کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  587,223
وێنە
  124,604
پەرتوک PDF
  22,129
فایلێن پەیوەندیدار
  126,865
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,235
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,707
کۆمکوژی 
7,179
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   رێژە 
275,377
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
باکووری سووریا؛ گرێکوێرەی دیپلۆماسیی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق
پول: کورتەباس
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
باکووری سووریا؛ گرێکوێرەی دیپلۆماسیی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق
باکووری سووریا؛ گرێکوێرەی دیپلۆماسیی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق
=KTML_Bold=باکووری سووریا؛ گرێکوێرەی دیپلۆماسیی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق=KTML_End=
#ڕەسەن ڕەمزی#

=KTML_Bold=بەرایی:=KTML_End=
ماوەی 13 ساڵە پەیوەندیی تورکیا و سووریا پچڕاوە. ئێستا ئەنقەرە بەدوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ دیمەشق. بەڵام فرەڕەهەندی لە کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا، بەربەستی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دروست کردووە. چەند مانگێک بەر لە ئێستا تورکیا جارێکی دیکە دەستی ئاشتی بۆ سووریا درێژکرد. بەڵام سووریا مەرجی هەیە و وا بە ئاسانی لەسەر مێزی گفتوگۆ دانانیشێت.
لە ساڵی 2011 شەڕی نێوخۆیی سووریا دەستیپێکرد. ئەو شەڕە وایکرد ئێستا چوار سووریای جیاواز لەنێو ئەو وڵاتە ببیندرێن، کە سەیری نەخشەی سیاسی و جوگرافی سووریا دەکەیت، جگە لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، چەندین لایەنی دیکەی نەتەوەیی و ئایدیۆلۆژی پێکهاتەی حکومڕانی سەربەخۆیان لەنێو سووریا دروست کردووە، کە بەشێکیان تاکلایەنە راگەیێندراون و بەشێکیشیان هێشتا لەلایەن وڵاتانی دەرەکییەوە پاڵپشتی دەکرێن، جۆرێک لە دانپێدانێکی نیمچە-نێودەوڵەتییان هەیە. جگە لەوەش فرە کارەکتەری نێودەوڵەتی لە سووریا هەن، کە راستەخۆ کارگەرییان لەسەر ئەو دابەشبوون و سنوورە سیاسی و سەربازی و جوگرافیای ئەو وڵاتە هەیە، لەوانەش ئەمریکا، رووسیا، ئێران، قەتەر و تورکیا. بەڵام دەکرێت بڵێین سەرجەمیان لە باکووری سووریا کۆبوونەتەوە. واتە هاوسنوورن لەگەڵ تورکیا. بۆیە ئەو ناوچەیە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە یەکلاکردنەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق.

=KTML_Bold=چوار پێکهاتەی سیاسی و سەربازیی جیاواز=KTML_End=
=KTML_Bold=حکومەتەکەی بەشار ئەسەد:=KTML_End=
ڕۆژئاوای سووریا و شاری لازقیە بۆ سووریا گرنگن، هەروەها زێدی بەشار ئەسەدە. لازقیە دەکەوێتە سەر دەریای نێوەڕاست و خاوەنی گرنگترین بەندەری ئاوییە بۆ سووریا. لازقیە هێندەی دیمەشق بۆ سووریا گرنگە. حکومەتەکەی بەشار ئەسەد تائێستاش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەی لەگەڵ دا دەکرێت و ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە، دیمەشق تائێستاش یەکەم وێستگەی دیپلۆماسییە بۆ وڵاتان و بەشار ئەسەد سەرپەرشتیی دەوڵەت دەکات. تاوەکو کۆتایی 2015 حکومەتەکەی بەشار ئەسەد کۆنترۆڵی سیاسی و سەربازی لە یەک لەسەر سێی سووریا لەدەست دا. بەشار ئەسەد بە پاڵپشتی راستەوخۆی رووسیا و ئێران، توانیویەتی دەسەڵاتی بەسەر دوو لەسەر سێی وڵاتەکەی بمێنێتەوە. رووسیا وەکو پاڵپشتیکاری ئەسەد و ئێرانیش وەکو پاڵپشتیکاری گرووپە شیعە مەزهەبەکان و بەیارمەتیی حیزبوڵای لوبنان پاڵپشتی لە ئەسەد کردووە. تاوەکو ئێستاش کاریگەریی ئێران لە رێگەی گرووپە چەکدارە شیعەمەزهەبەکان لە ناوچە چۆڵەوانییەکانی رۆژهەڵاتی دیمەشق تاوەکو رووباری فورات دەبیندرێت. لەلای رۆژئاوای دیمەشق و بەتایبەتیش لە ناوچە کەناراوییەکانی سووریا کاریگەریی رووسیا دەبیندرێت.

