پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,222
وێنە 105,187
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
ئەنجام: 53 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 6



نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بزوتنەوەی گۆڕان بۆچونی خۆی سەبارەت بە کشانەوە لە حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزوتنەوەی گۆڕان بۆچونی خۆی سەبارەت بە کشانەوە لە حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات

بزوتنەوەی گۆڕان بۆچونی خۆی سەبارەت بە کشانەوە لە حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات
رونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی
بزوتنەوەی گۆڕان لە دەستپێکی سەرهەڵدانیەوە هێزێکی سیاسی و مەدەنیە و، پایەکانی لەسەر سیستەمێکی ئاسۆییە و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری کردوە. بەردەوام ڕوانین و دیدگای جیاواز هەیەو ئەمەش سەلمێنەری زیندویەتی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکەیە.
باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانیە. بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بوە، بۆ ئەمەش بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەکات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتیمانی و بە بەشداری هەموان دەدرێت، نەک یەک ئۆرگان. سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژادنی ناوخۆیی و کۆنفرانسی نیشتمانی ئەوە خواستی زۆرینەی گۆڕانخوازانەو بڕیاری لەسەر دراوەو کاری لەسەر دەکرێت.
بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پێشنیازو پرۆژەو دیدگای جیاواز دەکات لەپێناو بەهێزکردنەوەی کاری ڕێکخراوەیی و پەرلەمانی و حکومی. سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ ماندوبونی سەرجەم گۆڕانخوازان لە یانزە ساڵی ڕابردوداو هەمو ئەو پڕۆژانەش بە نیشانەی پەرۆشی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەزانێت.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
#20-08-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,898 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-08-2020 (4 سال)
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 21-08-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 21-08-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا )ڤە: 21-08-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,898 جار هاتیە دیتن
بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی دەکات
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی بروسکەیەکی پیر...

بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی بروسکەیەکی پیر...
بەڕێزان: ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
دوابەدوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم، و هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین ئومێدەوارین ئەم ڕێکارە ڕێکخراوەییانە هۆکاری چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسیی و لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوانمان بێت.
هاوکاتیش، هەلومەرجی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق و، ڕوداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لێمان دەخوازێت بەهەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرزی نیشتمانیەوە ڕوبەڕووی ئاڵنگاری و پێشهاتەکان ببینەوەو، هەمومان بەیەکەوە ببینە هێزی چەسپاندنی چاکسازی گشتگیر لە هەرێم تا لە سایەیدا نمونەیەکی سەرکەوتوی سیاسی و حوکمڕانی نیشان بدەین، و خەڵکی خۆشمان هەست بە لایەنی کەمی ژیانێکی شایستە و ڕێزلێگیراو بکەن.
هیواخوازین بونی ئێوە لە بەرپرسیارێتی سیاسیی یەکێتیدا زەمینەسازی زیاتر بکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان پارتە سیاسیەکانی هەرێم، و گۆڕان و یەکێتی بەتاییەت، ئێمەش دەمانەوێت سەقامگیری و یەکگرتویی نێوانتان بێتە مایەی خێر بۆ لایەنگرانتان و خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێم و بەپیرەوەچونی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.
دوبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەین و ئومێدمان سەرکەوتنتانە.
بزوتنەوەی گۆڕان
#11-03-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,205 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-03-2020 (4 سال)
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 11-03-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 11-03-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 11-03-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,205 جار هاتیە دیتن
بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
بەلگەنامە

بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
بەلگەنامە

دەقی ڕاگەیەنراوی جڤاتی نیشتمانی #بزوتنەوەی گۆڕان#.
راگەیەندراوی #جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان#
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبونەوەکەدا هەلومەرجی سیاسی کوردستان و قەیرانی دارایی و نیگەرانیی هاوڵاتیانی کوردستان تاوتوێکران. جڤاتی نیشتمانی جەختی لەسەر باشکردنی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان کردەوەو دوای تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی جڤاتی گشتی بڕیاریدا ئەم ڕاگەیەنراوە بخاتە بەردەم ڕای گشتی و هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.
بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆکردنی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێ بۆ چارەسەری قەیرانەکانی #هەرێمی کوردستان# لە ڕێگەی:
یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەکەوتی موچە، کە #حکومەتی هەرێم# بە نایاسایی بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاندویەتی.
دوەم: دەستەبەرکردنی شەفافیەت لە داهاتی نەوت و غازو داهاتە ناوخۆییەکانی تر لە ڕێگای جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2015)ی #پەرلەمانی کوردستان# تایبەت بە سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەکانی کوردستان و یاسا کارپێکراوەکانی وەزارەت و دەستەکانی هەرێمی کوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێ پارەی کۆمپانیاو کاسبکاران‌ بدرێتەوەو پارەی پرۆژە پەکخراوەکان خەرج بکرێ و خزمەتگوزاری لە هەمو کەرتەکاندا چاکبکرێت.
سێیەم: ڕاگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ئامانجی هەمو خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانە. ڕیفراندۆم ئامرازێکە پێش ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێ. بەڵام بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە (25-9-2017) لە دەرەوەی زەمینەسازی یاسایی و هەلومەرجی لەباری سیاسی و ئابوری و ئەمنی و کۆمەڵایەتی دراوە، بە تایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان. بۆیە پێویستە ئەم پرسە بۆ کات و هەلومەرجێکی لەبار دوابخرێ و بخرێتەوە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.
چوارەم: پەرلەمانی کوردستان، دوای ڕێکەوتنی سیاسی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان، ئاسایی بکرێتەوەو درێژە بە کاری یاسادانان و چاودێری بکات و بەردەوام بێت لە هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی دیموکراسی لە کوردستان.
پێنجەم: هەڵبژاردنە گشتییەکان لە وادەی یاسایی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن.
بزوتنەوەی گۆران
2017-08-12
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,393 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] بەیان و ڕاگەهاندنامە | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
بابەتێن پەیوەستکری: 39
ئامار و راپرسیا
بەلگەنامە
پارت و رێکخراو
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
هەمەجۆرە
وێنە و پێناس
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-08-2017 (7 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 13-08-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 13-08-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 16,393 جار هاتیە دیتن
بزوتنەوەی گۆڕان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند سابیر کوردستانی بڵاو کردەوە
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزوتنەوەی گۆڕان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند سابیر کوردستانی بڵاو ک...

بزوتنەوەی گۆڕان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند سابیر کوردستانی بڵاو ک...
دەقی پرسەنامەکە:
پرسە و سەرەخۆشی
بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی خۆشەویست (سابیر کوردستانی)مان بیست. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی هونەرمەندی خوالێخۆشبو دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و دواین ناخۆشی بنەماڵە و هونەردۆستانی کوردستان بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
11ی8ی2020
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,185 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 4
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-08-2020 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژ هەژار ) ل: 12-08-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 12-08-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,185 جار هاتیە دیتن
بزوتنەوەی گۆڕان لە وەڵامی (لەبری بیرەوەری)ی مەلا بەختیار
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزوتنەوەی گۆڕان لە وەڵامی (لەبری بیرەوەری)ی مەلا بەختیار

