کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  585,983
وێنە
  124,393
پەرتوک PDF
  22,118
فایلێن پەیوەندیدار
  126,458
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,210
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,692
کۆمکوژی 
7,159
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   رێژە 
274,973
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
جینۆسایدی ئیستانبوڵ 1955
پول: کورتەباس
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جینۆسایدی ئیستانبوڵ 1955
جینۆسایدی ئیستانبوڵ 1955
ناونیشانی بابەت: جینۆسایدی ئیستانبوڵ 1955
ناوی نووسەر: #چۆمان حەمە تەقیدین#

لە پاش ڕایگەیاندنی سیستەمی کۆماری لە لایەن مەستەفا کەمال (ئاتا تورک) (1938_1923ز)دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێکەوتی (1923_10_29)، هەروەها ڕایگەیاندنی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1924_3_3)لە تورکیا کە ئەوە دەوڵەتەش لە ماوەی دەسەڵاتی خۆی جینۆسایدی نەتەوە ژێر دەستەکانی خۆی کردووە ، دەوڵەتی تورکیا ڕووبەرووی چەندان شۆڕش و ڕاپەرینی کوردان وەکو شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی (1925ز)و شۆڕشی ئارارات لە ساڵی (1927ز)و ڕایگەیاندنی کۆماری ئارارات لە ڕێکەوتی (1927_10_28)لە لایەن ژەنەڕاڵ ئیحسان نووری پاشا (1932_1927ز)سەرۆک کۆماری ئارارات و هەروەها بەرپا بوونی ڕاپەرینی کۆچگیری لە ناوچەی دێرسیم و دەوروبەری لە ساڵی (1937ز) لە باکووری کوردستان بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە ئاگر و ئاسن بە شێوەیەکی دەڕندانە کەوتە سەرکوتکردنی ئەو شۆڕش و ڕاپەرینانە، ڕەشەکۆژی لە خەڵکی کوردان کرد ، پاش لە ناوبردنی ئەو شۆڕش و ڕاپەرینانە ، کەوتە ڕاگواستنی کوردان لە باکووری کوردستانەوە بۆ خۆرئاوای ئەنادۆڵۆ ، کە بەشێکی زۆریان لە ڕێگە مردن واتا تەنها بەشێکی کەمیان گەیشتنە شوێنی مەبەست.
ئەوەی لێرەدا باسی دەکەین جینۆسایدی هاوڵاتییە یۆنان (گریک)و جولەکەو ئەرمەن و ڕۆمە بێزنتییەکانەوە لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا و خەڵکە تورکەکەی شارەکە لە ڕێکەوتەکانی (6 و /9_7سێبتمپەر_1955)کە بە جینوسایدی ئەیستانبوڵ یان بە بۆگرۆمی ئەیستانبوڵ یان فەرهۆکەی ئەیستانبوڵ ناسراوە، کە هۆکارەکەی دەڕگەێتەوە بۆ چەند ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە کە گوایە لە شاری سالۆنیک (پیسسالۆنیکی)لە هەرێمی هەرێمی مەکدۆنیای خۆرهەڵات_تراکیا لە وڵاتی یۆنان (گریک)کە گوایە کەسێکی توندڕەوی یۆنان (گریک)ی بۆمبی دەستی هەڵداوەتە ناو ئەو ماڵەی کە مەستەفا کەمال (ئاتا تورک) (1938_1923)لە ساڵی (1881ز)لێی لە دایک بووە، ئەوەش لە لایەن کۆنسگەری تورکیا لەو شارە بە ڕۆژنامەکانی تورکیا ڕاگەێنرا و ئاشکرا کرا بەوەش توڕەیەی خەڵکی تورکیای لێکەوتووە دژی وڵاتی یۆنان (گریک), بەڵام لە ڕاستی کەسێکی تورکی سەر بە کۆنسگەری تورکیا لە شاری سالۆنیک (پیسسالۆنیکی)ی هەرێمی هەرێمی مەکدۆنیای خۆرهەڵات_تراکیای وڵاتی یۆنان (گریک)ئەو کارەی ئەنجام دا بوو ، ئەوە بوو لە ڕێکەوتەکانی (6 و /9_7سێبتمپەر_1955)خەڵکە تورکەکەی شاری ئەیستانبوڵ هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییە یۆنان (گریک) وڕۆمە بێزنتییەکان ئەوە بوو دوکان و شوێنکارەیان و وێران کردنی کلێسە و دێر و شوێنی خوا پەرستییەکانیان و کەوتنە وێران کردن و تاڵان کردنیان بە هاوکاری هێزی پۆلیس و سوپای تورکیا بووە هۆی ئەوەی بە سەدان ماڵ و دوکان و شوێنکارەی هاوڵاتییە یۆنان (گریک)و ڕۆمە بێزنتییەکان بەڵام ئەو ئاژاوەیە هاوڵاتییە جولەکە و ئەرمەنەکانیشی گرتووە لە سەردەمی دەسەڵاتداری مەحمود جەلال بایار (1960_1950ز) کە چوارەم سەرۆک کۆماری تورکیا بوو و کە لەو کاتەدا عەدنان مەندەرەیس (1960_1950ز)سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە، هەروەها تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوی فەرهۆکەی ئەیستانبوڵ کۆژراوەن شاردراوەتەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا واتا ژمارەی هاوڵاتییە یۆنان (گریک) و جولەکە و ئەرمەن و ڕۆمە بێزنتییەکانی تورکیا بەر لە ڕووداوی فەرهۆکەی ئەیستانبوڵ کۆژراوەن.
لە نێوان ساڵانی (1963_1964ز)دووبارە بە کێشەی وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)کێشە کەوتەوە نێوان پەێوەندییەکانی وڵاتی تورکیا و یۆنان (گریک)ەوە ئەوە بوو تورکیا پاترێکی ئۆرپوژکسی یۆنان (گریک)ی لە تورکیا دەرکرد و ناودی بۆ یۆنان (گریک)، ئەوە بوو لە ساڵی (1964ز)بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتی مەستەفا عیسمەت ئینۆنۆ بە هەزاران هاوڵاتی ڕۆمە بێزنتییەکان لە شاری ئەیستانبوڵ ناچار کران لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێرەدا وڵاتی تورکیا بە جێ بهێڵن و بەرەو یۆنان (گریک) کۆچ بکەن لە سەردەمی دەسەڵاتداری جەمال گورسیڵ (1960_1966ز) سەرۆکی ئەو کاتەی تورکیا بوو.
سوپای تورکیا لە ڕێکەوتی (20_7/یولیو_1974) لە ڕێگەیی دەریایی و ئاسمانی هێرشی کردە سەر وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، ئەوە بوو سوپای وڵاتی درووگەی کوپروس (قوبرس)و سوپای یۆنان (گریک) بەرپەرچی داگیرکاری سوپای تورکیایان دایەوە بەڵام سوپای تورکیا پێشڕەویی کرد و توانی بەشێک لە وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) داگیر بکات کە هێرشەکە تا ڕێکەوتی (18_8/ئەگۆست_1974) بەردەو,ام بوو کە ئەو کاتە جەودەت سونای سەرۆک کۆمار و نەعیم تالو سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوون ، کە دواتر لە ڕێکەوتی (15_11/تشرینی یەکەم_1983) کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)لە بەشی باکووری وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)لە لایەن تورکە کوپروس (قوبرس)ییەکانەوە بە هاوکاری وڵاتی تورکیا ڕاگێنرا ، کە تەنها وڵاتی تورکیا وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێ دانا, بەڵام وڵاتی یۆنان (گریک)و هیچ دەوڵەتێکی تری جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانا پێ دانەهێناوە وەکو دەوڵەتی سەربەخۆ بە کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس).
ژمارەی هاوڵاتییە یۆنان (گریک)لە ساڵی (1927ز)لە تورکیا نزیکەیی (119.822) کەس بوو لە دوای شەڕی نێوان تورکیا و یۆنان لە نێوان ساڵانی (1922_1919ز)کە بەشێک بوو لە جەنگی سەربەخۆیی تورکیا کە لە نێوان ساڵانی (1923_1919ز)دا بووە، بەڵام لە دوای ڕووداوەکەی ساڵی (1955ز)ی شاری ئەیستانبوڵ کە لە نێوان ساڵانی (1960_1955ز) نزیکەیی (49.081) کەس کۆچیان بۆ وڵاتی یۆنان (گریک)لە تورکیا بە گشتی و شاری ئەیستانبوڵ بە تایبەتی و هەروەها لە دوایی ساڵی (1960ز) (63.741)کەس هاوڵاتییە یۆنان (گریک) کۆچیان بۆ وڵاتی یۆنان (گریک) کرد، کە ئێستا تەنها نزیکەیی (7.000)کەس لە هاوڵاتییە یۆنان (گریک)ییەکان لە وڵاتی تورکیا مابووە لە ساڵی (1978ز).
