سەردەمی دەسەڵاتی شێخ مەحموودی حەفید لە سولەیمانی، شێخ لە حاجی مستەفا پاشای یامڵکی تووڕە ئەبێ و ئەمر ئەکا بیگرن. حاجی مستەفا پاشا کە ئەزانێ ئیش زۆر خەتەرە و ئەگەر لەو وەختەدا بیبەنە لای شێخ مەحموود ئەیکوژێ، دێتە سەر ئەوە خۆی بشارێتەوە، هیچ پەنایەک نادۆزێتەوە ئەوە نەبێ کە پەلاماری قورئانێک بدات و بچێت بۆ گردی سەیوان.
بە پەلەپڕۆزێ قورئانێک هەڵئەگرێ و ئەچێ بۆ گردی سەیوان، لەو کاتەدا پیاوەکانی شێخ مەحموود ئەیبینن و هەڕا ئەکەن بە شوێنیا، ئەویش گورج لەسەر قەبرێک دائەنیشێ و دەست ئەکا بە قورئان خوێندن. پیاوەکان دێن ئەیگرن و ئەیبەن بۆ لای شێخ مەحموود، شێخ دەست ئەکا بە قسە کردن و پێی ئەڵێ تۆ ئیشی نابەجێ ئەکەی و قۆمیتەت لە دژی من کردووە. ئەویش ئەڵێ یا شێخ! بە قەبری دایکم من ئاگام لە هیچ نییە و بە تەواوی تەرکی هەموو شتێکم کردووە. ئەوە لەو پیاوانە بپرسە بزانە منیان لە کوێ هێنا؟ من لەسەر قەبری دایکم بووم و قورئانم بۆ ئەخوێند، حەقی زۆر بە سەرمەوەیە.
شێخ ئەم قسەیەی بە لاوە سەیر ئەبێ، چونکە ئەزانێ درۆ ئەکا، دایکی چی و قورئانی چی! لەگەڵ ئەمانەشا ئەڵێ بڕۆ با خاتری قەبرە درۆزنەکەی دایکت بێ. لە ڕاستیشدا قەبری دایک نەبوو، هەروا چووبوو لەسەر قەبرێک دانیشتبوو و بۆ ئەو ڕۆژە کردبووی بە دایکی خۆی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!