=KTML_Bold=هەیئەی تەی تەحریری شام و ئیدلیب=KTML_End=
شاری ئیدلیب، هاوسنوورە لەگەڵ شاری هاتای تورکیا، لەژێر دەسەڵاتی هەیئەی تەحریری شامە، کە گرووپێکی رادیکاڵی ئیسلامین و دژی بەشار ئەسەدن. ئیدلیب بە دوا قەڵای ئەو گرووپە رادیکاڵە ئیسلامییە دەبیندرێت. هەیئەی تەحریری شام (هەتەشە) لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا بە گرووپێکی تیرۆرستی ناسێندراون. هەتەشە هەر لەسەرەتای شەڕی نێوخۆیی سووریا، بانگەشە بۆ یەکگرتنی گرووپە ئیسلامییە رادیکاڵەکانی نێو سووریا دەکات لەدژی بەشار ئەسەد. هەتەشە تەنها دژی بەشار ئەسەد نییە، بەڵکو دژی ئەو گرووپانەشە کە سەرکردایەتیی هەتەشە قبوڵ ناکەن. چەند گرووپێکی دیکەی چەکداری رادیکاڵی ئیسلامی هەن لە ناوچەکە پاڵپشتی لە هەتەشە دەکەن، بەشێک لەوانە خۆڕسکی سووریا نین و تەنانەت لە نەتەوەی عەرەب نین، لەوانەش جنود القوقاز – سەربازانی قەوقاز کە لە چەکدارانی تورکمانستان، تاجیکستان، ئۆزبەکیستان و وڵاتانی دوای رووخانی یەکێتیی سۆڤیەتەوە هاتوون. هەروەها بەرەی ئیسلامیی تورکستان کە لە تورکە ئویگۆرەکان پێکهاتوون، ئەوانیش پاڵپشتی لە هەتەشە دەکەن. هەتەشە چالاکیی سیاسی و ئیداری لەژێر ناوی حکومەتی رزگاری سووریا بەڕێوەدەبات لە شاری ئیدلیب. ئەو حکومەتە لە ساڵی 2017 دامەزرا، دوای دەرکردنی گرووپە چەکدارییەکانی پاڵپشتیکراوی تورکیا لە ئیدلیب. لە ئیدلیب هیچ هێزێکی سەربازیی دەرەکی نییە. ئیدلیب بووەتە مەیدانیکی ململانێ و پێکدادانی بەردەوام. جارە جارە هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا، یان هێزە تۆپهاوێژەکانی سووریا، ئیدلیب بۆردوومان دەکەن. هەروەها زوو زوو پێکدادانی هێزەکانی هەتەشە و گرووپە رادیکاڵەکانی دیکە لەگەڵ سوپای سووریا لەو ناوچەیە دەبیندرێت. لە ساڵی 2017 رێککەوتننامەی ئاستانا لە نێوان تورکیا، ئێران و رووسیا واژۆکرا. هەر بەپێی ئەو رێککەوتننامەیە، ناوچەی پارێزراو لە باشووری ئیدلب دروست کرا. لەو ناوچەیە خاڵی سەربازی و چاودێریی تورکیا هەیە.

=KTML_Bold=سوپای نیشتمانیی سووریا و #عەفرین#=KTML_End=
عەفرین، لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی دژی ئەسەدە، کە راستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن. ئەو گرووپانە لە سەرەتای 2011 و تاوەکو کۆتایی 2017 پەیوەندیی پتەویان لەگەڵ ئەنقەرە هەیە، چونکە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا ئەو کاتە داوای رووخاندنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدی دەکرد. رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چەندین وتار و لێدوانیدا بە ئاشکرا باسی لەوە کردووە، بەشار ئەسەد تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە و سیاسەتە تووندە نێوخۆییەکانی لە دژی گەلەکەی دڕندانەیە. هەروەها ئەوە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دروست کردووە. بەتایبەتیش دوای هاتنی لێشاوی پەنابەرانی سووری بۆ تورکیا. ئەنقەرە لەسەرەتاوە بە ئاشکرا پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارەکانی دژی بەشار ئەسەد راگەیاندووە. سەرەتا ئەو سەربازانەی لە ریزی سوپای سووریا کشانەوە و روویان لە تورکیا کرد، بە یارمەتیی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت)، سوپای سووریای ئازادیان پێکهێنا. بەجۆرێک ئەو سوپایە ناوەندی بڕیاری لە شاری ئیستەنبووڵ بوو، کە لەنێو باڵەخانەیەک لە گەڕەکی فلرۆیایە و تائێستاش لەلایەن میتی تورکیاوە پاسەوانیی دەکرێن. لەسەرەتادا نەک هەر تورکیا، بەڵکو ئەمریکاش یارمەتیی دارایی و سەربازی پێشکەش دەکردن.

دوای ئەوەی سووپای رژێمی سووریا لە چەند لایەکەوە بەرەی جەنگی لێکرابووەوە، بە ناچاری لە باکووری سووریا پاشەکشەی کرد، ناوچە کوردنشینەکان کەوتنە دەست پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و باڵی سەربازیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#). دوای سەرهەڵدانی #داعش# لە سووریا، رێڕەو و چارەنووسی سەربازی و جوگرافیای سیاسیی سووریا کەوتە قۆناخێکی دیکە. یەپەگە کەوتە شەڕ لەگەڵ داعش. ئەمە وایکرد پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا بەدەستبهێنێت. بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە#)ی دروست کرد. ئەمە وایکرد ئەرک و چاوەڕوانییە لەپێشینەکانی ئەنقەرەش لە سووریا بگۆڕێت. ئەردۆغان چەند جارێک پەیامی ئەوەی نارد؛ رێگە نادەن رێرەوێکی تیرۆرستی لە باکووری سووریا دروست ببێت. مەبەستی لە باڵادەستیی یەپەگە و هەسەدە بوو لە باکووری سووریا. بۆیە تورکیا لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2020 چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەپەگە و هەسەدە ئەنجام دا. بۆ ئەو مەبەستەش، سوپای سووریای ئازاد جارێکی دیکە لەلایەن تورکیا رێکخرایەوە و لە ساڵی 2017 وەکو سوپای نیشتمانیی سووریا راگەیێندرا. ئەوانەش دوو بەشن. بەشێکیان راستەخۆ لەلایەن میت سەرپەرشتی دەکرێن، لەوانەش لیوای سوڵتان موراد و لیوای محەممەدی پێنجەم کە ناوەکانیان لە ناوی سوڵتانەکانی عوسمانییەوە هاتووە و زیاتر لە تورکمانەکانی سووریا پێکدێن. بەشەکەی دیکەیان زیاتر گرووپی ئیسلامین و لە ئیخوان موسلمین نزیکن و لەلایەن وڵاتی قەتەرەوە پشتیوانی دارایی و سەربازی دەکرێن. سوپای نیشتیمانی سووریا بە پاڵپشتیی تورکیا لە باکووری سووریا کۆنترۆڵی دوو ناوچە دەکەن، یەکەمیان لە رۆژئاوای رووباری فورات، لە عەفرینەوە تاوەکو جەرابلووس، دووەمیان لە ناوچەی #گرێ سپی# تاوەکو رەسولیان. لێرە لەژێر پێکهاتەیەک بەناوی حکومەتی کاتیی سووریا چالاکی سیاسی و ئیداری بەڕێوەدەبەن. لەو ناوچانەدا سوپای تورکیا هەیە، هەروەها چەند وەزارەتێکی حکومەتی تورکیا لەوێ راستەخۆ چالاکییان هەیە. لەوەش زیاتر، دراوی لیرەی تورکیا هاوشانی لیرەی سووری لە مامەڵەی رۆژانە بەکاردەهێندرێت. لەنێو سوپای نیشتمانیی سووریا، تەنها چەند لایەنێک هەن، کە خاوەن ئایدیۆلۆژیای نەتەوەیی یان ئایینی نین، تەنانەت لەپێناو دەستکەوتی ئابووری لە ریزەکانی ئەو سوپایەن، یاخود نایانەوێت لەژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا بن، بۆیە لەو ناوچەیەن. زۆر جاریش ناکۆکی و ململانێی تووند تاوەکو ئاستی پێکدادان لەنێوان گرووپەکانی نێو سوپای نیشتمانیی سووریا روودەدات.

