دوكاندارانی كهلار مانگرتنی سهرتاسهریان راگهیاند
باشووری کوردستان
- بوومەلەرزەیەک لە
هەڵەبجەهەڵەبجە و دەورووبەری روویدا.
[1]
- سەرجەم دوکاندار و بازاڕەکانی شارۆچکەی
کەلارکەلار وەکوو هەڵوێستێک بەرامبەر حکومەتی هەرێم، مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاند و دواکانەکانیان نەکردەوە.
[2]
-
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند کە بە چەند مەرجێک لە حکومەتدا دەمێنێتەوە.
[1]
- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (
یونامییونامی) جەختدەکاتەوە، زۆر پێویستە دوای خۆپیشاندانە توندەکەی
سلێمانیسلێمانی بارودۆخەکە هێوربکرێتەوە.
[2]
-
ئاکار محەمەدئاکار محەمەد چالاکی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمان بەنەخۆشی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
[1]
- بەشێک لە رۆشنبیران و رێکخراوەکان داوادەکەن کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی سلێمانی بهێنرێت و ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ئازادبکرێن.
[2]
- حکومەتی عێراق
فۆرمی خۆراکفۆرمی خۆراکی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بە عەرەبی چاپکردووە و نووسینی کوردی لەسەر لاداوە، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوولەی خۆراکی سلێمانیش دەڵێت داوایان کردووە جارێکی دیکە چاپبکرێنەوە.
[3]
- تەرمی ڕۆژنامەنووس
ڕزگار ئادانمیشڕزگار ئادانمیش، کە ڕۆژی
18-12-201718-12-2017 لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدابوو، ئەمڕۆ لە
قامیشلۆقامیشلۆوە بەڕێکرابوو بەرەو
مەخمورمەخمور، لەلایەن هاوڵاتیانی کامپی مەخمور لە دەروازەی سنووری
سێمێلکاسێمێلکا پێشوازی لێکرا و پاشان دەمەو ئێوارە گەییستە مەخمور و لەوێ بەخاکسپێردرا.
[2]
- لیوا جەمال ئەنوەر، ناسراو بە (جەمالە سوور) سەرۆکی لیژنەی سەربازی
چەمچەماڵچەمچەماڵ راگەیاند: ئەمشەو لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە دەستڕێژی گوللە لەماڵەکەم کرا و زیاتر لە 50 فیشەک بەر خانووەکەمان کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
[2]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک رۆژنامەنوس و ژمارەیەک لەکارمەندانی نالیا وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستگیرکردنی
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ ویستویانە لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوەیەک ئەنجام بدەن. بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان لە گردبونەوەکە کردوە و نزیکەی 15 کەسیان دەستگیرکردون کە ژمارەیەک لەوانە کارمەندی کۆمپانیای نالیان.
[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ،
کاروان کاکلکاروان کاکل، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گروپی دەنگی شەقام و سوهەیب ئەحمەد، بەڕێوبەری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی و
خەبات نەوزادخەبات نەوزاد، ڕۆژنامەنووس لە نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی دەستگیرکراون.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی رابردوو هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە لەلایەن تورکیا پاڵپشتی دەکرێن، هەرێمی
عەفرینعەفرینیان تۆپباران کردووە و لەلایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-
یەپەگەیەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-
یەپەژەیەپەژە وەڵامدراونەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان گوندەکانی شێنکا، خەرابە، شەرعا، باسۆفان و بایێ سەر بە شارۆچکەی شەرعا لە هەرێمی عەفرین بەر تۆپبارانەکە کەوتوون و تۆپبارانەکە زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.
[3] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا