- تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو کە کاروانێکی سوپای تورکیای کردە ئامانج، بووە مایەی کوژران و برینداربوونی 20 سەربازی سوپای تورکیا.
- چەتەکانی ئەل-نوسرا، ئەهرار ئەل-شام، تەڤگەری نورەدین ئەل- زەنکی و لیوای سوڵتان موراد، جارێکی تر بە هاوەن هێرشیان کردە سەر گەڕەکی شیخ مەقسوودی کوردنشین لە شاری حەلەب. چەتەکان بە تۆپبارانی شوێنی مەدەنی دەستیان بەسەر گەڕەکی ئارمانجیان دا گرت و چەکی گەورەشیان بۆ ئەو مەبەستە بەکار هێنا.
- لەئامەد پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر دەزگای ڕاگەیاندنی ئاژانسی هەواڵی دیجلە دیها، ئازادیا وڵات و کوردی دەر و بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئیستا 32 ڕۆژنامەنوس لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,881 جار هاتیە دیتن