بە پێشانگەیەتی ڕێکخراوەکانی زمانی کوردی، دەم پارتی، دەبەپە و تەژەئا، لە ناوچەی بازیدی ئاگری هەتا سەر گڵکۆی #ئەحمەدی خانی# ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران داوای پێگەی فەرمی و پەروەردەیی زمانی کوردییان کرد.
هاووڵاتییانی #وان# و ئاگری، قەرس، #مووش#، ئەرزرۆم و بتلیس، ئیدر، ئەردەخان و زۆربەی شارەکانی کوردستان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون و بە درووشمی زمانی ئازاد بە کۆمەڵگەیەکی ئازادە و درووست دەبێت و پێگەی کوردی، پەروەردەی کوردی ڕێپێوانیان کرد. جەماوەری گەلیش بە تلیلیان و چەپڵەکانیان پشتگیرییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.
ڕێپێوانەکە لە کۆشکی ئیشاق پاشا هەتا گڵکۆی ئەحمەد خانی بەردەوام بوو. هەڤاڵ دڵبەهار، هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی زمان و کولتووری دەم پارتی، لەسەر گڵکۆی ئەحمەدی خانی قسەی کرد و سەرنجی بۆ بەرخۆدانی مێژوویی زمانی کوردی ڕاکێشا و وتی: سیاسەتەکانی لەناوبردنی زمانی کوردی تێکچوون.
هەروەها هەڤاڵ دڵبەهار تیشکی خستە سەر پەیامی ئاشتی و زمانی دایکی ڕێبەر ئاپۆ و داوای کۆتایی هێنانی سیاسەتی گۆشەگیری کرد.
=KTML_Bold=داواکارییەکان=KTML_End=
هەڤاڵ دڵبەهار ڕایگەیاند: خاوەنداری کردن لە زمان واتە خاوەندارێتی کردن لە هەموو مرۆڤایەتی. ئەگەر باسی ئاشتی دەکرێت، دەبێت هەموو سیاسەتەکانی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان و گەلی کورد کۆتایی پێ بهێنرێت.
=KTML_Bold=هەڤاڵ دڵبەهار داواکارییەکانی بۆ زمانی کوردی بەم شێوەیەی ڕاگەیاند:=KTML_End=
-زمانی کوردی دەبێت وەک زمانێکی فەرمی بناسرێت.
-دەبێت زمانی دایکی لە پەروەردەی سەرەتاییەوە هەتا زانکۆ وەک زمانی پەروەردە جێگیر بکرێت.
-دەبێت ڕێگری لە ناوە کوردییەکان نەگیردرێت.
-دەبێت زمان، جوگرافیا و کولتوری کوردی لە دەستووری وڵاتدا دانی پێدابنرێت.
-دەبێت هەر ماڵێک ببێتە قوتابخانە.
لە بەیاننامەکەدا ئەم بانگەوازانە ئاڕاستەی گەلی کورد کران: بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەل و دامەزراوە کوردییەکان ئەوەیە کە خەباتی خۆیان لەسەر زمانی دایکی پەرە پێبدەن، پێویستە گەلی کورد سەبارەت بە زمانی دایکی یەکگرتوو بێت، ئەگەر زمانی کوردی نەمێنێت، گەلی کوردیش نامێنێت. بۆیە دەبێت هەر ماڵێک بکرێتە قوتابخانە.
چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشمی بژی زمانی کوردی کۆتایی هات. [1]