو بۆ نووسینەوەی دەستووری نوێ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکرێت، دواخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نیگەرانیی خۆی لە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەس لە کۆبوونەوەکەدا دەربڕی کە تۆمەتباران بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و پێشێلکاریی دژی مافەکانی مرۆڤ، وەک ئەحمەد ئیحسان فەیاز هایس، ناسراو بە ئەبوو حاتم شەقرا، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هەڤرین خەلەف، سکرتێری گشتیی پارتی سووریای داهاتوو؛ هەروەها تۆمەتبار محەمەد جاسم، ناسراو بە ئەبوو عەمشە کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین تاوان لە شاری عەفرینی داگیرکراوی ڕۆژاوای کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەنجامدانی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بێ بەشداریکردنی هێزە سیاسی، شۆڕشگێر و میلییەکان، بە ناتەواو هەژمار دەکرێت. هەروەها داوا دەکات، کۆنگرەی نیشتمانیی فرە لایەن ببەسترێت بۆ ئەوەی دەستووری نوێی وڵاتەکە بنووسرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەشڵێت: پێویستە دەسەڵاتدارانی دیمەشق بوار بە هیچ لایەن و کەسێک نەدەن ڕق و کینە جۆش بدەن و پێکەوەژیانی گەلی سووریا تێکبدەن.
هەروەها داوا دەکات، ڕێگری لەو وتارە ڕقهەڵگرە بکەن کە نەتەوەیەک یان لایەنێکی دیاریکراو دەکاتە ئامانج، کە بەشێوەیەکی زەق لە هەندێک چالاکیدا بەکاردەهێنرێت، وەک ئەوەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە گۆڕەپانی ئەمەوییەکان ڕوویدا. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 390 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!