ڕەشید مەلاعەلی کۆلەکی
زانست و بواری عیرفان یەکێکە لەو بوارانەی کە کەسە هاوبیر و هاوسەفەرەکانی لەژیر چەتری تەریقەت و لە کۆمەڵێک خاڵی هاوبەشدا کۆدەکاتەوە و بە یەکیان دەبەستێتەوەو دەکاتە هاوسەفەری ڕێگای گەیشتن بە حەقیقەت بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازییە جوغرافی و مەزهەبی و نەتەوەیی و تەنانەت ئایینییەکانیش.
مەولانا و شێخ ئەحمەدی بارزانیش بە دوو گەورەعالم و عارف و ساڵک و ڕێبواری ڕێگای گەیشتن بە حەقیقەت دەژمێردرێن کە بە ڕەواڵەت لە هەموو ڕوویەکەوە لێک دوورو جیاواز بوون، ئەڵبەت لەڕووی ڕەواڵەتییەوە. لەڕووی جوغرافییەوە مەولانا لە شاری (بەڵخ) لە باکووری ئەفغانستانی ئێستا لەدایک بوو، شێخ ئەحمەدی بارزانی لە گوندی (بارزان)ی باکووری کوردستانی ئێراق لەدایک بووە. ئێستا وڵاتی پان و بەرینی ئێران دەکەوێتە نێوانیان. مەولانا لە خێزانێکی فارسی زمان لەدایک بووە، کەچی شێخ ئەحمەدی بارزانی لە خێزانێکی کوردزمان هاتووتە دونیاوە. لەڕووی نەتەوەییەوە مەولانا فارسە، بەڵام شێخ ئەحمەدی بارزانی لەڕووی نەتەوەییەوە کوردە. لەڕووی مەزهەبییەوە مەولانا سەربە مەزهەبی حەنەفی بوو، بەڵام شێخ ئەحمەدی بارزان شافعی بوو، مەولانا ساڵی (604ک، 1184ز) لەدایک بووە و ساڵی (672ک، 1252ز) کۆچی دوایی کردووە، بەڵام شێخ ئەحمەدی بارزانی ساڵی (1896ز) لەدایک بووە و ساڵی (1969ز) وەفاتی کردووە، واتە لەڕووی کات و زەمەنەوە نزیکەی حەوتسەد ساڵ دەکەوێتە نێوانیان* بەڵام پەیوەندی و تەریقەتی عارفان و ڕێبوارانی ڕێگای حەقیقەت گەورەترە لەو جیاوازییە ڕەواڵەتییانە. خوێندنەوەیەکی وردی ژیان و بەرهەم و تێڕوانین و خوێندنەوەی ئەم دوو عارفە گەورەیە ئەو ڕاستییەمان بۆ دەر (د.خ.)ات.
ئەم نووسینە هەوڵێکی بچوکە لە پێناو باسکردنی پەیوەندی نێوان ئەم دوو عارفە گەورەیە:
– یەکەم: پلەو مەرتەبەی عیرفانی:
لە بەر لێهاتوویی و گەورەیی و شارەزایی و بوون بە مرۆڤی کامڵ و گەیشتنیان بە پلەی حەقیقەت، نازناوی (خودان) بە هەردووکیان بەخشراوە، وەک چۆن بە شێخ ئەحمەدی بارزان گۆتراوە (خودان، خودانی بارزان) بەهەمان شێوەش بە مەولانا گۆتراوە (خودان، مەولانای خودان) دیارە هەمووکەس ئەم نازناوە گەورەیە وەرناگرێت و بە هەموو کەسێکیش (خودان) ناگۆترێت.
– دووەم: پشتبەستن و بڕوا و باوەڕی تەواو بە خوا:
کاتێک ڕێبواران و ساڵکانی ڕێگای حەقیقەت پلەکانی عیرفان بەسەرکەوتوویی دەبڕن و دەگەنە شوێنیک کە جگە لە خوا، نە کەس و نە شتێک دەبینن، بۆیە وەک دەڵێن دەگەنە قوناغی فەناو خوشی و ناخۆشی و ئازارەکانی دونیاشیان پێ خۆشە، چونکە پشت ئەستوور بە خوان، بۆیە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە کە هەر داوایەک لەخوا بکرێت بەدڵنیاییەوە جێبەجێ دەبێت. ئەمەش بەڕوونی لە فەرموودەکانی خودانی بارزان و هۆنراوەەکانی مەولانادا ڕەنگی داوەتەوە.
