ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: حەمید
ساڵی لەدایکبوون: 1959
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
گەرمکگەرمک
$ژیاننامە$
پارێزەر ئەحمەد حەمید مەحموود گەرمکی پیرخدری، پارێزەر و نووسەر و مێژوونووس لەدایک بووی ساڵی 1959یە لە گوندی گەرمکی سەربە شارۆچکەی دووز
خورماتووخورماتوو لە #باشووری کوردستان#.
دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی بەغدایە ساڵی 1987-1988.
دەرچووی کۆلێژی سەربازی #بەغدا# (خولی پێوانەیی 45) ساڵی 1992، دەرچوو بە ئەفسەری مافپەروەر لە سوپای ئێراقدا.
باوکی 5 منداڵە (عەبدوڵڵا لەدایک بووی ساڵی 1986، ڕۆژنامەنووس) و (محەمەد لەدایک بووی ساڵی 1990، ئەندازیاری کۆمپیوتەر) و (عەلی لەدایک بووی ساڵی 1995، بازرگانی کاڵای ئەلکترۆنی) و (ئیمان لەدایک بووی ساڵی 1987، مامۆستای زمانی عەرەبی) و (پەیمان لەدایک بووی ساڵی 1992، پارێزەر).
پیشەی پارێزەرە لە ساڵی 1995ەوە تاکوو ئێستا.
-2004-2010 بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی شاری خورماتوو.
-2005-2010 ڕاوێژکاری یاسایی لە فەرمانگەی لقی خورماتوو کێشەی زەوی و زار و جێگری بەڕێوەبەر.
-ساڵی 1999 هەڵبژێردرا وەکوو نوێنەری ساداتی گەرمکی پیرخدریی تاکوو ئێستا ساڵی 2025.
-سەرۆکی لیژنەی ڕاستاندنی ڕەچەڵەکی سادات لە لقی کەرکووکی سەندیکای ساداتی ئەشراف و جێگری سەرۆکی ڕاستاندنی ڕەچەڵەکی عەشیرەتی ساداتی پیرخدری.
-سەرنووسەری پێشووی گۆڤاری شاهۆ سلێمانی.
-بڵاوکردنەوەی بابەتی یاسایی و کۆمەڵایەتیی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لە ڕۆژنامەکانی (الاتحاد و ئاسۆ و هاوکاری...هتد).
-ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی ئێراق و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و ئەندامی کۆمەڵەی وەرگێڕانی ئێراقی و ئەندامی مافی مرۆڤی ئێراقی و ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی ئێراقی.
=KTML_Bold=پەرتووکە لە چاپدراوەکانی:=KTML_End=
=KTML_LIST_decimal_LISTTYPE=1- سەیدەکانی گەرمکی گەرمیانی پیرخدری 1990.
2- تیشکی قورئان ڕووناکییە بۆ هەردوو ژیان 1990.
3- سیرة السيد محمد الزاهد پيرخضر شاهو مع السيد أنور کامل کرمکي پيرخضري 2002.
4- شاري خورماتوو 2005.
5- لە یادی کۆچی دووایی مامۆستا ڕەشید جومعەدا 2005.
6- الأدلة الموثقة على کردستانية مدينة طوزخورماتوو مع الاستاذ طاهر حکيم 2007.
7- زانايانی ساداتی پیرخدری لە ڕێگای دەستخەتەکانیانەوە لەگەڵ مامۆستا سەید ئەنوەر کامل گەرمکی پیرخدری بەغدادی 2009.
8- ناودارانی ساداتی پيرخدري لەگەڵ مامۆستا سەید ئەنوەر کامل گەرمکی پیرخدری بەغدای 2013.
9- التأریخ الاداری لمدینە طوزخورماتو 2023.
10- وزراء الکرد في وزارات بغداد منذ 1920 2020 سنە 2025.
11- أجساد الأعلام النورانية.. الراقدة في الحضرة الگيلانية من آل الگيلاني و الطالباني و الجاف و المزوري و الباليساني الپيرخضري ... الخ 2025.
12- فیستیڤاڵی یەکەمی ساداتی گەرمکی پیرخدری 2025.
13- موسوعة السادة البيرخضرية 2025.=KTMLLISTEND=[1]