کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,639
وێنە
  124,507
پەرتوک PDF
  22,123
فایلێن پەیوەندیدار
  126,678
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,210
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,692
کۆمکوژی 
7,159
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   رێژە 
274,973
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئازاری ژن بوون لە تێکۆشانی کۆمەڵە و پەکەکە دا
پول: کورتەباس
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئازاری ژن بوون لە تێکۆشانی کۆمەڵە و پەکەکە دا
ئازاری ژن بوون لە تێکۆشانی کۆمەڵە و پەکەکە دا
=KTML_Bold=ئازاری ژن بوون لە تێکۆشانی کۆمەڵە و #پەکەکە# دا=KTML_End=
#غازی حەسەن#

لەم ڕۆژانەدا بیروەرییەکانی (مەلەکە مستەفا سولتانی)م بەناوی (سێبەری قەلەبەرد لەسەر ئەڵمانە و تاڵەسور)دا خوێندەوە کە بریتییە لە (523) لاپەڕە. ترسم هەبوو نەتوانم ئەم هەموو لاپەڕە لەنووسینی بیرەوەریی کەسێک بخوێنمەوە کە نایناسم و لەنزیکەوە ئاشنایەتیم لەگەڵی نییە، ژینگە و زەمینە و حزب و تێکۆشانی ئەو وەکو حزبێکی کۆمۆنیستی و شۆڕشگێڕی، پڕە لەئەزموون و شێواز و تەکنیکی نوێی تێکۆشان و یەکێکە لەو لایەنە سیاسییە فکریانەی زەمینەی بەشداری ئافرەتی پتەو و فراوان کردووە. کۆمەڵە زەمینەسازی کردووە ئافرەت و کچان و دایکان بچنە نێو خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی و تێکۆشانی شاخ و بەرەنگاریی. بیرەوەرییەکە بەزمانێک نووسراوە هیچ شتێکم بە نامۆ نەبینی، هێندە ڕەوان و شیرینە، هەر زەینەت دەکەی بیخوێنییەوە، ڕات دەکێشێت، هانت دەدات زۆرتر و زۆرت رلەبارەی ڕووداوەکانی نێو بیروەرییەکان بزانی.

بیروەرییەکانی (مەلەکە) هێندە بەزمانێکی پاراو، سەرنجکێش و لەدڵان شیرین نوسراوە، بەدەستە خۆت نییە (مەلەکە) وەکو کوردێکی تێکۆشەر ڕێز بگریت. نەمتوانی پچڕ پچڕ بیخوێنمەوە، بە دوو ڕۆژان تەقەم لێهەڵساند. لەنێو بیرەوەرییەکەیدا مێژووی دەرکەوتن و گەشەکردنی کۆمەڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆڵی خانەوەدەکەیان و لەسێدارەدرانی برایەکانی لەکاتێکی یەکجار کورت و تراژیدیای ژیان و بەردەوامی خۆی لە خەباتی چەکداری و لەسەنگەری پێشمەرگایەتی لەهەردوو دیوی کوردستان و ژیانی سەختی سوێد و کارەساتی تاقە کچەکەی، هێندە کاریگەرن ڕاتدەکێشن و دەتخەنە نێو دونیایەکی جیاواز، من وەکو ئەزموون لێی فێربووم.

ئەوەی لای من گرنگە، ئەو بەوردی قسە لەسەر هەڵویستی کۆمەڵە وەکو حزبێکی کۆمنیستی پێشکەوتنخواز و تێڕوانینی جیاواز بەرانبەر ئافرەت و کچان دەکات، من تاکو ئەم بیرەورییەم نەخوێندەوە، نەمدەزانی پیاو لەهەر چەرخ و لەنێو هەر بیروباوەڕێک بن ئافرەت بە پاشکۆ و زەعیفە دەبینین. ئەو لەزۆر شوێندا ڕاشکاوانە ڕەخنەی لە مێژووی تێکۆشانی سیاسی کۆمەڵە بەرانبەر ژنان گرتووە. وەکو گوتم کتێبەکە پڕە لە گێڕانەوەی مەینەت و ئازار و ڕاشکاوانەش ئاماژە بە بچووکردنەوەی ئافرەت و سوکایەتی پێیان دەکات، تەنیا چەند شتێک ئاماژە پێ دەکەم، کە دەڵێت:

کۆمەڵە لە بەراورد بە پێشویدا، لە ئاست مەسەلەی ژنان کەمی هێنا و دەور و نەقشی پێشیووی نەگێڕا و باسی ژن کەوتە پەراوێزەوە، هەر ئەوە هۆکار بوو کە بیرکردنەوە و بڕیارەکان پیاوانە بوون ل 184

