قەسەدە ڕایگەیاند، کە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە #عەفرین#، شەڕڤانان چەند بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورک و چەتەکانیان کردووەتە ئامانج، ئاشکراشیکردووە، کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 32 چەتە و 4 سەربازی سوپای تورک کوژراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە: دوێنێ هێزەکانمان لەدەوروبەری گوندی دێرسەوا لە بەرەی شارۆچکەی شەرا، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیان تێکشکاند و سەربازەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکەش کوژران، هەروەها هێزەکانمان لە گوندی عەقینا-ش ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپات تورک-یان تەقاندەوە.
ئەوەش هاتووە: هێزەکانمان لە گوندی دێرسەوا، سەرچەتەیەکی سوڵتان موراد-یان بەناوی حەسەن ئەحمەد ناسراو بە بابۆ عەلی کوشتووە.
قەسەدە، ڕاشیگەیاندووە: هێزەکانمان لە بەرەی شارۆچکەی ڕاجۆ-وە چالاکییان لەدژی بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورک و چەتەکانی ئەنجامدا، لەئەنجامدا بنکە سەربازییەکە بەتەواویی خاپوور کرا و ژمارەیەکی زۆر سەربازی سوپای تورک و چەتەی سەر بەو وڵاتە کوژران و بڕێک چەک و کەلوپەلی لۆجستیش کەوتە دەست شەڕڤانان.
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە-دا، هاتووە: لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئامادەکردنی ئەم ئامارە، لە گوندی مۆسکایا لە ڕاجۆ، لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورک و چەتەکانیدا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: سوپای تورک و چەتەکانی لە شارۆچکەی شەرا، کاروانێکی مەدەنییان کردە ئامانج، کە بۆ پشتگیریی عەفرین چووبوونە ئەو کانتۆنە، لەئەنجامدا شەهید و برینداری لێکەوتوەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراەوکەی قەسەدە-دا هاتووە: هاوڵاتییەکی مەدەنیی عەفرین لە سنووری شەرا، کاتێک داوای تەراکتۆرەکەی لە سەربازان و چەتەکانی تورک کردووەتەوە، بەشێوەیەکی دڕندانە و لەلایەن سەبازەکانەوە تیرۆرکرا.
قەسەدە، ئاماژەی بەوەشکردووە: هێزەکانمان حیجێ-ی سەر بە شارۆچکەی شییە، چالاکییان لەدژی خاڵێکی سەربازیی سوپای تورک و چەتەکانی ئەنجامدا، لەئەنجامدا خاڵە سەربازییەکە بەتەواویی خاپوورکرا و 8 چەتەش کوژران.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە ڕاگەیاندووە: =KTML_Mark_Begin=لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 32 چەتە و 4 سەربازی سوپای تورک لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کوژراون و 14 چەتە و 2 سەربازیش برینداربوون=KTML_Mark_End=.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە، لەماوی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەموو بەرەکانی شەڕ زۆرینەی گوندەکانی کانتۆنی عەفرین، ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانی بوونەتەوە.[1]
#23-02-2018#