کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,985
وێنە
  124,582
پەرتوک PDF
  22,128
فایلێن پەیوەندیدار
  126,842
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,235
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,707
کۆمکوژی 
7,179
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   رێژە 
275,377
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
بەردی بناخەی خۆیبوون لە قامشلۆ دانراوە
پول: کورتەباس
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەردی بناخەی خۆیبوون لە قامشلۆ دانراوە
بەردی بناخەی خۆیبوون لە قامشلۆ دانراوە
=KTML_Bold=بەردی بناخەی خۆیبوون لە قامشلۆ دانراوە=KTML_End=
#کاوە ئەمین#

کاتێک لە کۆتایی جەنگی جیهانیی دووەم دا، شاری بەرلین کەوتە دەست هاوپەیمانان بەتایبەتیش سوپای سوور، یەکەم ئەفسەری سوپای سوور کە چووە نێو شارەکەوە کوردێکی سۆڤیەتی بوو بە ناوی (سیامەندۆڤ)، شارەکە بە تەواوی خاپوورکرابوو، بەڵام لە ماوەیەکی کەم دا دەست بە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی کرا، ئێستا دوای زیاتر لە حەفتا ساڵ بەرلین یەکێکە لە شارە جوانەکانی ئەورووپا و جیهان، تەنیا شتێک کە وەکو سیمبوولێک ماوەتەوە و وێرانبوونی دوای جەنگی پێ دەناسرێتەوە، هێشتنەوەی بەشێک لە دیواری بەرلین و سەرقەبرانی جووەکان و مۆنیومێنتی سوپای سوورە.

ئەو شارە لەسەر دەستی کۆچبەران و کرێکارانی بیانی سەرلەنوێ دروستکراوەتەوە، هەربۆیە باوەشی بۆ سەدان هەزار بیانی کردووەتەوە، لەنێویاندا هەزاران کورد لە کوردستانەوە روویان لە ئەڵمانیا کردووە. یەکێک لەو کوردانە پیاوێکی بەتەمەن و سەرسپییە، کەسایەتییەکی مشتومڕهەڵگری رۆژئاوای کوردستانە، کورد گوتەنی سەرێکی هەبووە و هەزار سەودا، ئەویش سەلاح بەدرەدینە، ئێمە لە هانۆڤەر دیدارمان لەگەڵ دانابوو.

لە شاری هانۆڤەر لە قاوەخانەی ئەو هۆتێلەی لێی دەماینەوە دەستمان بە تۆمارکردنی بەرنامەیەکی دوور و درێژ کرد. پیرێژنێکی قیرسیچمەی ئەڵمانی خاوەنی ئەو شوێنە بوو، باخچەیەکی جوانی بچکۆلە کەوتبووە پشتەوەی هۆتێلەکە، لە دوای کاژێر 10:00ی بەیانییەوە ئیتر ساڵۆنی نانخواردنەکە کە زۆریش گەورە نەبوو کەسی لێ نەدەمایەوە، هاوکارانم (هەرێم و رەنجە) دەیانکردە نیمچە ستودیۆیەکی بچکۆلە کە بۆ کارەکەی ئێمە یەکاویەک بوو، ئەگەر پیرێژنە ئەڵمانییەکە لێ بگەڕایە، ئاخر لە پڕێکدا پەیدا دەبوو و پرتە و بۆڵەیەکی لێوە دەهات و دەڕۆیی.

زۆر شتم لەسەر سەلاح بەدرەدین بیستبوو و خوێندبووەوە، ئەو قسەکەرێکی باش و شارەزایەکی باشی مێژووی کوردستانە، بەتایبەتی رۆژئاوای کوردستان و سووریا. وەکو خۆی دەڵێت باب و باپیرانی راستەوخۆش نەبێت بەشدارییان لە شۆڕشی شێخ سەعید دا کردووە کە لە ساڵی 1925 بەرپا کرا، بەڵام تووشی شکستێکی واهات کە تائێستاش کاریگەری لەسەر رۆحی مێژووی کورد هەر ماوە. ئاخر ئەوە یەکەم جار بوو سەرکردەیەکی کورد بە ئاشکرا لە سێدارە بدرێت، دەرگای قەدەخەکردنێکی بێ ئامان بەسەر زمان و فەرهەنگەکەیدا بکرێتەوە. لە پڕ بڕیاری نەبوونی نەتەوەیەک بدرێت، بێگومان کارەساتی بەدوادا دێت.

ئیدی لەوێوە وەکو سەلاح بەدرەدینیش باسی دەکات، هەڵوەشانەوە، دابەشبوونی عەشیرەت و ماڵباتەکانی کورد دەست پێدەکات، ژمارەیەکی زۆر لە عەشیرەت و ئەو ماڵباتانەی بەشداری یان پشتیوانی شۆڕشی شێخ سەعیدیان کردبوو، بۆ مانەوەی خۆیان پەنایان بۆ رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتیش قامشلۆ برد کە تازە وەکو شار خۆی دەناساند. سەلاح بەدرەدین باسی هێڵی شەمەندەفەری ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانیی یەکەم دا دەکات کە شاری قامشلۆ و نسێبینی لە یەک جیاکردەوە، کوردیش ناوی ئەو سنوورەیان نا، بنخەت و سەرخەت.

سەبارەت دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون کە رابەرایەتیی شۆڕشی ئاراراتی لە نێوان ساڵانی 1927– 1930 دا کرد، سەلاح بەدرەدین موکڕیی خۆی لەسەر ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ئەو کۆمەڵەیە لە قامشلۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی کردووە، پاشان لە بەیرووت کۆنگرەی بەستووە و وەکو کۆمەڵەیەکی سیاسی خۆی ناساندووە. بەدرەدین بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی باسی بیرەوەریەکانی مەلا ئەحمەدی نامی دەکات کە شاعیرێکی نێوداری ئەو سەردەمە بووە و خۆی ئەندامی خۆیبوون بووە و دەڵێت: خۆیبوون بە دوو قۆناخ دامەزراوە، قۆناخی یەکەم لە قامشلۆ لە ماڵی قدور بەگ یەکەمین کۆبوونەوە کراوە، قدور بەگ یەکێک بووە لە بەگە نێودارەکانی شاری مێردین، لەو کۆبوونەوەیەدا 32 کەس بەشدارییان کردووە، هەنگاوی دووەم لە ساڵی 1927 لە ناوچەی (بیحەمدون) لە لوبنان بووە و لەوێ کۆنگرە دەبەستن و ژمارەیەک ئەرمەنیش بەشداری تێدا دەکەن، دیارە ئەرمەنییەکان لەلایەنی داراییەوە هاوکارییان کردووە، هەروەها لە رێگەی راگەیاندنەوە دەنگی خۆیبوونیان دەگەیاندە خەڵک و دنیا.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە بەیاننامەی دامەزراندنی خۆیبوون دا باسی کۆبوونەوەی قامشلۆ نەکراوە، دیارە بەهۆی ئەوەی فەرەنسییەکان لەو دەڤەرە دەسەڵاتداربوون، هەروەها فەرەنسییەکان ئاگاداری جموجۆڵی کورد بوون لە ناوچەکەدا، بۆیە نەیانویستووە دڵی تورکیا لە خۆیان بڕەنجێنن، لەبەرئەوە شوێنی دامەزراندنی خۆیبوون لە لاپەرەکانی مێژوو دا بە لوبنان تۆمارکراوە.

ئەوەی کە کوردی بۆ نموونە باشوور یان رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارییان لە دامەزراندنی خۆیبوون دا کردووە یان نا، سەلاح بەدرەدین دەڵێ چەند کەسێک بەشداریان کردووە، بەڵام وەکو دامەزرێنەر نا بەڵکو وەکو میوان، ئەوانەی بەشدارییان کردووە دیارە بۆ سەردان لە لوبنان بوون و بە رێکەوت بەسەر کۆنگرەی خۆیبوون دا کەوتوون، بەڵام ئەوەی کە خۆیبوون خۆی گەیاندووەتە بارزان و دەڤەری #سلێمانی# قسە هەڵناگرێت.

سەلاح بەدرەدین لەسەر ئەو بڕوایەیە کە شێخانی بارزان بەتایبەتی شێخ عەبدولسەلام بارزانی، کۆڵەکەیەکی گرنگی شۆڕشی سیاسی بووە لە کوردستان، بە دیوەکەی دیکەدا بەدرخانییەکان کۆڵەکەیەکی سەرەکی شۆڕشی فەرهەنگی بوون.

لە درێژەی هەڤپەیڤینەکەم لەگەڵ سەلاح بەدرەدین دا باسی دیدارێکی ژەنەراڵ بارزانی و خالید بەگداش لە مۆسکۆ دەکات، خالید بەگداش یەکەم سکرتێری حیزبی شیوعی سووریا بووە، ئەو خۆی وەکو نەتەوە کورد بووە، بەڵام وەکو کوردێک سکرتێر نەبووە و تەنانەت بۆ خۆخۆشەویستکردنی لەلای عەرەب، بە هەموو توانایەوە دژی نەتەوەییەکان وەستاوەتەوە بەتایبەتی ئەو کوردانەی کە هەڵگری بیری نەتەوەیی بوون.

کاتێک باسی دەستووری سووریا دەکەین کە پاشان دەبێتە مارەکەی شێخ هۆمەر و لە ملی کورد دەئاڵێت، باسی چەند کوردێک دەکات کە بەناوی نیشتیمانی و دژە ئیمپریالیزم لەلایەک ودەربڕینی وەفاداری بۆ ئایین دەستیان لە نووسینی دەستووری سووریا دا هەبووە کە هەمووی لە خزمەت نەتەوەی عەرەب و عروبە دا بووە.

زۆرجار کورد لە سووریا لە سەردەمی جیاوازدا بوونەتە ئەندامی پەرلەمان و تەنانەت سەرۆکوەزیریش، بەڵام ئەوان هیچ کاتێک نەیانتوانیوە بە ناوی کوردەوە قسە بکەن یان پشتیوانی لە نەتەوەکەیان بکەن، بەڵکو زیاتر بەدوای بەرژەوەندییە کەسێتییەکانیانەوە بوون و خۆیان کردووەتە پاشکۆی عەرەب و #بەعس# زۆربەی جاریش نکۆڵیان لە رەچەڵەکی خۆیان کردووە.

هەر لە پەیوەندی بەم باسەوە لە وتارێکی دیکەدا باسی پەیوەندییەکانی کورد و چەپی عەرەب و فەلەستینییەکان دەکەین، ئایا عەرەفات چۆن باسی ژەنەڕاڵ بارزانی کردووە! بێگومان رووداوی زۆر زیاتریش لە (پەنجەمۆر)دا دەبینن. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 175 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 23-11-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 23-11-2024 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 31-05-2025 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 31-05-2025 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 175 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.36 چرکە!