یان دەبێژێت: هاوڕێیانی ناوچەی #مەریوان# بیستبوویان کە لەنێوان دکتۆر جەعفەر شەفیعی و مندا پێوەندی خۆشەویستی هەیە. نە هەر بیانوویەک شۆخی بێ جێگە و ڕەفتاری ناشیرنیان دەکرد. ل 192

لە گێڕانەوەی گفتوگۆیەک لەگەڵ عەبدوڵلای موهتەدی لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆمیتەی ڕابەرایەتی و کۆمیتەی ژنان بۆ چەند ڕۆژێک بەڕێوە دەچێت لەباری ئەم بەرپرسە پیاوەی کۆمەڵە دەڵێت: سەبارەت بە بایەخ نەدان و کەمتەرخەمی لە ئاست مەسەلەی ژنان، ڕەخنەی لە خۆیان گرت و گوتی ئەگەر من لە ئاوها هەلومەرجێکدا بوایەم ئەو تەشکیلاتەم بە جێ دەهێشت! ل 204

تا دەگاتە ئەوەی دەڵێت: ئەو زەمان تەقریبەن لەناو هەموو ڕێکخراوەکان و فەعالینی سیاسی ئێران و کوردستان، مەسەلەی خۆشەویستی، ئیزدواج و ێکهێنانی خانەوادە، وەکو دیاردەیەکی ناپەسند چاوی لێدەکرا ل214 لە شوێنێکی دیکەدا دەڵێت: زۆر جار ئەو کوڕ و کچانەی وا خۆشەویستی لە بەینیاندا بوو یان بە تەمای پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بوون، وەک لاوازیی بیروبۆچوونیان چاو لێدەکران و تەنانەت هێندێک کەس ڕەفتاریان لەگەڵ ئەوان ناشیرین بوو. ل 215

لەبەسەرهاتی خۆیدا دەگێڕێتەوە: جارێک لە #سنە#، ئیرەج فەرزاد، بانگی کردمە ماڵێ خۆیان و لەبەر چاوی کەس و کارییەوە بە توندی لەگەڵم دووا و گوتی: ئێژن کوڕی ئیمام جومعەی #بۆکان#ت خۆش ئەوێ!. ئیرەج کە بە باشی دەیزانی دکتۆر جەعفەر کێیە، بە ئانقەست بەنێوی کوڕی ئیمام جومعە ناوی هێنا، دیارە بەو ڕەفتارە ناپەسندە لەناو جەمعێکدا، زۆری ناڕەحەتی کردم. ل 216

لەم بیرەوەرییەدا سەرباری خەباتی شۆڕشگێڕی و هەلومەرجی تێکۆشانی چەکداریی و ئیعدامی تێکۆشەرانی کورد و ناکۆکی نێوەخۆی کۆمەڵە و دروستکردنی حزبی کۆمۆنیستی ئێرانی و بچووکردنەوەی کۆمەڵە و تاوانبارکردنی بەڕاستڕەو و ناسیۆنالیزم ، چیرۆکی دایک وەکو پێشمەرگە دەگێڕێتەوە و ئاماژە بە ئازارەکانی ژنان لەتێکۆشان لەتەک پیاوان دەکات، ئاماژە بە ئازاری دابڕانی پێشمەرگەی ژن لەمنداڵی ساوا دەکات، کە بانگەشەی یەکسانی دەکەن، کەچی ژنان بە کەم دەبینن وڕێز لە ئەرک و مافی دایکایەتی نانێن. بە واتایەکی دیکە پێمان یێژێت ئەوانە لەنەریتی کۆن دەربازیان نەبووە.

لەهەمان کاتدا دەزانم دۆخ و بیرکردنەوە و کەلتووری پێگەیشتن و ژینگەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵە و پەکەکە و هەردوو بەشی کوردستان و پەیوەندیان لە گەڵ دوو کەلتووری زاڵی فارسی و تورکی و تەنیا هەڵوێستی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی لەم دوو بەشەی کوردستاندا لەبارەی ئافرەت جیاوازە، بەڵام پێش ماوەیەک کتێبی (ژن لەناو پەکەکەدا) لەنووسینی (نەژدەت یۆلدان)م خوێندەوە، هەستم بە داڕمان و سوکایەتی کرد و بەپێی بەسەرهات و قسەی ئەو ئافرەتانەی لەنێو پەکەکەدا بوون و بەسەرهات ئازارە پڕ سوێیەکانی خۆیان و تێڕوانینی بەرپرسە پیاوەکانی نێو پەکەکە دەگێڕنەوە، مرۆڤ هەست بە ئازار و شەرمەزاری دەکات و دەردەکەوێت ئافرەت لەنێو پەکەکەدا کۆیلەترین کەسە و مێژووی ئافرەت لەم نێو ئەم ڕێکخراوە چەپخوازەدا، مێژووی ئازار و مەینەتی و زۆرداریی و سەرکوت و بە ئامێرکردنە. پەکەکە دامەزراوەیەکە (خۆشەویستی و ژنخوازی) بە تێکدان و خیانەت دەزانێت و سزای توند تاکو کوشتنیشی لەدژی ئەو ئافرە گەریلایانە جێبەجێ کردووە، کە گومانی پەیوەندیان لەگەڵ پیاوێک لێکراوە.

