لە سولەیمانی لەو گەڕەکی #سەرکارێز#ە پیاوێک هەبوو مەحمووی ناو بوو، خوشکێکی هەبوو فاتمی ناو بوو. مەحموو منداڵێکی زۆری بە ڕیشەوە بووبوو، هەر لە بەیانیەوە بۆی ئەکێشان تا ئێوارە باشاری نەئەکرد. فاتمیش هەر خەریکی ئاوکێشان بوو بۆیان. زۆرتریش کە مەحموو ئەچووەوە شتی ئەبردەوە تووشی فاتم ئەبوو کە ئەچوو بۆ ئاو. ڕۆژێک لە کاتی هاتووچوودا مەحموو لە فاتم ئەپرسێ: چۆنی؟ ئەویش ئەڵێ: چۆنم، لەم ماڵەدا خوا لە من و تۆ بەدبەختتری دروست نەکردووە، تۆ هەرخەریکی حەماڵی و من هەر خەریکی ئاوکێشی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 73 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!