26-03-2015
📅 رێکەوت و رووداو
- سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو رووداوەی کە دوێنێ لە پەرلەمانی کوردستان روویدا، ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە کە ئەم جۆرە رووداوانە پاساوێکن بۆ بە لاڕێدابردن و پەسەندنەکردنی پرۆژە یاسای سندوقی نەوت و گاز.
- بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوسەران و رۆشنبیران، کۆنفرانسی دامەزراندنی رێکخراوی دابڕان بەرەو رۆشنبیرییەکی هاوچەرخ، لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
- پەرلەمانی کوردستان لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر شەڕەکەی دوێنێی پەرلەمان پێکهێنا و لیژنەکە بە سەرۆکایەتی فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمانی کوردستانە.
- شەڕو پێکدادان لە نێوان چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و شەرڤانانی یەپەگەو گەریلاکان لە شەنگال روویداو و بەو هۆیەوە 7 چەکداری تیرۆریستی داعش کوژران.
- وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای دەکات، کە ئەمڕۆ بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباری عەرەبیان لە هۆتێلێکی شاری سلێمانی دەستگیر کردووە، کە چەندین تاوانی کوشتن و رفاندنی ئۆتۆمبیلیان ئەنجامداوە و لەلایەن پۆلیسی بەغداوە بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر.
- چەند چەکدارێکی داعش لە شنگال دەکەونە بۆسەیەکی پێشمەرگەوە و تەرمی حەوت چەکداریشیان دەکەوێتە بەردەستی پێشمەرگە.
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا