باکووری کوردستان
- دیسانەوە 30 ناوچەی ناوەندی
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ و ناوچەکانی تری ئەو پارێزگایە بە پاساوی ئەمنی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ کرانە ناوچەی ئەمنیی تایبەت و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکیان تیادا قەدەغەکرا. پارێزگاری جۆلەمێرگ ڕایگەیاندووە، ئەو 30 ناوچە دەکەونە سنووری ناوچەکانی گەڤەر،
شەمزینانشەمزینان، چەلێ و ناوەندی جۆلەمێرگەوە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ کاتژمێر 1:15 خولەک
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی ڕێختەر و بە قوڵایی 8 کیلۆمەتر
کرماشانکرماشان،
سنەسنە،
ئیلامئیلام و ئورمیەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند و هاوکات باشوری کوردستانیشی هەژاند.
[1] سەرچاوەکانی کرماشان باس لەوە دەکەن کە
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 45 هاوڵاتی برینداربووە و چەند گوندێک ڕووخاوە.
[4]
- لە شارۆچکەی بێهشتی سەر بە پارێزگای سەمسوور کەسێک بە چەک باوک، برا گەورە، براژن و دوو برازای خۆی کوشت و دواتریش هەوڵی خۆکوشتنی داوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسە دانیشتووی گوندی ئەغەرلی سەر بە شارۆچکەی بێهشتی-یە، بەهۆی کێشەی زەویوزار لەگەڵ برا گەورەکەیدا تووشی دەمەقاڵە هاتوون.
[5]
باشووری کوردستان
- درەنگانی شەوی ڕابردوو گوندەکانی خەلیفان، کۆنەر، شوشنە، مەزاری شوشنە، چیادێل و گەلی خواکورگ و گەلی ڕەش، لە دەڤەری برادۆست-ی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێر، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کران.[1]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجەی گرتەوه و هاووڵاتیان لەماڵەکانیان هەتنەدەرەوە.
[2]
-
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دوورخراوەتەوە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا لەسەر کۆمیسیۆنی باڵای ڕاپرسی و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات.[3]
- کوڕێکی بەرپرسی ئاسایشی دووزخورماتوی یەکێتی بەناوی ژیار کەمال لە
سلێمانیسلێمانی گیانی لەدەستدا، لەپاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەکدارێکەوە لە شاری
کفریکفری تەقەی لێکرا و بریندار بوو.[2]
- لە شارەدێی
جەلەولاجەلەولا ئەیوب ساڵح هندی ئەمیری چەکدارانی
داعشداعش کە کوڕی بنەماڵەیەکی ناسراوە و بەشداری شەڕەکانی دژی
پێشمەرگەپێشمەرگە و چەندین چالاکی دیکەی داعشی کردووە، دەستگیرکرا.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ناوچەی جندرێس-ی
عەفرینعەفرین کە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی گەمارۆیان داوە، گەنجێک بەناوی عەبدۆمحەمەد تۆبال بەدەستی چەتەکانی سوپا تورکیاوە کوژرا.[3]
- چەتەکانی بەرەی شام 30 هاووڵاتی مەدەنیان لە گوندی چەقەلە-ی سەربە ناوچەی شێی-ی عەفرینیان ڕفاندووو و بۆ ئازاد کردنی هەر کەسێک داوای 3 هەزاردۆلار ئەکەن.دەوترێت کە 13 کەس ئازاد کراون و چارەنووسی 17 کەسەکەی دیکە نادیارە.[3]
دەرەوەی کوردستان
- ڕۆژنامەی جەریدەی کوەیتی نووسیوێتی ئیسرائیل لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە چەند وێنەیەکی گرتووە کە جموجۆڵی ئێرانیان تێدایە، لەوانە سنووری
باشماخباشماخ لەهەرێمی کوردستان، مەهرانی سنووری و شەلامچە لەنزیک بەسرە و هاوسنوور لەگەڵ کوەیت.[2]
- ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق گەییشتە زیاتر لە 700 کەس.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا