ڤیدیۆ: ئێوارانی ڕاین کۆڕێکی شیعری #یوسف ئەحمەد مەنتک#
ڕێکەوت: #30-10-2025#
ئێوارانی ڕاین ناونیشانی کۆڕێکی شیعری بوو بۆ شاعیر و نووسەر و هونەرمەند (یوسف مەنتک)، مۆسیقای ساکسیفۆن (ئەلیکسەندەر لێملە)، مۆدەراتوور (هەنێلە یەلۆنە) لە شاری لودڤیگس هافن لە پەرتووکخانەی گشتی شار بەڕێوەچوو، ئەو چالاکییە لە لایەن ڕێکخراوی کولتووری (ڕاین نیکار) و (پەرتووکخانەی گشتی) شار ڕێکخرابوو، شاعیر چەند شیعرێکی بە زمانی کوردی خوێندەوە، هاوکات شیعرەکان بە زمانی ئەڵمانی لەسەر شاشە پیشاندەدرا، ئەکتەری دیار و ناسراو مۆنیکا مارگەریتە کۆمەڵێک شیعری بە زمانی ئەڵمانی خوێندەوە، هەروەها (ئلیۆنۆرە هێفنە) سەرۆکی ڕێکخراوی ناوبراو کۆمەڵێک شیعری بە زمانی ئەڵمانی خوێندەوە، ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی ئامادەبوو لە هاووڵاتییانی ئەڵمان بوو، ئەوەی جێی ئاماژەیە کەسانی دیار و ناسراوی بواری کولتووری و سیاسیی و ئیداری شارەکەبوون، شیعرەکان جێی سەرنج و بایەخی ئامادەبوان بوون، سەبارەت بە تێمای شیعرەکان، ڕەوشی سیاسیی و ژیانی ئاوارەیی و پەنابەری و خۆشەویستی و مرۆڤایەتی بوو، گفتووگۆیەکی تێر و تەسەل ئەنجام درا بە بەشداریکردنی ئامادەبوان و پرسیاریش ئاڕاستەی شاعیری ناوبراو کرا سەبارەت بە تێمای شیعرەکان و ژیانی خۆی لە تاراوگە وەک شاعیرێک چۆن دەگوزەرێنێت و بارودۆخی ئیداری و سیاسیی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و وڵاتانی هەرێمی لە چۆن پەیوەندییەکدان لەگەڵ گەلی کورد، ئەویش وەڵامی یەک بەیەکیانی دەدایەوە، لە کۆتایی کۆڕەکەدا شاعیر پەرتووکی #ئێوارانی ڕاین#ی بە زمانی ئەڵمانی بۆ خوێنەران ئیمزا کرد، هەروەها ڕێز لە ئامادەکارانی کۆڕ و شاعیر و مۆدەراتور گیرا. [1]
=KTML_Bold=بۆ بینینی بەشیک لە وێنە و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کۆڕەکە بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=
بو دیتنا ڤیدیۆیێ کلیک بکە ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 116 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!