- 20-11-2018
- 19-11-2018
- 18-11-2018
- 17-11-2018
- 16-11-2018
- 15-11-2018
- 14-11-2018
- 13-11-2018
- 12-11-2018
- 11-11-2018
- 10-11-2018
- 09-11-2018
- 08-11-2018
- 07-11-2018
- 06-11-2018
- 05-11-2018
- 04-11-2018
- 03-11-2018
- 02-11-2018
- 01-11-2018
- 31-10-2018
- 30-10-2018
- 29-10-2018
- 28-10-2018
- 27-10-2018
- 26-10-2018
- 25-10-2018
- 24-10-2018
- 23-10-2018
- 22-10-2018
21-11-2018
- 22-11-2018
- 23-11-2018
- 24-11-2018
- 25-11-2018
- 26-11-2018
- 27-11-2018
- 28-11-2018
- 29-11-2018
- 30-11-2018
- 01-12-2018
- 02-12-2018
- 03-12-2018
- 04-12-2018
- 05-12-2018
- 06-12-2018
- 07-12-2018
- 08-12-2018
- 09-12-2018
- 10-12-2018
- 11-12-2018
- 12-12-2018
- 13-12-2018
- 14-12-2018
- 15-12-2018
- 16-12-2018
- 17-12-2018
- 18-12-2018
- 19-12-2018
- 20-12-2018
- 21-12-2018
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ لە ناوچەی پرسوسی ڕحا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی باران کاراک و لە دوای پشکنینی ماڵەکە کاراک-یان دەستگیرکرد و لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەو ناوچەیە.
[4]
لە گەڕەکی ئەلبەنگەدی لە ناوچەی وێرانشار بە پاساوی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 2 هاووڵاتی بە ناوەیکانی حەسەن کاباک و عەبدولقادر چالاگان دەستگیرکران و ئەو 2 هاووڵاتییەیان گواستەوە بۆ فەرماندەیی جەندرمەکانی ئەو ناوچەیە.[4]
- دانیشتنێکی دیکەی دادگەیی کردنی پەرلەمانتاری هەدەپە سەلچووک مزراکلی بەڕێوەچوو.[4]
- پاسێک کە لە هێڵی گواستنەوەی ڕێگەی
ئامەدئامەد - ئەدەنە کار دەکات، لە کلیۆمەتری 65ی ڕێگەی ئۆتۆبانی نێوان ڕوحا - بیرەجیک لە لایەن پۆلیسەوە وەستێنرا. لە کاتی پشکنینی ناسنامەی سەرنشینانی پاسەکە، لە دووری 50 مەترەوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشەوە گولەبارانی پاسەکە کرا و لە ئەنجامدا سەرنشینێکی پاسەکە بە ناوی سەدات پۆڵات (32 ساڵان) بریندار بوو. پاش ئەوەی ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی محەمەد عاکیف ئینان کرا، گیانی لەدەست دا. دواتر لە فەرمانگەی پزیشکی دادوەری تەرمی ئه و هاوڵاتییە ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چالاکێکی مەدەنی بە ناوی
کەریم ئەسغەریکەریم ئەسغەری بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرا.
[7]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی لاو بە ناوی زەینەدین شێخە خەڵکی شاری
سەردەشتسەردەشت لە سنووری کانی خوایی شاری
پیرانشارپیرانشار لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.[7]
باشووری کوردستان
- بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە، لە هۆڵی گەلەری ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ڕێکخستنی
پێشمەرگەپێشمەرگە ی-ن-ک، پێشەنگایەکی بۆ وێنەی شەهیدانی شەڕی دژی
داعشداعش کردەوە.
[5]
لە پێشانگایەکدا وێنەی 700 شەهیدی شەڕی دژی داعش نمایشکرا
- لە بارەگای نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لە شاری
هەولێرهەولێر، ئەندامانی نوێنەرایەتییەکە دژ بە بەردەوامیی گۆشە گیرکردنی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-
پەکەکەپەکەکە مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکرد و ڕایانگەیاند.[5]
- ڕیزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا.
[1]
- لە شاری سلێمانی،
هەڵەبجەهەڵەبجە و
کۆیەکۆیە و چەندین ناوچەی تر ڕێورەسمی تایبەت بۆ ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی بەڕێوەچوو.
[3]
- فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق لە هەرێمی کوردستان و فەرماندەی پاسەوانی سنووری
سنەسنە لە
سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشدا، لیوا شێرکۆ عەبدوڵڵا، فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێراندا کراوە، پێویستە شەش مانگ جارێک کۆبوونەوەیەک لەنێوان فەرماندەکانی پارێزگاکانی سنوور ئەنجام بدرێت، جارێک لە ئێران و جارێکیش لە عێراق.
[2]
- پزیشکی دادوەری بەغدا ئەنجامی پکشنینەکانی (دی ئێن ئەی) بۆ ئێسکپروسکەکانی حەویجە و کەسوکاری ژمارەیەک پێشمەرگە ئاشکراکرد، بەپێی پشکنینەکان هیچ پارچەیەک لەئێسکوپروسکەکان هی ئەو پێشمەرگانە نین کە ناسنامەکانیان لە حەویجە دۆزرابوویەوە.
[6]
- ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، سیمینارێکی لە قوتابخانەی ڕەوشتی کچان لە شارۆچکەی
کەلارکەلار، بۆ ڕابیعە عەباس ڕێکخست، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و تێیدا ئاماژە بەوەکرا، کە پێویستە ژنان بە توانا و بە خۆبەڕێکخستنکردن ڕووبەڕووی توندوتیژی ببنەوە.[5]
- ناوی 273 تۆمەتباری هەڵهاتوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ کران و بڕیارە لە یەکشەممەی داهاتوو ئه و لیژنە باڵایەی بۆ دەستیگرکردنیان پێکهێندراوە، شوێنی نیشتەجێبوونیان ئاشکرا بکات.[6]
دەرەوەی کوردستان
- پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا خاڵە گومرگییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لاببرێن.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا