$باشووری کوردستان$
- #داعش# هێرشی کردە سەر گوندەکانی باشووری #کەرکووک# و چەند گوندێکی داگیرکرد، پاشان پێشمەرگە دژە هێرشێکی کرد و ناوچەکانی گرتەوە. لەم هێرشەدا عەمید شێرکۆ فاتیح فەرماندەی لیوای یەکی پیادە شەهید بوو، چەند پێشمەرگەیەکی تریش شەهید و برینداربوون.
- داعش ئوتۆمبیلێکی لە کەرکووکدا تەقاندەوە و باڵەخانەیەکی گرت، پاشان باڵەخانەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیرایەوە.
- ڕەوشی شاری کەرکووک زۆر نائارامە و قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.
- درەنگانی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە قەزای #مەخموور# هێرشیان کردەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەڵام هێزەکانی پێشمەرگەوە بە توندی بەرپەرچی هێرشەکەی داعشیان دایەوە و تێکیانشکاندن.
- لەناوچەی لە گوندی چاغاتی سەر بە ناوچەی تبجی قەزای #جەلەولا# تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
- بەپێی زۆرینەی سەرچاوەکان، ئەمڕۆ لە بەرەکانی جەنگدا زۆرتر لە 20 شەهید و 100 بریندار لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا هەیە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 27,623 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!