کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,785
وێنە
  124,539
پەرتوک PDF
  22,125
فایلێن پەیوەندیدار
  126,729
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,235
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,707
کۆمکوژی 
7,179
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   رێژە 
275,377
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
پارتی ئیتیحاد و تەرەقی
پول: کورتەباس
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پارتی ئیتیحاد و تەرەقی
پارتی ئیتیحاد و تەرەقی
ناونیشانی بابەت: پارتی ئیتیحاد و تەرەقی
ناوی نووسەر: #چۆمان حەمە تەقێدین#

کۆمەڵەی ئیتحادو تەرەقی
ئەم پارتە، بە یەکەم پارتی سیاسی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان دادەنرێت دامەزراوە سەرەتا بە ناوی (کۆمەڵەی پێشکەوتن و یەکێتی عوسمانی)بە شێوەیەکی نهێنی لە ساڵی (1889ز)بۆ بەرهەڵستیکردنی سیاسەتی زوڵم و زۆردارانەی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز)سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و سیاسەتی دیکتاتۆرانەی سەرانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و بەدیهێنانی یەکسانی و دەستبەرکردنی مافی نەتەوەکانی ناو چوارچێوەی خەلافەتی عوسمانییەکان، کە یەکەم پارتی سیاسی بووە وەکو ئۆپۆزسیۆن دەرکەوتووە لە مێژووی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان دا.

بیرۆکەی دامەزراندنی پارتەکە
بیرۆکەی دامەزراندنەکەی ئەو پارتە دەرگەڕێتەوە بۆ قوتابیێکی ئەلبانی کۆلێژی پزیشکی سەربازی بە ناوی ئیبراهیم تیمۆ، کە لە ساڵی (1888ز) سەردانی کەس و کاری خۆی کرد لە وڵاتی ئەلبانیا، کە بیرۆکەی دامەزراندنی ئەو پارتەیەی بۆ دروست بوو، کە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری ئەیستانبوڵی پایتەختی ئەو سەردەمەی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان، لەگەڵ دوو هاوڕێی کوردی دڵسۆزی خۆی بە ناوەکانی (عەبدوڵڵا جەودەت و ئیسحاق سکۆتی)سەردانی دوو مەحفەلی ماسۆنییان کرد لە هەردوو شاری برندیزی و ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیای ئێستا، لەوێ شارەزای کاری پارتایەتی بوون، پاشان ئیبراهیم تیمۆ بیرۆکەی دامەزارندنی کۆمەڵەی پێشکەوتن و یەکێتی بۆ باس کرد ئەوانیش قبوڵیان کرد.

دامەزراندن و دامەزرێنەرەکان
لە ڕێکەوتی (1889_2_6) کۆمەڵەی پێشکەوتن و یەکێتی دامەزرا لە لایەن هەر یەکێکە لە د. ئیبراهیم تیمۆ و د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی و محمەمەد چەرکەسی لە شاری ئەیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و لە ڕێکەوتی (1889_5_21) هەر یەکێکە لە د. ئیبراهیم تیمۆ و د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی و محمەمەد چەرکەسی یەکەمین کۆبوونەوەی پارتەکەیان کرد کە بە کۆبووەنەوەی چوار کەسەکە ناسرا.