=KTML_Bold=پەیەدە و هەسەدە و ئەمریکا=KTML_End=
هەسەدە کە چەتری کۆکردنەوەی گرووپە چەکدارە کوردییەکانە، پێکهاتەیەکی دیکەی باکووری سووریایە. دەسەڵاتی هەسەدە هەر لە رۆژهەڵاتی رووباری فوراتەوە، تاوەکو سنووری عێراق، هەروەها لە رۆژئاوای رووباری فورات لە شارەکانی منبج و تلرفعەت باڵادەستن. ئەوەش دەکاتە نزیکەی 25٪ی خاکی سووریا. لەو ناوچانەدا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و رووسیا هەن. هەسەدە تاکلایەنانە حکومەتێکی خۆجێیی راگەیاندووە لەو ناوچەیە، کە پێی دەگوترێت حکومەتی خۆجێیی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا. نەک هەر تەنها کورد، بەڵکو لە ناوچەکە عەرەبیش هەن و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتە خۆجێییەکەی هەسەدەن. ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو حکومەتە خۆجێییە جگە لەوەی خاسیەتی فرەنەتەوەیی هەیە، لەهەمان کاتیشدا سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و سووتەمەنییەکانی سووریایە. بوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش لەو ناوچەیە مەبەستێکی دیکەی هەیە لەپاڵ ئامانجی سەربازی، ئەویش رێگریکردن و کۆنترۆڵکردنی چوونی بەروبوومی کشتوکاڵی و وزەیە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا. ئەوەش کارتێکی گوشاری گرنگە لە دەست ئەمریکا لە دژی دیمەشق بەکاریدەهێنێت. لەپاڵ ئەوەشدا لەو ناوچەیە و لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، بەربەستێکە بۆ گەیاندنی هاوکاری لۆجیستی لە ئێرانەوە بۆ سووریا و لوبنان. هەسەدە لەو نێوەندەدا توانیویەتی سوود لە رووسیا و ئەمریکا ببینێت. هەسەدە سوود لە نێوەندگیریی رووسیا دەبینێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، بۆ ئەوەی لە داهاتووی سووریادا رۆڵی هەبێت، لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا بۆ بەردەوامیی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و دانپێدانانێکی نیمچەنێودەوڵەتی بەکاردەهنێت، کە ئەمریکا بە تەواوی دژی بەردەوامیی رژێمەکەی بەشار ئەسەدە.

=KTML_Bold=پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق=KTML_End=
لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوخۆیی سووریا، گرژی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تورکیا و سووریا دروست بوو و، لەماوەیەکی کورتدا پردی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەیەکجاری رووخا. لەگەڵ رووداو و پێشهاتە ناوچەییەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، تورکیا نیازی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا راگەیاند. ئەردۆغان کە پێشتر بەشار ئەسەدی بە تیرۆرست وەسف دەکرد، لە رێکەوتی #12-07-2024# لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان لە لووتکەی ناتۆ گوتی، پێش دوو هەفتە داوام کردووە، کە برام ئەسەد تەشریف بهێنتە وڵاتەکەم تورکیا و یان لە وڵاتێکی دیکە یەکتر ببینین. دەمانەوێت ئەو گرژی و دڵشکانەی نێوانمان تێپەرێنین و دەست بە قۆناخێکی تازە بکەین. تورکیا لەبەرامبەر هەوڵەکانی پەیەدە بۆ دامەزراندنی پێکهاتەیەکی سەربەخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، زوو زوو رووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوەو رەخنەی تووند لە ئەمریکا دەگرێت. لەوەش زیاتر لەماوەی رابردوودا بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە بەرامبەر ئەمریکا، خۆی لە رووسیا نزیککردووەتەوەو پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ پتەوتر کردووە. بەو پێیەی کە رووسیا هاوپەیمانێکی گرنگی سووریایەو لە سووریا هەیە، ئەنقەرە دەیەوێت لە رێگەی مۆسکۆوە لە دیمەشق نزیکببێتەوە و بگاتە رێککەوتن. لەماوەی دوو ساڵی رابردووشدا مۆسکۆ گوشاری ئەوەی کردووە، کە ئەنقەرە و دیمەشق لەیەک نزیک بکاتەوە. بەتایبەتیش ئەو هەوڵانەی مۆسکۆ بەر لە هەڵبژاردنەکانی 2023ی تورکیا زیاتر بیندران. لەو ماوەیەشدا ئەنقەرە و دیمەشق لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە و دەزگا هەواڵگرییەکانیانەوە چەند دانیشتنێکیان کرد، بەڵام بێ ئەنجام بوون.