لەمبارەیەوە خودانی بارزان هەمیشە دەیفەرموو: (مرۆڤ بە دڵ هەر داوایەک لەخوا بکات، بەڵام پێویستە پشوودریژ بێت و بەردەوام بێت لەسەری، بۆی جێبەجێ دبێت، جا داواکە چ دنیایی بێت چ ئایینی).
مەولاناش دەڵێت:
(خود کە کوبد این در ڕحمت نثار کە نیابد در اجابت صد بهار)
( ئەو کەسەی لە دەرگای ڕەحمەتی خوا دەدات و دوعا دەکات و لەخوا دەپاڕێتەوە و داوای شتێک لە خوا دەکات، دڵنیا بێت کە سەد بەهار لە وەڵامدا وەردەگرێت، بە واتایەکی تر، ئەگەر بە دڵێکی ساف و پاک داوایەک لە خوا بکەیت، دڵنیا بە ئەوەی داوات کردووە وەریدەگریت).
– سێیەم: مرۆڤ و نەفس:
بەوپێیەی مرۆڤ هەمیشە لە جووڵە و گەشت و ڕەفتاردایە کە هەندێک جار جووڵەکانی بەرەو سەرەوە و هەندێک جاریش بەرەو خوارەوە و سەراوژێرە. ئەگەر بڕیار و فەرمانەکانی مرۆڤ لە دەست ژیری و شەرعدا بێت، ئەوە بەدڵنیاییەوە ڕەوتەکەی بەرەوە سەرەوە و هەڵکشان دەبێت، بەڵام ئەگەر تابع و لەژێر فەرمان و کۆنتڕۆڵی هەواوهەوەسەکانیدا بێت ئەوە سەرەوژێر و کەوتنەوەدا دەبێت. بۆیە عارفان و ڕێبوارانی ڕێگای تەریقەت و حەقیقەت بایەخ و گرنگییەکی یەکجار زۆریان بە بابەتی نەفس داوە و هەمیشە مورید و شوێنکەوتووانیان لە مەترسیی دەرئەنجامەکانی زاڵبوونی نەفس ئاگادار کردووتەوە.
شێخ ئەحمەدی بارزانی (خودانی بارزان) و مەولانا (مەولانای خودان) لەو گەورەعارفانە بوون کە بە بایەخ و گرنگییەوە باسیان لە بابەتی نەفس کردووە و هەوڵێکی تەواویان دەدا بۆ ئاگادارکردنەوەی مرۆڤ و موریدەکانیان بۆ هۆشیاربوون لە زاڵبوونی نەفس و بەلاڕێدابردنیان.
خودانی بارزان بە فەرموودەکانی و مەولانای خودانیش لە ڕێگای هۆنراوەەکانییەوە باسیان لە نەفس کردووە لە وجوود و دەروونی مرۆڤدا.
لە زۆربەی دانیشتن و کۆڕەکانی لەگەڵ مورید و شوێنکەوتووانیدا سەبارەت بە نەفس دەیفەرموو: (مرۆڤ دوو شتی تێدایە: نەفس و ڕۆح، نەفس پەیوەندی بە دونیاوە هەیە و ڕۆحیش بە خواوە بەستراوەتەوە).
لەم ڕوانگەیەشەوە ئەم دوو عارفەگەورەیە هەمیشە مورید و شوێنکەوتووانیان لەسەر ئەو بنەمایە ڕاهێناوە کە هەوڵبدەن بۆ دوورکەوتنەوە لە نەفس و ئامرازە دونیایی و مادییەکان و پشت ببەستن بە لایەنە ڕۆحی و خواییەکەیان.
