=KTML_Bold=دیمەشق و #قامیشلۆ#؛ ئەگەری جەنگ و ڕێگرەکان=KTML_End=
#شیروان شەمێرانی#
کۆتایی ساڵی 2025 وەک دواوادە دانرابوو بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئاداری واژۆکراو لە لە لایەن هەردوو سەکردە – ئەحمەد شەرع- سەرۆکی کاتیی سووریا و
مەزڵوم عەبدیمەزڵوم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەڵام جێبەجێنەکرا، مایەی خۆشبەختیش بوو کە جەنگ لەنێوانیاندا بەرپا نەبوو، بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە هێشتا بنەمای گفتوگۆکانە، سەردانەکەی شاندی #هەسەدە# لە #04-01-2026# بۆ شام و کۆبوونەوەیان لەگەڵ شەرع ئەوەی سەلماند، سرووشتی سووریا و هێزە ناوخۆیی و کاریگەرەکانیش ئامانجی خۆیان هەیە و مەرج نییە لەگەڵ ئامانجەکانی شەرعدا یەکبن، بۆیە وەک لەسەر زەوی دەردەکەوێت سێ لایەن هەن بەئاواتی ئەو جەنگەن لە ئەگەری ملنەدانی.
=KTML_Bold=#هەسەدە# بۆ داواکارییەکانی دیمەشق:=KTML_End=
-هەڵوێستی تورکیا بەرانبەر بە سووریای پاش ئەسەد لە گیانی دوژمنکارانەوە سەچاوە ناگرێت، بەڵکوو لە پاراستنی ئاساییشیی وڵاتەوەیە بەو جۆرەی سەرکردەکانیی وێنای دەکەن، لەو سۆنگەیەوە زیاد لە سێ جار لە لایەن تورکیاوە داواکراوە لە شەرع تا هێزی سەربازی دژ بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژاوای کوردستان بەکاربهێنێت و ئامادەییان بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕیوە، بەڵام شەرع قایل نەبووە ئەو کارتەی ڕەواییدان ببەخشێت بە سیاسەتی تورکیا دژ بە هەسەدە، بە تورکەکانی گوتووە ئەگەر دەتانەوێ خۆتان هێرشیان بکەنە سەر.
بەشێکی دیکە لەوانەی بە دوای هەڵگیرساندنی جەنگەوەن تووندڕەوەکانی ناو ڕژێمی ئێستای سووریان، بەتایبەت لە گرووپە چەکدارەکان و نەتەوە پەرستەکان، ئەوانەی کە لەسەر سووریایەکی مەرکەزیی عروبیی گۆش کراون، پاڵنەری ئەمانە نەژادپەرستییە زیاد لەوەی سیستەمی فەرمانڕەوایی یان دەوڵەتداریی بێت.
گرووپی سێیەم ژمارەیەکی بەرچاون لە میدیاکاران، چ ئەوانەی بوون بە بەشێک لە سیستمی هەرێمایەتی تورکیا لە ناوچەکەدا، هەر وەک چۆن کۆمەڵێک لە ئێراقییەکان بوون بە پارچەیەک لە سیستمی ئاساییشیی هەرێمایەتی ئێران لە ناوچەکەدا، ئەوانە و هاوبیرەکانیان لە فڕێدانی هیچ وشە و ڕستەیەک بۆ ناو جەماوەر سڵ ناکەنەوە، هەموو ئەتەکێتی ڕۆژنامەوانی چ لە ڕووە ئەخلاقییەکەیەوە یان سیاسیی و کۆمەڵایەتی دەشکێنن، ناسڵەمنەوە لە بەزاندنی سنوورەکانی برایەتی و هاونیشتمانیی، ژەهری ڕق و کینە بە ناو گەلی سووریادا دژ بە هەسەدە و کورد بڵاو دەکەنەوە.
ئەم سێ پۆلە بەئاشکرا بە دوای هەڵگیرساندنی جەنگەوەن بە مەبەستی ڕووخاندن و ڕادەستبوونی ڕۆژاڤا، لایەنی و کەسایەتیتر هەن کە پێیان خۆشە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژاڤا وردوخاش بکرێت، بەڵام بەهەستیاری و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەن.
=KTML_Bold=لەناو ئەم گێژەڵۆکەیەدا، دوو خاڵ ناوەندی پاراستنی ئاشتین:=KTML_End=
=KTML_Italic=یەکەمیان=KTML_End=، ئەمریکایە، ئەمریکا بە هیچ جۆرێک گڵۆپی سەوز بۆ بەکارهێنانی هێز هەڵناکات، چونکە سەقامگیریی وڵات لە هەرشتێکی دیکە گرنگترە بۆ ئەمریکا، واشنتن پەلەی نییە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکەدا، گرنگ لای ئەو ئەنجام و نییەتی هەردوولایە، مادام هەردوولا ئامانجیان ڕێککەوتنە، هەردوولا پێویستیان بەرەزامەندی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ئیدی پاش ئەوە دانووستاندنەکان ساڵیش بخایەنێت گرنگ نییە، چونکە لە باکگراوندی مێژوویی ئەمریکایییەکاندا هەیە، کە پێکهاتەکانی ئەم ناوچەیە توانای یەکگرتنیان وەک گەلێکی یەکپارچە نییە، وەک هاوشێوەی ئێرلەندییەکان و ئینگلیزەکانی دەبینن کە لەگەڵ تێپەڕبوونی چەند سەدەیەک هەرگیز دڵیان لەیەکدی پاک نابێتەوە، هەروەها ئێراق ئەوەتا پاش 22 ساڵ گۆڕانکاریی هێشتا ململانێ و کێشمەکێشی نێوان پێکهاتەکان تێیدا لە گەرمەیدایە، بە هەمان شێوەش دەڕواننە دۆخی سووریا و پەلەشیان نییە، چونکە دەیانەوێی بزانن شەرع گوێڕایەڵ دەبێت یان لاسار، بەوردی ئەو مەرجانەی بۆی دانراوە پابەند دەبێت پێیانەوە یان نا.
واشنتن دەیەوێت ماوەی هەناسەدان بەهەردوولا بدات، واتە بەیەکتردا هەڵچوون و خۆڕاوەشاندنی کاتیی سنووردار لای ئەمریکایییەکان چاوپۆشی لێدەکرێت، تووندوتیژییەکی کاتیی لای ئەمریکایییەکان زۆر گرنگ نییە و ئەزموون پێیان دەڵێت ڕێگریکردن لە بەیەکگژداچوونی ناوبەناو ئەستەمە هاوشێوەی ڕووداوەکانی (سویدا، کەناراوەکان، حەلەب)، لەم ساتانەدا گرنگ هێشتنەوەی پەیوەندی و دیالۆگ و سەقامگیریی گشتییە، ئێستاش ئەوە فەراهەم هاتووە و هەردوولا پابەندن، بۆیە پەنابردنە بەر جەنگی سەرتاسەری هێڵی سوورە، هیچ نەبێت ستراتیژی هەنوکەیان وا دەڵێت- ئەگەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ گۆڕانکاریی بەسەردا نەهێنێت، هەرکاتیش ئەو جەنگە هەڵگیرسا، کەواتە سەرۆکی ئەمریکا -دۆناڵد ترەمپ- دەرگای بۆ دیمەشق و ئەنقەرە واڵا کردووە، زۆریش سەختە ئەوە ڕوو بدات، چونکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت.
=KTML_Italic=فاکتەری دووەمی=KTML_End=رێگر لە بەرپابوونی جەنگ، هێزی سەربازیی هەسەدەیە، ئەگەر ترس لە بەرهەڵستی هەسەدە نەبوایە، بێگومان لە مێژە سەریان پان کردبووەوە، ترس لە هەسەدە بەربەستێکی گەورەی لە ڕێگەی هێرشکردنی سەربازیدا درووست کردووە، پێکدادانەکەی حەلەب تاقیکردنەوەیەک بوو.
لای ڕێژەیەکی بەرچاو لە چاودێران چاوەڕوان دەکرا کە ئۆجەلان وەک یارمەتیدانێک بۆ خۆشکردنی ڕێگەی ئاشتی و وەڵامدانەوەی خواستەکانی تورکیا گوشار بخاتە سەر ڕۆژاوا و بیانکات بە بەشێک لە پڕۆسەکە، بەڵام وا دەرکەوت کە ئەو هەنگاوە لەگەڵ بنچینەی دیدی سیاسیی و دەوڵەتداریی ئۆجەلاندا ناگونجێت، نامەکەی کۆتایی ساڵیش پێچەوانەی هەموو چاوەڕوانکردنێکی تورکیا بوو، ئەو پەرەگرافانەی تایبەت بە ڕۆژاڤا هاتبوو پشتگرتن و بەهێزکردنی پێگەی مەزڵوم عەبدی بەتایبەت و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بوو بە گشتی.
دەبێت بگوترێت کە بڕگەکانی ڕێکەوتننامەکەی 10 ئادار، ئەوەندەی پرسیار درووست دەکات کەمتر وەڵام دەداتەوە، خۆی دەبوو وەڵامی ئەو پرسیارانەی بدایەتەوە، کە پاشماوەی ڕژێمی #بەعس#ن، جێبەجێکردنی خاڵەکان واتە ڕێککەوتن لەسەر درێژەی پرسەکان. ئەو پرسانەش زۆر هەستیارن، پێویستیان بە یەکخستنی دیدی هەردوولاوە هەیە بۆ سووریای نوێ و کۆپینەکردنی بوونیادی سووریای حیزبی بەعس و ئێراقی پاش 2003، لەگەڵ ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی بە کردە ڕدنی ئەو دیدانە، ئەمەش کاتی دەوێت. لێرەدا کات بەشێک دەبێت لە چارەسەرکردن.
بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە دیمەشقەوە دێت، شەرع پەلەی نییە لە کۆتاییهێنان بەم دۆسییە، ڕۆژاڤا کاری لە پێشینەی نییە، خاڵە لە پێشینەکانی ئەو ئاساییشی گشتی و گەرەنتییە لە جیانەبووەنەوەی کورد لە سووریا، لەگەڵ ڕادەستکردنی دۆسیەی دارایی بە دیمەشق بەتایبەت نەوت و گومرگەکان، ئەگەرچی جیاوازییەکی تەواو لە ناونیشانی سیستمی فەرمانڕەواییدا هەیە لەنێوان دیمەشق و قامشلۆدا، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ئەوەش چارەسەر دەکرێت، بەنەرمینواندن لە هەردوولا وەک ئەمریکا دەخوازێت، سیستەمی فەرمانڕەوایی لە کۆتاییدا نا ناوەندی دەبێت، چۆنییەتییەکەی ڕوون نییە.
لێرەدا پێویستە هەسەدە هیچ چەشنە هەڵوێستێک نەنوێنێت، گومان لای ئەمەریکییەکان لەسەر نییەت و ئامانجی دوورمەودایان درووست بێت، چونکە لە کۆتاییدا هەڵوێستی ئەمریکا یەکلاکەرەوەیە، لە 15 ساڵی ڕابوردووی ئێراقدا دەرکەوت، کە لە کۆتاییدا ئەمریکا لەگەڵ دەوڵەتدا مامەڵە دەکات. [1]