=KTML_Bold=داواکارییەکانی دیمەشق بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە=KTML_End=
دیمەشق هەبوونی سەربازانی تورکیا لە باکووری وڵاتەکەی و ئەو پێکهاتە ئیدارییەی کە لەلایەن ئەنقەرە پێکهێندراوە حکومەتی کاتیی سووریا بە داگیرکاری وەسف دەکات. لەسەرجەم لێدوانە فەرمییەکانی دیمەشق، هاتنی سوپای تورکیا بۆ باکووری وڵاتەکەی بە داگیرکاری وەسف دەکات و داوای کشانەوەی سوپای تورکیا و هەڵوەشانەوەی حکومەتی کاتیی سووریا دەکات. راستە لەچاو پێشتر ئێستا جۆرێک لە نەرمی لە هەڵوێستەکانی دیمەشق دەبیندرێت، بەڵام وەکو ئەوە نییە کە لە میدیاکانی تورکیا باسی لێوەدەکرێت وەکو ئەوەی دیمەشق چۆکی بۆ ئەنقەرە دادابێت. دیمەشق پێی وایە ئەگەر ئەنقەرە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکات، دەبێت هەرچی زووە سوپای تورکیا لەنێو سووریا بکشێنێتەوە. هەروەها دیمەشق داوا لە تورکیا دەکات نابێ پاڵپشتی گرووپە چەکدارییە تیرۆرستییەکان بکات. کە مەبەستی لە سوپای نیشتمانیی سووریایە. ئەمەش بۆ تورکیا ئاسان نییەو لەلایەن پێکهاتەکانی نێو سوپای نیشتمانی سووریاش قبوڵکراو نییە.

=KTML_Bold=چاوەڕوانییەکانی ئەنقەرە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق=KTML_End=
ئەنقەرە داوای دەرکردنی هەسەدە دەکات لە باکووری سووریا، تاوەکو ئەو ناوچەیە بکاتە ناوچەی پارێزراو بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا. تورکیا هەسەدە و یەپەگە و گرووپە چەکدارییەکانی ژێر چەتری هەسەدە بە تیرۆرست ناودەبات و پێی وایە تەنها بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی، دەتوانێت کۆتایی بەو پێکهاتە چەکدارییانە بهێنێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە دیمەشق ئەو پێکهاتە چەکدارییانە بە تیرۆرست نابینێت و بە گرووپە یاخیبووەکان وەسفیان دەکات. دیمەشق ئەوە بە کێشەیەکی نێوخۆیی سووریا دەبینێت و پێی وایە بەڕێگەچارەی سیاسی دەتوانێت چارەسەری بکات. هەروەها دیمەشق پێی وایە ئاسان نییە هەسەدە هەڵبووەشێنێتەوە، یان شەڕیان لەگەڵ بکات. شەڕکردنی لەگەڵ هەسەدە بۆ سووریا، واتە شەڕکردن لەگەڵ ئەمریکا و ئەمەش لە توانای سووریادا نییە.
هەموو ئەمانە بەربەستی گرنگ و تێگەیشتنی جیاوازیان هەیە و دواجار گرفت بۆ زەمینەی نزیکبوونەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا دروست دەکات. ئێستا کە ناوچەکە بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و تورکیا لە عەرەفەی کرانەوەیەکی دیکەیە بەرامبەر بە کورد لەنێو وڵاتەکەی، ناتوانێت بێ یەکلاییکردنەوەی ئەو پێکهاتە و قەوارەیەی لە باکووری سووریا هەیە، کێشەی #پەکەکە#ش چارەسەر بکات. بە واتەیەکی دیکە، ئەگەر ئەنقەرە نەرمی بنوێنێت لە قەوارەیەکی کورد لە سووریا، ئەو کاتە هەنگاوێک نزیکتر دەبێت لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، هەروەها چارەسەرکردنی پرسی پەکەکە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 247 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 10-11-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 10-11-2024 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 28-07-2025 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شەنە بەکر ) ل : 28-07-2025 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شەنە بەکر )ڤە: 28-07-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 247 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.875 چرکە!