ئەم دوو کتێبە کە باسی دوو مێژووی جیاوازی دوو بەشی کوردستان دەکەن بۆ من جێگەی لێکدانەوەیە، بۆچی ئەم دوو حزبە چەپڕەوە مارکسییە، کە زەمینەسازی بۆ هاندان و بەشداری ئافرەت لە شۆڕشی چەکداری و تێکۆشانی سیاسی دەکەن، کەچی هەر یەکەیان بەدوو شێوازی جیاواز، ناتوانن هاوبەشی و یەکسانی لەنێوان ئافرەت و پیاو لەنێو ڕیزەکانی خۆیاندا دابین بکەن، بۆچی ئافرەت بەکاردەهێنن و ئافرەت بە پلەیەکی نزمتر لەپیاو سەیر دەکەن. چۆن ئافرەت دەبێتە کەرەستە.

هەڵسوکەتی نێو ئەم دوو حزبە لەگەڵ ژن جیاوازە، بەپێی کتێبەکەی (نەژدەت یۆلدان) دۆزەخێکی هەقیقی لەنێو پەکەکە هەبووە بۆ سزادان و کوشتن و بێ سەروشوون کردن و لەناوبردن و بەتاوان سەیرکردنی خۆشەویستی و سێکس و دروستکردنی خێزان لەلایەن ئەندامەکانی، لەهەمان کاتدا ئافرەت لەنێو پەکەکەدا بەڕێژەیەکی زۆر و وەکو ئەزموونێکی نوێ بەشداری لە خەبات سیاسی و چەکداری دەکەن.

لەنێو کۆمەڵەدا دۆخەکە وەکو پەکەکە نییە، کار نەگەیشتۆتە کوشتن و سزادان، بەڵام بە نزم سەیرکردن و سوکایەتی و گالتەپێکردن و شۆخی و رەچاونەکردنی مافی دیکایەتی و منداڵ بەخیوکردن و پەیوەندییەکانی ئافرەت لەگەڵ پیاو و خۆشەویستی لەئاستێکی یەکجار خراپ بووە و بەپێی قسەکانی (مەلەکە موستەفا سولتانی) خۆشەویستی بە نزمی سەیرکراوە و لەبارەی بەشداری ئافرەت لە کاری ڕێکخراوەیدا دەبێژێت لەکۆنگرەی دووەم و سێهەم دوو ژن بێ هەڵبژاردن دەست نیشان کران بۆ بەشداری لە کۆنگرە لە کۆنگرەی کۆمەڵە هەتا دوای جیابوونەوەکان، ژن بەشدارییان نەبوو... زۆرێک لەو ژنانەی لە هەموو بابەتێکڕا لە هێندێک لە پیاوانی بەشدار بوو بەتواناتر بوون، بەڵام چونکە بیری پیاوسالاری زاڵ بوو هیچ ژنێک دەنگی نەدەهێناوە ل 312.

پرسیار ئێمە وەکو خوێنەر ئەوەیە، بۆچی ئەم بزاڤە چەپانە بەم شێوەیە مامەلەیان لەگەڵ ئافرەت لەبارەی (خۆشەویستی و سێکس و پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و مافی دایکایەتی) و بەشداری و ڕۆڵی ئافرەت لەنێو بزاڤی سیاسی و چەکداری کردووە، بەتایبەتیش پەکەکە بۆچی سیاسەتی لەناوبردن و سڕینەوە و کوشتن و سزادانی ئافرەتی بەم شێوەیە پەیڕەو کردووە؟. ئایا کۆمەڵگەی یەکسان و تێکۆشان و مافی هاوبەش و یەکسان لەنێوان نێر و مێ بەم جۆرە بەدی دێت، ئایا بەڕاستی ئەوان وەکو حزبێکی باوکسالار ئافرەتیان ناسیوە، یان ئافرەتیان وەکو کەرەستەیەکی دیکەی سیاسی بۆ جۆشاندنی شۆڕش بەکارهێناوە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 351 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) -11-04-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-04-2024 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 30-05-2025 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 30-05-2025 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 351 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.844 چرکە!