-چوارەم: ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەفس:
ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەفس و زاڵبوون بە سەریدا، یەکێکە لەو قوناغانەی قوتبەکانی عیرفان بەسەرکەوتوویی دەبڕن و بە سەریدا سەردەکەون و بە سەریدا زاڵ دەبن، دواتر مورید و شوێنکەوتووانیان لەسەر ئەو بنەمایە گۆش و پەروەردە دەکەن. هەمیشە موریدەکانیان لەسەر ئەو پڕەنسیپە ڕادەهێنن کە پێویستە بەجیدی ڕووبەڕووی نەفسەکەیان ببنەوە، تەنانەت بە یەکێک لە قوناغە سەختەکانی دەژمێرن.
خودانی بارزان و مەولانای خودان، دوو لەو گەورەعارف و قوتبەکانی عیرفانن کە بە جیدی هانی مورید و شوێنکەوتووانیان دەدا بۆ سەرکەوتن بە سەر نەفسەکەیاندا.
خودانی بارزان هەمیشە یاوەرانی پەیامبەری ( (د.خ.)) بەنموونە دەهێنایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەفس و هەمیشە دەیفەرموو: (یاوەرانی پەیامبەر “ (د.خ.)” کە لە بەیانییەوە تا ئێوارە جیهادیان دەکرد، شەو کۆدەبوونەوە و دەیانوت: جیهادی بچوکمان ئەنجامدا، وەرن بۆ ئەوەی جیهادی گەورەش بکەین، واتە شەڕی نێوان ڕۆح و نەفس).
هەروەها سەبارەت بە مەترسی زاڵبوونی نەفس لە مرۆڤدا دەیفەرموو:
(هیچ دوژمنێک نییە بۆ مرۆڤ لە نەفسی مرۆڤ دوژمنتر بێت بۆ مرۆڤ).
سەبارەت بەبوونی نەفس و نەفسی شەیتانی و ڕۆحانی لەمرۆڤدا، خودانی بارزان دەیفەرموو: نەفس سیفەتێکی شەیتانییە لە مرۆڤدا و هەمیشە مرۆڤ بەرەو غافڵبوون دەبات، بەڵام هەرکاتێک ڕۆح لە دەروونی مرۆڤدا زاڵ بوو، لەو کاتەدا نەفسیش دەبیتە هاوکار و یارمەتیدەری ڕۆح لە مرۆڤدا).
هەروەها دەیفەرموو: دڵ وەک قەڵا وایە یان خوای لەسەرە یان شەیتان و هیچ کاتێک بەتاڵ و چۆڵ نییە، هەرکات خوای لەسەربێت، شەیتان جێی نابێتەوە و ئەگەر شەیتانی لەسەربێت، خوای لەسەر دەڕوات).
_مەولاناش بەبایەخەوە سەیری نەفس و ڕووبەڕووبوونەوەی کردووە و زۆر جار نەفسی بە شەیتان زانیوە کە بریتییە لە نەفسی ئەمارە، نەفس هەمیشە لەگەڵ ژیری لە ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوەدایە، وەک چۆن خێر و شەڕ لە ململانێدان، نەفس و عەقڵیش بەهەمان شێوە مرۆڤ بەرەو خێر و شەڕ ئاڕاستە دەکەن،
وەک لە مەسنەویدا دەڵێت:
نفس و شيطان هر دو يک تن بودەاند
در دو صورت خويش ڕا بنمودەاند
چون فرشته و عقل که ايشان يک بدند
بهر حکمت هاش دو صورت شدند
دشمني داري چنين در سر خويش
مانع عقلست و خصم جان و کيش
-پێنجەم: نوێژ لە تێڕوانینی خودانی بارزان و مەولانای خودان دا
نوێژ بە یەکێک لە پڕەنسیپ و بنەما گرنگەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەژمێردرێت کە دەبێتە هۆی ئارامی دڵ و ڕۆح و دەروون. نوێژ سرودی یەکێتی و خواپەرستییە کە مرۆڤ لە بەرانبەر هۆکارەکانی بەلاڕێدابردن و ئالودەبوون دەپارێزێت کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبنەوە، نوێژ ڕوخسارێکی هەیە لەگەڵ مانایەک.
نوێژ هەمیشە جێی بایەخ و گرنگی عارفان و ئەهلی تەریقەت بووە و تەنانەت هەموو عارفەکان لە شەریعەت و بە شەریعەتەوە دەستیان پێکردووە و تا کۆتایی ژیانیان پابەند بوون بە بنەما و پڕەنسیپەکانی شەریعەتەوە، لە ژیانی ڕۆژانە و لە فەرموودەکانیاندا هانی موریدو شوێنکەوتووانیان داوە بۆ پابەندبوون و جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینی و پڕەنسیپەکانی شەریعەت.