شاری ئەیستانبوڵ لە ساڵی (657پ.ز) لە لایەن شازادە بێزاسی کوڕی شا نیسۆسی شای دەوڵەتە شاری ڤیگارای گریک (یۆنان) ی کۆن دروستکراوە بە ناوی بێزنتی دواتر ناوی لە بێزنتییەوە کرایە کۆستەنتینە یان کۆستانتینۆپۆل و بووە پایتەختی ئیمپراتۆریای یەکگرتووەی ڕۆما لە نێوان ساڵانی (330_395ز)و هەرووەها لە نێوان ساڵانی (395_1453ز)کراوەتە پایتەختی ڕۆمای خۆرهەڵات کە بە ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ناسراوە، لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان لە لایەن ساسانییەکان و دەوڵەتەکانی وەکو دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان و دەوڵەتی خەلافەتی ئەباسییەکان و ڕووسەکان هەوڵی داگیرکردنی شاری ئەیستانبوڵ (کۆستانتیبۆپۆل)یان داوە بەڵام دواتر لە ساڵی (1453ز) لە لایەن سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان بە فەرماندەیی سوڵتان مەحمەدی دووەم (1444_1446ز) (1451_1481ز) ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان داگیر کرا و ناوی گۆڕا بە ئیسلامبوڵ پاشان ناوەکانی ئەستانبوڵ و ئەستانەی پێوتراوە و لە نێوان ساڵانی (1453_1924ز) بووەتە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانییەکان و لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری ئێستەی تورکیا ناوەکەی کرایە ئەیستانبوڵ.
لە سەرەتای بیستدا زۆرینەی دانیشتوانی ئەیستانبوڵ نەتەوەی یۆنانی و ڕۆمە بێزنتییەکانەوە بوون واتا نەتەوەی خاوەنە ڕاستەقینەکەی شاری ئەیستانبوڵ (کۆستانتیبۆپۆل) بوون و بەڵام دواتر بە هۆی شەڕی نێوان شۆڕشگێڕە کوردەکانی باکووری کوردستان و ڕاگواستنی خەڵکی کورد لە باکووری کوردستانەوە بۆ خۆرئاوای ئەنادۆڵۆەوە و خەڵکەکەی زۆری کورد کۆچیان بۆ ئەو شارە کرد و بوونە زۆرینەی شار و پارێزگاکە.

=KTML_Bold=سەرچاوەکان=KTML_End=
1_ محەمەد نورەدین: تورکیا لە سەردەمی گۆڕاندا-وە: ئازاد بەرزنجی- سلێمانی2000ز.
2_ ئیسحان نووری پاشا: بیرەوەرییەکانی ئیسحان نووری پاشا-وە: وریاقانع-هەولێر2001ز.
3_ یاسین صابر صاڵح: ئینسکڵۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
4_ عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هەولێر2005ز.
5_ جیمز ئا.کۆریک: ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی -وە: رەسووڵ سوڵتانی_هەولێر2011ز.
6_ بێهنام محەممەد پەنا: نهێنیەکانی شارستانیەتی رۆمای کۆن-وە :رەحمان ئەمیری-هەولێر2011ز.
7_ ڕەحیم شنۆیی مەحموود زادە: ژەنەڕاڵ ئیحسان نوری پاشا و چەند بابەتێکی دی-وە: شێرکۆ ئەحمەد حەوێز- هەولێر2013ز.
8_ د. مەیمونە هەمزە مەنسوور: مێژووی دەوڵەتی عوسمانی-وە: هۆگر ڕەحمان قادر-هەولێر2014ز.
9_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی شەشەم -وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
10_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی حەوتەم -وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
11_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی هەشتەم – وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
12_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت /بەرگی نۆیەم-وه: عەبدوڵڵاڕەسوڵی-سلێمانی2014ز.
13_ د.موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
14_ د.محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
15_ پ.د.خەلیل عەلی موراد: پاسەروانانی کەمالیزم_وە: بەرزانی مەلا تەها و د.سەلام عەبدولکەریم-سلێمانی2015ز.
16_ پ.ی.د. یاسین سەردەشتی ، بەرزانی مەلا تەها و د.سەلام عەبدولکەریم و ماجید جەلیل: مێژووی چەپ لە تورکیا-تاران2016ز.
17_ رۆناڵد.ر.ڕودلی: شارستانیەتی رۆمانی-وە: هلال صابر_سلێمانی2016ز
18_ کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 227 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-01-2023 (3 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل: 10-03-2025 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 19-03-2025 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 19-03-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 227 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!