هێمن عەساف
سەرۆک هۆز و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، پشتیوانیی خۆیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەربڕی و پەیامێکیان ئاڕاستەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد. دەڵێن، بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە پێویستە هەموو کەس و لایەنێک ڕۆڵ بگێڕن.
ڕۆژی
09-02-202509-02-2025 کۆمەڵەی هۆزە دێرینەکان لە پارێزگای وان-ی باکووری کوردستان، بە بەشداریی 230 سەرۆک هۆز و 170 کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی تورکیا و باکووری کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی بە ناونیشانی بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کرد.
ڕاسم ئاسلان، سەرۆکی کۆمەڵەکە وتارێکی پێشکەش کرد و پشتیوانیی تەواوی سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانی وان-ی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند. وتی، پێویستە پڕۆسەکە لە بازنەیەکی فراوان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی هەموو کەس و لایەنێک، چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی گەل تێیدا بەشدار بن و ڕۆڵ بگێڕن.
ئەوەشی خستە ڕوو، لەلایەک دەوڵەت، لە لایەکی دیکە لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هۆز و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان پێکەوە دەتوانن پەرەی زیاتر بە پڕۆسەکە بدەن.
داواشیان لە پەکەکە کرد، وەڵامی داواکان بداتەوە لەبارەی چەک دانان و زەمینەخۆش بکات بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی. بەمەش برایەتیی کورد و تورک بەهێزتر و پتەوتر دەکرێت.
دەوڵەت باخچەلیدەوڵەت باخچەلی ڕۆژی
01-10-202401-10-2024 تەوقەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەم پارتی کرد؛ ڕۆژی
22-10-202422-10-2024 هەنگاوێکی دیکەی نا و داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد بچێتە پەڕڵەمانی تورکیا و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسە بکات و بڵێت: تیرۆر کۆتاییهاتووە و ڕێکخراوەکە هەڵوەشێندراوەتەوە، دواتر داوای کرد، شاندێکی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان لە ئیمراڵی بکات.
شاندی دەم پارتی ڕۆژی
28-12-202428-12-2024 سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە. ڕۆژی دواتر شاندەکە پەیامێکی لەسەر زاری ئۆجەلان بڵاوکردەوە، تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کردەوە.
دوای ئەوە شاندەکە سەردانی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی پەڕڵەمانی تورکیای کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە.
شاندی دەم پارتی کە لە سری سوورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی و پەروین بوڵدان، پەڕڵەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان پێکهاتبوون، لە ڕۆژانی 28-12-2024 و 22ی کانوونی دووەمی
2025 بە نوێنەرایەتیی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە.
دوای یەکەم کۆبوونەوە، شاندەکەی دەم پارتی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی گەیاندە لایەنە سیاسییەکان و بۆچوونی ئەوانیشی وەرگرت. لە دیداری دووەمیشدا، بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانیان گەیاندە ئۆجەلان.
[1]