کۆبوونەوە و کۆنگرەکانی
لە پاش کۆبووەنەوەی چوار کەسەکە، چەندان کۆبوونەوەیان تریان ئەنجام دا، کە گرنگترینیان کۆبوونەوەی ژێر دارتووەکە بوو کە بە ئامادە بوونی هەر یەکێکە لە د. ئیبراهیم تیمۆ و د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی و محمەمەد چەرکەسی و عەلی ڕەشید پاشا ونازم بەگ و کریم سەباتی و میکایل سەبری بەگ و شیرافیتین ماگمومی و سیڤدیت عوسمان و گیریتلی شەفیق ، ئەوە بوو عەلی ڕەشید پاشا بە سەرۆکی پارتەکە و د. عەبدوڵڵا جەودەت بە سکرتێری سەرۆک هەڵبژێردران ، کە هەڵبژاردنی عەلی ڕەشید پاشا وەکو سەرکی پارت لە بەر ئەوە بوو کە پیاوێکی بە تەمەن و پۆستێکی باشی لە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان هەبوو، بەڵام د. ئیبراهیم تیمۆ خۆی بە بەرپرسی یەکەمی پارتەکە دادەنا.
لە ساڵی (1892ز)لە ڕێگەی سیخورەکانی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز)سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان پارتەکە ئاشکرا کرا و ئەوە بوو هەندێ لە ئەندامی گیران و خرانە زیندان و لە ساڵی (1895ز)جارێکی هەندێ ئەندامی تریان گیران وەکو د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی، کە د. عەبدوڵڵا جەودەت دوور خرایەوە بۆ ویلایەتی تەرابلوسی خۆرئاوا (لیبیای ئێستا)و د.ئیسحاق سکۆتی دوور خرایەوە بۆ درووگەی رۆدس لە ویلایەتی درووگەکانی دەریای ناوەند، بەڵام هەر دووکیا لە ساڵی (1897ز)هەڵهاتن بۆ شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لەوێ یەکیان گرتووە، کەوتنە بەرهەڵستی کردنی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.
لە ساڵی (1902ز)یەکەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ئامادە بوونی چل و حەوت نوێنەری نەتەوە جیا جیاکانی ناو دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان ، کە بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە میر سەباحەددین سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێرا، و لە کۆنگرەدا میر سەباحەددین خەجتی لەوە کردووە کە ئامانجی ئۆپۆزسیۆن بریتییە لە دامەزراندنی حکومەتێکی دادپەوەری یەکسان.
لە ساڵی (1907ز)دووەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا کە لەگەڵ کۆمەڵەی تورکیای لاو (کۆمەڵەی ئازادی عوسمانی)یەکیانگرت بەوەش ناوی پارتە بووە بە پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)و تورکەکان بوونە زۆرینەی پارتەکە ، بەها و ددین شاکر پاشا سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێرا هەروەها لە کۆنگرە بڕیاریاندا کار بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ناوەندی دەکەن ، و شاری سالۆنیک (پیسسالۆنیکی)لە هەرێمی هەرێمی مەکدۆنیای خۆرهەڵات تراکیا لە وڵاتی یۆنان (گریک)کردە ناوەندی سەرەکی پارتەکەیان چونکە ئەو شارە ژمارەیەکی زۆری ئۆپۆزسیۆنی لە خۆ گرتبوو و ناوەندێکی نزیک بوو لە دەوڵەتانی زڵهێزی ئەوروپا و لە دوای کودەتای ساڵی (1908ز)ناوەندی سەرەکی گواسترایەوە بۆ شاری ئەیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.

ئامانجی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)
دەکرێت ئامانجی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)بکرێت دوو واتا پێش کودەتای ساڵی (1908ز) و پاش کودەتای ساڵی (1908ز) :
یەک/ ئامانجی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) پێش کودەتای ساڵی (1908ز):
یەکەم/ دژایەتی کردنی سیاسەتی زوڵم و زۆردارانەی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز) سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان، کە سوڵتان مەلعون ناسرا بوو.
دووەم/ داژیەتی سیاسەتی دیکتاتۆرانەی سەرانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.
سێیەم/ بە دی هێنانی یەکسانی و دەستبەر کردنی مافی نەتەوەکانی ناو چوارچێوەی خەلافەتی عوسمانییەکان.
چوارەم/ دامەزراندنی حکومەتێکی دادپەوەری یەکسان، کە بەرپرس بێت لە بەر دەم پەرڵەمانی (ئەنجوومەنی گشتی)دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.

دوو/ ئامانجی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) پاش کودەتای ساڵی (1908ز):
یەکەم/ ڕووخاندنی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی.
دووەم/ کار کردن بۆ لادانی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز) سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە سەر تەخت.
سێیەم/ بە نهێنی ئەندامە تورکەکانی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) کەوتنە دژایەتی کردنی مافە نەتەوەکانی ناو دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بە گشتی و نەتەوەی کورد بە تایبەتی ، کە سەرەتا بە فیکری تورکیزم کاریان کردووە بەڵام بە فیکری تۆرانیەت کاریان کردووە.
چوارەم/ هەوڵدان بە تورک کردنی نەتەوە نا تورکەکان.

ئەزمونی سیاسی
د. ئیبراهیم تیمۆ یەکەم سەرۆکی پارتەکە بووە ساڵی (1889ز).
عەلی ڕەشید پاشا دووەم سەرۆکی پارتەکە بووە ساڵی (1889ز).
میر سەباحەددین سێیەم سەرۆکی پارتەکە بووە ساڵی (1902ز).
بەها و ددین شاکر پاشا سەرۆکی پارتەکە بووە ساڵی (1907ز).

هەر یەکێک لە سێ پاشاکە واتا ژەنەڕاڵ تەلعەت پاشا وەزیری ناوخۆ و دواتر بووە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1917_2_4)تا ڕێکەوتی (1918_8_8)و ژەنەڕاڵ ئیسماعیل ئەنوەر پاشا وەزیری جەنگ و ژەنەڕاڵ جەمال پاشا وەزیری دەریاوانی سێ کۆچەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)یان پێکهێنا بوو کە لە ڕێکەوتی (1908_7_23)کودەتایان بە سەر سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز)سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکاندا کرد کە توانرا دەسەڵاتەکانی سنووردار بکەن و لە ڕێکەوتی (1909_4_27) لە سوڵتانیەتی دوور خرایە و سوڵتان محەمەدی پێنجەم (1918_1909)سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان شوێنی گرتووە و هەروەها بە بڕیاری پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)جینۆسایدی ئەرمەن و یۆنانی و ئاشوورییەکان داوە و هەوڵیان داوە کوردیش کۆمەڵکۆژ بکەن، هەروەها لە ڕێکەوتی (23_1_1913)کودەتایان بە سەر کابینەی وەزرای کامیل پاشا کە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بوو لە ڕێکەوتی (29_10_1912)تا ڕێکەوتی (23_1_1913)کرد و ناچار کرا دەستی لە کار بکێشێتەوە کە شکست هێنان بە پەیماننامەی لەندەنی ساڵی (1913ز)کە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانییەکان و وڵاتانی بەڵکان بەسترا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی یەکەمی بەڵکان کە لە نێوان ساڵانی (1912_1913ز)لە نێوان سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان و سوپای یەکێتی وڵاتانی بەڵکان کە پێکهاتبوو لە (شانشنی بولگاریا و شانشینی یۆنان (گریک)و شانشینی سڕبیا و شانشینی مۆنتینیگرۆ (چیای ڕەش)بەرپا بوو کە سەر ئەنجام سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان شکستی هێنا و سوپای یەکێتی وڵاتانی بەڵکان سەرکەوتن.
پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)نزیکەیی پێنج جار کابینەی وەزاری لە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان پێکهێناوە کە ئەمانەن بوون:
یەکەم/ کابینەی وەزاری ئەحمەد تۆفیق پاشا لە ڕێکەوتی (1909_4_13) تا ڕێکەوتی (1909_5_5) کە بۆ یەکەم جار بوو ئەحمەد تۆفیق پاشا بووەتە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.

دووەم/ کابینەی وەزاری مەحمود شەوکەت پاشا لە ڕێکەوتی (1913_2_23) تا ڕێکەوتی (1913_6_11).
سێیەم/ کابینەی وەزاری سەعید پاشا لە ڕێکەوتی (1913_6_11) تا ڕێکەوتی (1917_2_4).
چوارەم/ کابینەی وەزاری ژەنەڕاڵ تەلعەت پاشا لە ڕێکەوتی (1917_2_4) تا ڕێکەوتی (1918_8_8).
پێنجەم/ کابینەی وەزاری ئەحمەد عێزەت پاشا لە ڕێکەوتی (1918_8_8)تا ڕێکەوتی (1918_11_11)بەڵام لە ڕێکەوتی (1918_11_1)پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)کۆتایی بە کاری سیاسی خۆی هێنا.

هەروەها ژمارەی ئەندام پەرڵەمانەکانی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)لە ئەنجوومەنی مەبعوسان لە ساڵی (1908ز)دا (60)ئەندام بووە لە کۆی (288) ئەندام و لە ساڵی (1912ز)دا (269) ئەندام بووە لە کۆی (275) ئەندام و لە ساڵی (1914ز) دا (275) ئەندام بووە لە کۆی (275) ئەندام بووە.
ناوی هەندێ لە ئەندامەکانی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)نەوەکو هەر هەموو ئەندامەکانیان
د. ئیبراهیم تیمۆ و د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی و محمەمەد چەرکەسی و عەلی ڕەشید پاشا و د.نازم بەگ و کریم سەباتی و میکایل سەبری بەگ و شیرافیتین ماگمومی و سیڤدیت عوسمان و گیریتلی شەفیق و میر سەباحەددین و بەها و ددین شاکر پاشا و ئەحمەد تۆفیق پاشا لە ڕێکەوتی (1909_4_13) تا ڕێکەوتی (1909_5_5) بۆ یەکەم جار و لە ڕێکەوتی (1919_11_11) تا ڕێکەوتی (1919_5_3) بۆ دووەم جار لە ڕێکەوتی (1920_10_21) تا ڕێکەوتی (1922_11_4) بۆ سێیەم و دوا جار بووەتە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان ، هەروەها دوا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بووە و مەحمود شەوکەت پاشا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1913_2_23) تا ڕێکەوتی (1913_6_11) و سەعید پاشا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1913_6_11) تا ڕێکەوتی (1917_2_4) و ژەنەڕاڵ تەلعەت پاشا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1917_2_4) تا ڕێکەوتی (1918_8_8) و ئەحمەد عێزەت پاشا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی لە ڕێکەوتی (1918_8_8) تا ڕێکەوتی (1918_11_11) و ژەنەڕاڵ جەمال پاشا و ژەنەڕاڵ ئیسماعیل ئەنوەر پاشا و عەبدولکەریم پاشا و نوری کیللیگیل پاشا و ئەحمەد لۆتفوڵڵا و عەبدولڕەحمان بەدرخان و حیکمەت بابان و مەستەفا کەمال (ئاتاتورک) و عیسمەت ئینۆنۆ (مەستەفا) و مەحمود جەلال بایار و شمس ددین گونالتای و عەلی بەگ حوسێن زادە و ئەحمەد بەگ ئاغا ئۆغلو و محەمەد ڕەشید پاشا و جەلال مونیف بەگ و نورەدین ئیبراهیم پاشا و تۆفیق ڕەشید ئاراس و سلێمان عەسکەری و عەلی ئەزیز میسری و جەمال عەزمی پاشا و فوئاد بولکا و ئەمانوێل کاراسو و محەمەد کاڤیت بەگ و نوری کۆنکیر و محەمەد خەتییب و کەڤان عەباس گوریر و جەمیل ئیبراهیم پاشا و خەلیل مینتسی و مەستەفا زەهنی پاشای بابان و ئیسماعیل حەقی پاشای بابان و ئەحمەد ڕەزا و مەحمود جەلالەدین پاشا و عەلی فوئاد پاشا و عەلی فتحی ئوکیار.

جەنگی یەکەمی جیهانی و پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)
کابینەی وەزاری سەعید پاشا (1913_1917ز) سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان سەر بە پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) بڕیاری دا دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە پاڵ دەوڵەتانی ناوەند کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا) و شانشینی بولگاریا) بەشداری جەنگی یەکەمی جیهانی کە لە نێوان ساڵانی (1914_1918ز) دا بوو بکات لە دژی دەوڵەتانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای بەریتانیای مەزن و کۆماری فەرەنسای سێیەم و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و شانشینی ئیتاڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) بە ئامانجی بە دەستهێنانەوەی ئەو هەموو ویلایەتانەی لە دەستی دەرچوو بوون وەکو میسر و کوپروس (قوبرس) و تەرابلوسی خۆرئاوا (لیبیای ئێستا) تونس و جەزائیر کە پاڵ ئەوەدا دەویست دەست بە سەر ئەو ناوچانەدا بگرێت کە تورکی تێدا دەژیان و پەیڕەوکردنی سیاسی بە تورک کردن لە تەواوی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان، بەڵام ئامانجەکانی بە دی نەهات بە هەڵوەشاندنەوە و شکستی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا) کۆتایی هات لە بەرامبەر دەوڵەتانی هاوپەیمانان و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان دابەش کرا.

هەڵوەشاندنەوەی پارتەکە
لە ڕێکەوتی (#01-11-1918# )پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) بە کۆنگرەیەکی نا ئاسایی کۆتایی بە ژیانی سیاسی خۆی هێنا لە پاش (29) ساڵ و (8) مانگ و (26) ڕۆژ لە خەتابی سیاسی.

=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1- نۆیل باربەر: فەرمانڕەوایانی قۆچی زێرین لە سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتا تورک (مەستەفا کەمال)-وە: رێبوار کەریم وەلی-هەولێر2001ز.
2- د.فەرهاد پیرباڵ: ژەنەڕاڵ شەریف پاشا-هەولێر2001ز.
3- د.محمەمەد حەرب: سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم-وە: د.ئیبراهیم ئەحمەد شوان-هەولێر2004ز.
4- د.عەبدوڵڵا عەلیاوەیی: کوردستان لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی دا-سلێمانی4200ز.
5- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
6- کامەران محمەد حاجی: کوردستان لە بازنەی کێشەی ڕۆژهەڵاتیدا (1900_1800ز)-هەولێر2007ز.
7- کۆمەڵێ نووسەر: عوسمانییەکان (له ‌عوسمانی کوڕی ئۆرتغلەوە بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم)-وە: سەلام عەبدولکەریم- سلێمانی2007ز.
8- د.فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان 625پ.ز_1932ز- هەولێر2011ز.
9- کۆمەڵێک نووسەر: عوسمانییەکان-وە: سەلام عەبدوڵکەریم-سلێمانی2008ز.
10- د.محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
11- د.موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
12- دیار غەریب: خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان-سلێمانی2016ز.
13- کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.
14- د. هیوا حەمید شەریف: کوردە عەلەوییەکانی باکووری کوردستان1938_1908-هەولێر2020 [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 505 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 29-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-01-2023 (3 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل: 10-03-2025 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 19-03-2025 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 19-03-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 505 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.969 چرکە!