ناونیشانی بابەت: بیرەوەریی شەمسەدین حسێن عەمەر لەسەر چاوپێکەوتنێکی ئیدریس بارزانی لەگەڵ ئایەتوڵا تالەقانی و دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەمسەدین حسێن عەمەر یەکێکی تر لە پێشمەرگەکانی نزیک بە کاک
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی باس لە چاوپێکەوتنێکی ئیدریس بارزانی لەگەڵ ئایەتوڵا تالەقانی و دکتۆر #عەبدولڕەحمان قاسملوو# دەکات و دەڵێت: ئایەتوڵا تاڵەقانی چاوی بە ئیدریس کەوتبوو، داوای لێکردبوو کە دکتۆر قاسملوو شەڕی ئێران نەکات. من لەگەڵ کاک ئیدریس بووم کە لە ناوچەی #مەهاباد# چاوی بە دکتۆر قاسملوو کەوت لە بەردەرگا گوێم لە قسەکانی بوو کە داوای لە دکتۆر قاسملوو کرد هەوڵبدات پەیوەندی بە تاڵەقانییەوە بگرێت و وتی تاڵەقانی گوتوویەتی نیمچە خۆموختاری بە کوردان دەدەین. کەچی تاڵەقانی زوو مرد و دکتۆر قاسملوو نەیتوانی لەو ئامۆژگارییەی کاک ئیدریس بۆ وەرگرتنی خۆموختاریی کوردستان کەڵک وەرگرێت. کاک ئیدریس زۆری هەوڵدا کە کۆماری ئیسلامی مافی کوردی ڕۆژهەڵات بدات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 150 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!