لەژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)، دیمانەیەکمان لەگەڵ کرابوو کە تیایدا بەشێک لەقسەکانم وەکو خۆی نەگوزارابووەوە، بۆیە بەپێویستم زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بخەمە بەردەم خوێنەرانی بەڕێز وڕای گشتی :
لە بەشی کۆتایی دیمانەکەدا،پرسیارێکم لەبارەی داواکاریەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چەک وجۆری ئەو چەکانەی لەو شەڕەدا پێویستن ئاراستە کرابوو، لەوەڵامدا ئەوەم نیشاندا کە هەرێمی کوردستان داوای جۆرەها چەکی قورسی وەکو هەلیکۆپتەر وتانک ودژە تانک لە وڵاتانای هاوپەیمانان کردوە، ئەوانیش بەڵێنیان داوە (دیراسەی ئەو داوایەی ئێمە بکەن) ودواتر بەشێوەیەکی فەرمی وەڵاممان دەدەنەوە، نەوەکو هاوپەیمانان بەڵێنیان دابێت چەکی قورسمان لەو جۆرە پێبدەن کە ئاماژەم پێیانەوە کرد.
بۆیە لەبەر هەستیاری بارودۆخەکە وبۆ ئەوەی هەموو لایەک لەڕاستی مەبەستی قسەکانم تێبگەن بە پێویستم زانی ئەو ڕونکردنەوەیە پێشکەش بکەم.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
27ـی ئۆکتۆبەری 2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,443 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!