– شێخ ئەحمەدی بارزانی (خودانی بارزان) بەر لە هەمووشتێک عالم و زانایەکی گەورە و لێهاتووی ئایینی بوو، موفەسیرو شارەزایەکی گەورەی قورئان بوو، تەنانەت بۆ یەکجاریش ڕووی نەداوە دانیشتن و فەرموودەکانی بە ئایەتێکی قورئان دەست پێنەکردبێت، نوێژ یەکێک بووە لەو بنەما گرنگانەی شەریعەت کە پێگەیەکی یەکجار گرنگ و گەورەی لای خودانی بارزان هەبووە، بایەخ و گرنگییەکی زۆری پێ داوە و بە هۆکار و فاکتەری گەیشتن بە خوا و پاک و بەرزیی مرۆڤی دەزانی و بۆ ئەم مەبەستەش هەمیشە موریدانی هان دەدا کە پێویستە نوێژ بەپاکی بهێڵدرێتەوە، بەشێوەیەک کە مرۆڤ بگەیەنێتە خوای گەورە، بۆیە هەمیشە لە کۆڕ و دانیشتنەکانیدا سەبارەت بە نوێژ دەیفەرموو:
(پێویستە نوێژ مرۆڤ بەخوا ببەستێتەوەو ببێتە هۆی نزیکبوونەوە لە خوا، ئەو نوێژەی مرۆڤ لە خوا نزیک نەکاتەوە، سوودێکی وای نابێت).
بۆ ئەم مەبەستەش خودانی بارزان هەمیشە ئەوەی بە بیری شوێنکەوتووانی دەهێنایەوە کە پێویستە مرۆڤ دەروونی پاک بێت چونکە نوێژ بەرلە دەستنوێژگرتن و شوشتنی دەست و چاو پێویستی بە پاککردنەوە و شوشتنی دەرووونەکەیەتی، بۆیە هەمیشە دەیفەرموو: (مرۆڤ بە ئاو پاک نابێتەوە، ئەگەر مرۆڤ بە ئاو پاک بێتەوە هەندێک کەس تا دواهەناسەیان لە گەرماو نایەنەدەرەوە، پێویستە دڵ و دەروونی مرۆڤ پاک بێت).
-مەولانای خودانیش لە بەرهەمە بەناوبانگەکەی (مەسنەوی) دا، بەبایەخەوە باس لە نوێژ دەکات وەک ڕوکنێکی گرنگی ئایینی، مەولانا لەو بڕوایەدا بوو کە هەرکەسێک خۆی لە پیسی و ناپاکییەکانی نەفسانی و شتە نائەخلاقییەکان بەدووربگرێت، جسم و دەروونی بە نووری ئیمان ڕووناک دەبێتەوە.
سەبارەت بە گرنگی و بایەخی نوێژ، مەولانای خودان باس لە چیرۆکی کەسێک دەکات کە: موریدێک خانوویەکی نوێی درووستکرد، پیر بە موریدەکەی دەڵیت: بۆچی پەنجەرەیەکی گەورەت درووستکردووە، مورید وەڵامی دایەوە: بۆ ئەوەی ڕووناکی بێتە ژوورەوە، پیر پێی وت: ڕووناکی بابەتێکی لاوەکییە، باشترە بڵێیت: بۆ ئەوەی گوێم لە دەنگی بانگ بێت.
سەبارەت بەپاکیی دەروونیش مەولانا دەڵێت: هەرچەن (د.خ.)وێن پیس و ناپاکە، بەڵام بە ئاو پاک دەبێتەوە، لە کاتێکدا کە ناپاکیی دەروونی بە ئاو پاک نابێتەوە:
این نجاسه ظاهر از آبی ڕود
آن نجاسه باطن افزون می شود
*شەشەم: پەیوەندی نێوان شەریعەت و عیرفان لە هزری خودانی بارزان و مەولانای خودان
پێداچۆنەوەو خوێندنەوەیەکی وردی ژیان و بەرهەم و فەرموودەکانی زۆربەی عارفان ئەو ڕاستییە دەر (د.خ.)ات، کە لە ڕاو بۆچونی عارفان سەبارەت بە چەمکەکانی وەک حەقیقەت، زۆهد، وەرع، تەقوا، نزیکی، خۆڕاگری، تایبەتمەندیی عارفان و بابەتەکانی پەیوەست بە عیرفان پابەندبوون بە شەریعەت بە زەقی دەردەکەوێت.
تەسەوف پەیڕەوییە لە ئایینی ئیسلام، بەڵام شەریعەت داوا لە مرۆڤ دەکات بەپێی دەستووری شەرع، سپاردەکانی ئەنجام بدات، واتە شەریعەت پەیڕەوییە لە دەستووری ئیسلام بە جۆرێکی ڕەواڵەتی، بەڵام تەسەوف سەرەڕای ئەو ڕەواڵەتییە پەیڕەویێکی دەروونی و ویژدانیشە لە ئیسلام و بە ئەنجامدانی حەقیقەت و جەوهەرو کاکڵی ئیسلامە، بە دەر و دەروون، بە دڵ و بە گیان، بە بارێکی تر ئەوانەی کە ئیمانەکەیان تەقلیدییە و یەقینەکەیان یەقینێکی عیلمییە بە ئیمان و یەقینەوە پەیڕەوی دەکەن لە شەریعەت، بەڵام سۆفیەکان ئیمانەکە و یەقینەکەیان (عین الیقین)ە کەواتە، بە ئیمانێکی یەقینی و کامڵترەوە پەیڕەوی شەرعن. کەوابوو فەرقێک نییە، بەڵکوو پەیڕەوی سۆفییەکان گەرمتر و دەروونیترە.
ڕێڕەوی تەسەوف، ڕێڕەوی گەورەپیاوان و کەڵە مێردانی ڕێگای خودادۆستی و خوداپەرستییە. ئەگەر لە ڕوانگەی ئایینەوە لە ڕەوش و کرداری شامەردانی ئەم ڕێگایە وردبینەوە و بیاندەین لە مەحەکی تەقوا و پارێزگاری، دەبینین کردار و گوفتاریان سەری موویەک لە ڕێگەی شەریعەت لانادات. شێخ ئەحمەدی بارزانی (خودانی بارزان) لە یەک کاتدا زاهید بووە، عابید بووە و عارفیش بووە. زاهید بوو چونکە بە یەکجاری و تەواوی دەستی لە سەرمایە و سامانی دونیایی و خۆشگوزەرانی هەڵگرتبوو و پشتی تێکردبوو. تەنانەت یەک کەسیش نادۆزرێتەوە کە ئەم گەورەمرۆڤە دەستی بە پارە و دینار کەوتبێت و تەنانەت پارە و دینار هێندە لای بێ نرخ و بێبایەخ و ئەرزش بووە کە قەت ناوی دینارو پارە و تەنانەت درهەمیشی نەهێناوە و هەمیشە بە فلوسی ناوبردووە، واتە هیچ بایەخ و گرنگییەکی نییە.
لەڕووی سامانیشەوە لە ژیانی پڕ بەرەکەت و دوای وەفاتیشی خاوەن بستێک زەوی نەبووە، تەنانەت ئەو کاتەی هەموو ناوچەی (بارزان)یش لەسەرناوی پیرۆزیان تاپۆکرا، تاپۆکەی سووتاندو کردی بە خۆڵەمێش، هەروەها کاتێک یەکێک لە کوڕەکانی زەوییەک بە پارەی خۆشی دەکڕێت، ئاگاداری کوڕەکەی کردەوە کە پێویستە زەوی کابرا بگەڕێنێتەوە. تا ئەم ئاستە لە دونیا دوور بووە.
عابید بوو، چونکە نە کارێکی تایبەتیی هەبوو، نە خۆی بە کارێکی تایبەتییەوە سەرقاڵ کردبوو، تەنیاوتەنیا هەموو ژیانی پڕ بەرەکەتی خۆی تەرخان کردبوو بۆ لای خالقەکەی، هەموو هەست و بیر و سەرنجی خۆی کردبووە لای (عەزەمەتی)خوداوەندو هەموو ئامانجەکەشی ئەوەبوو خوداوەند بە لوتفی خۆی دڵ و دەروونی ڕوون بکاتەوە و نووری خودا لە دەروونیدا بدەرەوشێتەوە.
لەلایەکی تر بەمانای وشە عالم بوو، شارەزا و پسپۆڕێکی گەورەی بواری زانستی کەلام و شەریعەت و تەفسیر بوو و لە ژیانی ڕۆژانەیدا بە کردەییش جێبەجێی دەکرد، (خودانی بارزان) نموونەیەکی دیار و گەورەی ئەم بوارەیە کە بەڕوونی لە فەرموودەکانیاندا بەرجەستە دەبێت، کە لە ڕوانگەی زانستی کەلام و عیرفانەوە خوێندنەوەیان بۆ (بوون) دەکرد، بە لەبەرچاوگرتنی خوێندنەوە و تێڕوانینەکانی بەڕوونی دەردەکەوێت کە باوەڕ و بڕوا کەلامییەکەیان کاریگەرییان لەسەر هەندێک لە ڕەهەندە عیرفانییەکەیان هەبووە و بە پێچەوانەشەوە عیرفان کاریگەریی بەسەر بڕوا و باوڕەکەیدا هەبووە. ئەمەش ئەو ڕاستییە دەر (د.خ.)ات کە کەڵەپیاوی هەردوو ڕەهەند و بواری زانستی کەلام و عیرفان بووە.
شارەزایان سێ ئەرک بۆ زانستی کەلام دەستنیشان دەکەن: تەفسیر، دەلیل” بەڵگە”، بەرگری. بۆیە لایەنگرانی ئەهلی زانستی کەلام بەرگریکردن لە سنوورەکانی ئایین بە ئەرکی لەپێشینەی خۆیان دەزانن، شێخ ئەحمەدی بارزانی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ قورئان و سوننەتدا هەبوو و، یەکێک بوو لەو دەگمەن و گەورەمرۆڤانەی توانی لە فەرموودە پڕبایەخەکانیدا بابەتە کەلامییەکانی بە دەلیل و عەقڵێکی فراوانەوە لەگەڵ سۆز و ئەدەب و عیرفان ئاوێتەو تێکەڵ بکات.
شێخ ئەحمەدی بارزان کەسێکی یەکجار شارەزا و لێزان بوو، لە هەموو بوارێکدا، کۆمەڵناسێکی لێهاتوو بوو. مرۆڤی دەناسی، خەڵکی دەناسی، لەگەڵ ئەوەی کە لێزان و شارەزایەکی لەبن نەهاتوو بوو، بەڵام هەمیشە خۆی بە بچوک نیشان دەدا، ڕۆژێ لەرۆژان دەستی بۆخۆی درێژ نەکردووە گوایە من دەزانم، من وا و من بەم شێوەیە، من منی نەدەکرد و هەر لە بنەڕەتەوە ئیمان و باوەڕی بە منی من نەبوو، خۆی بە هەژار نیشان دەدا.
شارەزاییەکی یەکجار زۆری لەقورئان هەبوو، بەدرێژایی تەمەنە پیرۆزەکەی بە بەردەوامی و بەبێ دابڕان قورئانی خوێندووەتەوە، دوای خوێندنەوەی ئایەتێک یان چەند ئایەتێک، خوێندنەوە و تەفسیری بۆ دەکرد، دەستێکی گەورەی لە تەفسیر و شەرح هەبوو. دوای خوێندنەوە و شەرح و تەفسیری هەموو ئایەتەکانیش گریاوە و فرمێسک بە چاوە پیرۆزەکانیدا هاتوونەتە خوارەوە، کە ئەم گریان و فرمێسک ڕشتنەش مەغزاو ماناو ڕەهەندێکی گەورەی هەیە بۆ ئەو کەسانەی شارەزای شەریعەت و خواناس و لە خواترسی گەورە بن. ئەوان دەزانن فرمێسک ڕشتن چ پەیام و مانایەکی هەیە. لەگەڵ گریانی موبارەکیان مەجلیسەکەش هەموویان سەربەژێرو لە ناخی خۆیان دەکوڵان و مەجلیسەکە دەبوو بە دونیایەکی تر و بەتاڵ وعەتاڵ لەم دونیا ماددی و فانییە، نە تۆ کەس دەبینیت و نەکەس سەیرت دەکات، هەموویان بە جەستە لەوێن، بەڵام بە ڕوح لە جیهانی تردان، شەوانە ئەم بارودۆخە دووبارە دەبووەوە نەک بە حەفتە یان مانگ یان بە ساڵ، بەدرێژایی تەمەنە پڕبەرەکەتەکەیان ئەمە بەرنامەیان بووە.
لای شێخ ئەحمەدی بارزان، قورئان گەورەترین و پیرۆزترین سەرچاوەی فێربوون و ئیلهامبەخشی مرۆڤەکان بوو، بەبێ جیاوازی تەنیا جارێکیش نەبووە و کەس نە بینیویەتی و نە زانیویەتی لە کۆڕێک و دانیشتنێک، موبارەکیان ئەمری کردبێت و ئایەتێک یان چەند ئایەتێکی نەخوێندبێتەوە. بۆ هەموو بابەتەکان ئایەتی پەیوەست بە بابەتەکەی (د.خ.)وێندەوە و تەفسیر و شەرحی دەکرد و ئامانجەکانی ڕوون دەکردەوە.
شێخ ئەحمەد بارزانی وەک عالمێکی گەورە زۆر بە گەورەیی باسی لە جەلادەت و عەزەمەتی خالق دەکرد و حەمدو سەنای هەر بۆ خالق بە گونجاو و پێویست دەزانی. زۆر جاریش ئەوەی بەگوێی موریدانی دەچرپاند، کە مرۆڤ عاجزو لاوازو داماوە لە وەسف و سەنای خوا. یەکێک لەو ئایەتانەی ئەم عالمە گەورەیە دەیخوێندەوە ئەم ئایەتەی قورئانی پیرۆز بوو: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْکُرُوا اللَّهَ ذِکْرًا کَثِيرًا)
( (ئەی ئەو کەسانەی ئیمانتان هێناوە، یادی خوا بکەنەوە، یادێکی زۆر)).
دواتر ئایەتەکەی شەرح و تەفسیر و بەوردی ڕوون دەکردەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، سەبارەت بە گەورەیی و عەزەمەتی خالق دەیفەرموو:
(ئەگەر هەموو ڕووبارەکان حوبر بن، هەموو خاک و زەویش کاغەز بن و هەموو دار و بارەکانیش پێنووس بن، ناتوانن وەسف و حەمدو سەنای خوا بکەن. )
زۆر جار شوێنکەوتووانی لە سەرقاڵی بە دونیاوە ئاگادار دەکردەوەو بە بیری دەهێنایەوە کە پێویستە زیاتر بیروهۆشیان لای خوا و دونیای ئاخرەت بێت، بۆیە ژیان و کاتبەسەربردن لەم دونیا فانییە لای ئەم زاتە ئەوەندە بێبایەخ و بێ کەڵک بوو کە هەر بە هیچی دانەدەنا و هیچ حسابی بۆ ئەم دونیایە نەدەکرد، بۆیە خودانی بارزان زۆر جار ئەم ئایەتەی بۆ ئامادەبووان (د.خ.)وێندەوە:
{ قَالَ کَمْ لَبِثْتُمْ فِي ٱلأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ قَالُواْ لَبِثْنَا يَوْماً أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ فَسْئَلِ ٱلْعَآدِّينَ }
( (کاتێک لێیان دەپرسن چەند ساڵ لەسەر زەوی ژیاون، دەڵێن ڕۆژێک یان هەندێک لە ڕۆژ)).
دواتر زۆر بەوردی و دوورودرێژی تەفسیر و شەرحی دەکرد و مانا و مەبەستەکانی بۆ ئامادەبووان ڕوون دەکردەوە و دەیفەرموو:
(هەرچەند دەڵێن ڕۆژێک یان هەندێک لە ڕۆژ، بەڵام ئەگەر بیر بکەنەوە ئەوەندەش نییە).
ئەگەر خوێندنەوەیەکی وردی شەرعی و عیرفانی ئەم فەرموودەیە بکرێت دەردەکەوێت، کە دونیا یەکجار بێ نرخ بووە و تەنانەت بایەخی ئەوەی نییە ڕۆژێک یان لە ڕۆژێکیش کەمتر خۆتی پێوە سەرقاڵ بکەیت و لە خوای گەورە و خالق غافڵ ببیت.
خودانی بارزان خۆشەویستییەکی لەڕادەبەدەری بۆ پەیامبەر خوا حەزرەتی محەمەد ( (د.خ.)) هەبوو، زۆر باسی پیرۆزی و گەورەیی ئەو ڕەسوڵەی خوای دەکرد، عاشقێکی سەرسەختی پەیامبەر بوو، بۆیە هەمیشە و بە بەردەوامی بە دەوروبەری دەیفەرموو:
( (هیچ گومانتان نەبێت، موویەکیش لە ڕێبازی پەیامبەر ( (د.خ.)) جیا نییە، موو بە بەینیاندا ناچێت)).
-مەولاناش پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ قورئان و سوننەتدا هەبوو، هەموو قسە و گوتەکانی بە بەڵگە و دەلیلی شەرعی بەهێز دەکرد، مەولانا لە مەسنەویدا بە زەقی شەریعەت و عیرفانی ئاوێتە کردووە، ژمارەیەک لە شارەزایان لەو بڕوایەدان کە مەولانا لەڕووی مەزهەبییەوە لایەنگری ئەشعەرییە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم هۆنراوەەی بەنموونە دەهێننەوە وەک بەڵگەی بۆچۆنەکانیان کە لە مەسنەویدا هاتووە:
چو در سلطان بی علت ڕسیدی هلا بر علت و معلول می خند.
بەڵام ژمارەیەکی تر باس لەلایەنگری مەولانا دەکەن بۆ مەزهەبی (ماتریدییە) کە مەبەستی نووسینەکەنییە، ئەوەی گرنگە مەولاناش بایەخ و گرنگییەکی تەواوی بە شەریعەت دەدا و بەجیدی پابەند بووە.
مەولانا شەریعەتی بە مۆم دەشوپهاند کە بە بێ نوورەکەی گەیشتن بە تەریقەت وحەقیقەت کارێکی ئەستەمە .
بەرێ سپێدی ڤ دەرکەتم
بۆ یادی (66) ساڵەی ئازادبوونی خودانی بارزان لە بەن (د.خ.)انە
بەرێ سپێدێ ڤ دەرکەتم
شەوقا ڕۆژێ ئای ل دنێ دا بوو
خەیالا مەحبوبێ من کرد
من دی نوورەک کۆ پەیدا بوو
من دی نوورەک ل دەری زانێ
شەوقا نوورێ دا ل بارزانێ
و ل پشت پەردێ خەلیفانێ
مەجاز نەبوو حەقیقی بوو
بەرێ سپێدێ گە سەحەرێ
حەبیبێ مە هاتە دەرێ
عەکسا شەوقێ دا ل قەمەرێ
شەمس وقەمەر تێک خەسف بوون
شەمس وقەمەر تێک غەیرین
لەیلی ومەجنوون لێک زڤڕین
زۆهرە وگەلاڤێژ بشکفتن
ب زاتێ خۆ سوورەیا بوو
زۆحەڵ ل بۆرجا دەرکەتن
و نەجم وستار کو بشکفتن
وسەحەر مزگین ب مەدا بوو
کۆ خودانێ مە دێ هێتن
گەلو هەستن سەمایێ بکەن
و دل وجانا قوربان بکەن
و مال وعەیاڵ فیدا بکەن
کۆ شەڤا تاری ل مە ڕوون بوو
*ئەم هۆنراوەە لە تەمووزی 1958دوای ئازادبوونی شێخ ئەحمەدی بارزانی لە بەن (د.خ.)انە لەلایەن مورید و مەیلداری بارزان و پێشمەرگەی ئەیلوول عەلی عارف زۆرەکڤانییەوە هۆنراوەتەوە.
#1958-07-14# کاتی ئازاد بوونی جەنابی شێخ ئەحمەبارزانی لە زیندان و لە گەڕانەوەیدا بۆ کوردستان سەردانی شاری کەرکووک دەکات و لەلایەن خەڵکێکی شارەکە پێشوازی لێدەکرێ. [1]