ناونیشانی بابەت: بیرەوەرییەکی مەحمود موسا محەمەد عومەر مێرگەسووری لەسەر کەسایەتی ئیدریس بارزانی
مەحمود موسا محەمەد عومەر مێرگەسووری لە ساڵی 1963وە پاسەوانی سەرۆک بارزانی بووە و دواتر بووەتە پاسەوانی کاک
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و تا کۆچی دوایی ناوبراو لە نزیکەوە لەگەڵی بووە. مێرگەسووری دەربارەی خووڕەوشتی ئیدریس بارزانی دەڵێت: ئیدریس کەسێکی هۆشیار و زۆر نەترس بوو. هەرکە چاوی بە کەسێک دەکەوت، لێی تێدەگەیشت کە چۆن مرۆڤێکه. سەبیلەی دەکێشا و زۆری چایی دەخواردەوه. لە شکاتی خەڵکى دەکۆڵییەوە و هەر کە لە #ڕاژان#ەوە بە سواری ئۆتۆمبیل دەچووین بۆ کەرەج لە ڕێگادا هۆنراوەی بۆ دەخوێندینەوە و ئامۆژگاری دەکردین کە چۆن لەگەڵ خەڵک و بنەماڵە و منداڵەکانمان هە ڵسوکەوت بکەین.
کاتێک لە #شنۆ# بێحورمەتی بە تەرمی بارزانی کرا، من و خانەمیر ئەحمەد سەعید، سەلیم مەلۆ و #غەریب ئاکرەیی# کە شوفێر بوو، لەگەڵ ئیدریس چووین بۆ زیارەتی مەزارەکەی بارزانی لە هەلەج. لە گەڕانەوە دا بۆ سلیڤانا ئیدریس لە ئێمەی پرسی لە بەرانبەر ئەو بێحورمەتییە دا چی بکەین؟ هەریەک لە ئێمە قسەی خۆمان کرد و زیاتر باس لە تۆڵەسەندنەوە کرا و وتمان تا تۆڵەی ئەو بێحورمەتییە نەکرێتەوە نان خواردن لە ئێمە حەرامە و ئەگەر تۆڵەی نەکرێتەوە ئێمە دەچین دەبین بە پاسدار.
ئیدریس قسەی ئێمەی پێخۆش نەبوو، هەرچەندە باوکی زۆر خۆش دەویست، بەڵام دژی شەڕی براکوژی بوو، ئەو شەڕی نەکرد، بەڵام دواتر شەڕمان بەسەردا سەپا و ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لێ گرتین بەو حاڵەش ئەگەر پێشمەرگەی دیموکراتمان ئەسیردەکرد، بۆ ئەوەی پاسدارەکان نەیانناسن جەمەدانی سوورمان دەدانێ و دەرزی تفەنگەکانمان دەردێنا بەڵام تفەنگەکانمان لێ وەرنەدەگرتن کە پاسدارەکان نەمانناسن. هەموو جارێ پاسدارەکان دەیانپرسی ئێوە کە ڕۆیشتن ژمارەتان ئەوەندە نەبوو؟ [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 117 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!