- لە پارێزگای حەسەکەی خۆرئاوای کوردستان ڕووبەڕووبوونەوەی قورس لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل سەری هەڵداوە و لەدوێنێ شەویشەوە شەڕەکە بەردەوامیی هەیە.
- یەکینەگانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبەرەی باشوری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ هێرشێکیان بۆ سەر مۆڵگەو حەشارگەکانی چەکدارانی (داعش) ئەنجامدا، کە توانیان جگە لەپاشەکشەپێکردنیان، دەست بگرن بەسەر چەک و کەرەستەیەکی زۆری سەربازیدا.
- شەڕڤانانی یەپەکە لە کۆبانێ توانییان فڕۆکەیەیک بێ فڕۆکەوانی سەر بە داعش بخەنە خوارەوە و ژمارەیەک چەکداریشیان لێبکوژن، تەرمی حەوت داغشیش کەوت دەست شەڕڤانان.
- بە تۆمەتی پەیوەندییان بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشەوە، ناحیەی بەحرکەی باکووری شاری هەولێر سێ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
- لەساڵیادی دامەزراندنی (PKK)دا کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی و گەنجی شاری سلێمانیدا بۆ پشتیوانی له و جوڵانەوە نەتەوەیی و جەماوەرییەی هەموو پارچەکانی کوردستان، لەبەردەم پارکی ئازادی ویستیان ڕێپێوانێک ئەنجامبدەن، بەوتەی ئەندامێکی ئه و کۆمەڵەیە دەزگا ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەریان و خۆی و چوار ئەندامی لێ بریندار کردوون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,274 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!