- ئۆپەڕاسیۆنی یەپەگە و یەپەژە بۆ پاککردنەوەی کۆبانێ بەردەوامە و لە ئەنجامی ئەم هەڵمەتەدا 80 هاوڵاتی سڤیل لەدەستی چەتەکانی داعش لەناو کۆبانێ ڕزگار کران.
- بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕۆژنامەنووس جەلال هۆرێنی، سەرنوسەری سایتی ئاگا پرێس دەستگیر کرا.
- هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکە لەبارەی هێرشی گروپە چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی گروپە چەتەکانی داعش لەبەرامبەر گورزی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە تێکشکان، ئەمجارە لەکۆبانێ هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی.کەجەکە ووتی :" داعش حیسابی ئەو هێرشە دەدات. ئاکەپە و حکومەتی تورک بەرپرسیارن لە هێرشەکانی سەر کۆبانێ.
- لە حەسەکە ئوتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتەوە.
- لە ناو سەنتەری قەزای شەنگال، هێزێکی پێشمەرگەی سەر بە لیوای 111ی هێزەکانی 70 هێرشیانکردە سەر بارەگایەکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەهۆیەوە شەش تەرمیان لێبەجێما و چەندین چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانیش دەستی بەسەردا گیرا.
- لەگەڕەکی عەسکەری لەقەزای خورماتوو ڕویداو بەهۆیەوە چەند شەهید و بریندارێکی لێکەوتوەتەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,406 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!