بزوتنەوەی گۆڕان لە وەڵامی (لەبری بیرەوەری)ی مەلا بەختیار
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان:
رووونکردنەوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ ڕای گشتیی کوردستان
دوای بڵاوبونەوەی کتێبی (لەبری بیرەوەری) مەلا بەختیار، کە کۆمەڵێک تۆمەت و بوختان و حیکایەتی بێ بنەمای داوەتە پاڵ ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، کە مێژوو سەلماندویەتی یەکێک بوە لە ڕابەرە هەرە دیارو کاریگەرەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان و قەڵەمێکی بەبڕشت و ڕاستگۆی دنیای ئەدەب و فکر و ڕۆشنبیری و سیاسەت بووە، لەمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خەڵکی ڕاستگۆو پێشمەرگە دێرینە تێکۆشەرەکان و شاهید حاڵی ڕوداوەکان وخەڵکانی دڵسۆز و بەئەمەک، ئەم حیکایەتە ساختەی ناوەڕۆکی کتێبەکە و چاوپێکەوتنەکەی ناوبراویان لە کەناڵی ڕوداو پێ قبوڵ نەکراو، هەر یەکە بەشێوازی تایبەتی خۆی، هەوڵی ڕاستکردنەوەیان دا.
نەوشیروان مستەفا یەکێکە لە ڕابەر و سەرکردە گەورەکانی میلەتەکەمان و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا، خەمخۆرانەو ڕاستگۆیانەو خۆنەویستانە، کاری بۆ ئازادی و عەدالەت و ڕزگاری کردوە. ئەو چ لە قۆناغی شاخدا، وەک سەرکردەیەکی کارامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵە، وەک ئەندازیار و ڕابەری ڕاپەڕینی 1991، وەک پلاندانەری پرۆسەی ئاشتی و ڕێکەوتنەکانی نێوان دوو هێزی شەڕکەری یەکێتی و پارتی، وەک کەسایەتیەکی سەرەکی لە گفتوگۆکانی دوای ڕاپەڕین و دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و نوسینەوەی دەستور و پەیکەری نوێی عێراق، وە چ لە قۆناغی دامەزراندن و بەڕێخستنی بزوتنەوەی چاکسازی و گۆڕانخوازی، بزوتنەوەی گۆڕان، هەمیشە لە خەمی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی دیموکرات و مۆدێرندا بوە لەسەر بنەماکانی عەدالەت و ڕێز لە مافی مرۆڤ. بۆیە وەستانەوە بە ڕوی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستی و بوختان و حیکایەت داتاشینەی مەلا بەختیار و هاوچەشنەکانی، کە دەیانەوێت لەپاڵ باسکردنی مێژوویەکی ناڕاست و خەیاڵپڵاوانەی خۆیاندا، لە پرۆژە فکری و سیاسیە گەورەکەی بدەن و پەرێزی خۆیان لە دادگای گەل و مێژوو و ویژداندا پاکبکەنەوە، بە ئەرکی هەمو مرۆڤێکی ڕاستگۆ و بەویژدانی ئەم نیشتمانەی ئەزانین، چونکە جورئەتکردن و نەسڵەمینەوە لە هۆنینەوەی کۆمەڵێک بوختانی بێبنەماو تەشهیرکردن بەسەرکردەیەکی دەستپاک و مێژوو پاکی وەک نەوشیروان مستەفا، وە خۆنەپاراستن لە بێڕیزی کردن و ناوزڕاندنی کۆمەڵێک کاراکتەری سەربازی و سیاسی میلەتەکەمان لە قۆناغەکانی ڕابردودا، سەرەتایەکی مەترسیدارە گەر ڕوبەروی نەوەستینەوە.
ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان، وێڕای دەستخۆشی و پێزانینمان بۆ خەمخۆرانی نەوشیروان مستەفا و مێژووە پڕشانازیەکەی و خەباتی هاوسەنگەر و هاوڕێیانی، لەهەمانکاتدا ڕایدەگەیەنین کە بزوتنەوەی گۆڕان و هەموو گۆڕانخوازان و کەسانی دڵسۆز و ڕاستگۆو خەمخۆری نیشتمان، بەهەموو توانایەکەوە، ئەو هەوڵە ڕیسوائەکەن و بەرپەرچی ئەدەنەوە، هەم لەرێگەی خستنەروو و دەرخستنی ڕاستیەکان و هەمیش لە ڕێگای ئەو هەموو بەڵگانەی لەبەردەستدا هەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوئەکرێنەوە.
دواجار دەبێ ئەو ڕاستیە بزانین، کە ئەو ڕقە پەنگخواردوەی مەلا بەختیار، تەنها پەیوەست نیە بە مێژووەوە، بەڵکو بەشێکە لە هەڵمەتەکانی دژ بە بزوتنەوەی چاکسازی و پرۆسەی ڕیفۆرم و عەدالەتخوازی. بۆیە بە ئەرکێکی سیاسی و ئەخلاقی خۆمان و هەمو دڵسۆزان و هاوڕێ و یاوەرانی کاک نەوشیروانی ئەزانین، لە دەرفەتێکی نزیکدا، کۆی چەواشەکاریەکان بۆ خەڵکی کوردستان و مێژوو ڕونبکەینەوەو ڕاستی نیەتی مەلا بەختیار دەربخەین.
بزوتنەوەی گۆڕان
21/9/2020[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,230 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-09-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 4
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 21-09-2020 (4 سال)
پارت / لایەن: گۆڕان
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژ هەژار ) ل: 29-11-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 29-11-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,230 جار هاتیە دیتن
بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕاگەیاند
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕاگەیاند

بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕاگەیاند
راگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی
#بزوتنەوەی گۆڕان# لە یەکەم ساتی ڕاگەیاندنیەوە لە بەرنامەی سیاسی خۆیدا مافی چارەنوس و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی کردوە بە یەکێک لە ئامانجە نەتەوەییەکان. ڕیفراندۆمیش وەک هەنگاوێک بەرەو بەدیهێنانی ئەم ئامانجە نەتەوەییە دانراوە. بەڵام سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوئاوازەکانیان ئەم پرۆسەیان بۆ دەسکەوتی کەسیی و حزبی و خۆدزینەوە لە چارەسەرکردنی کێشە ئابوری و یاسایی و سیاسییەکانی کوردستان بەکارهێناوە و ناشیرینیان کردوە. هەروەها هەنگاوەکانیان بەو ئاڕاستەیە بوە کە یەکڕیزی گەلەکەمان و یەک دەنگی خەڵکی کوردستان بخەنە بەردەم مەترسیەوە.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ #کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان# و بەشێک لە کەسایەتییە ڕۆشنبیر و نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان هەوڵی زۆرمانداوە گەلەکەمان بە یەکڕیزی و نەخشەیەکی تۆکمەوە هەنگاو بنێت بەرەو دروستکردنی پایەکانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و خۆمان بۆ ئایندەیەکی شایستە بە قوربانییەکانی گەلی کوردستان ئامادە بکەین. هەر بۆیە داوای دواخستنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆممان بۆ کاتێکی گونجاو کرد و داوامانکرد پێشوازی لە دەستپێشخەری هێزە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتوەکان بکرێت. بەڵام ئەو هەوڵانە فەرامۆشکران و گرنگی ئەو هەنگاوانە ڕەچاو نەکران. بۆیە هەر دەرەنجامێکی نەخوازراوی ئەم پرۆسەیە لە ئەستۆی ئەوانەدایە کە لەم کاتەدا بڕیاریان لەم پرسە داوە.
لێرەش بەپێویستی دەزانین بڵێین کە حکومەتی بەغداش بەدەر نییە لە پێشێلکردنی دەستور و مافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکانی ترو جێبەجێ نەکردنی ئەو مادە دەستورییانەی کە مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان دەستەبەر دەکەن.
لەکۆتاییدا ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جارێکی تر جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕمان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بە #کەرکووک# و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانەوە دەکەینەوە، چونکە لە دروستبونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە تاکو ئەمڕۆ ململانێی سەرەکی نێوان گەلی کوردستان و ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکان لەسەر دیاریکردنی سنوری جوگرافیای باشوری کوردستان بوە. چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کرۆکی چارەسەرکردنی کێشەی گەلی کوردستانە لە عێراقدا. بۆیە وەک بزوتنەوەی گۆڕان هاوڵاتیانی کوردستان ئازاد دەکەین لە چۆنیێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسەدا.
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان
24-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,492 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-09-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 24-09-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل : 26-09-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 13,492 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.178 KB 25-09-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێم
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
بەلگەنامە

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
بەلگەنامە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری کوردستان
پارتە سیاسیەکان
هەڵسوڕاوو کادرو ئەندامان و دەنگدەران
ئێمە کۆمەڵی ئیسلامیی و بزوتنەوەی گۆڕان پاش چەندین ساڵ لە خەبات لەپێناو بەرپاکردنی حوکمێکی ڕەشید و نەهێشتنی گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و نوسینەوەی دەستور و ڕێکخستن وبەسیستەمکردنی دامەزراوەکانی حوکمڕانی بەگشتی وهێزەکانی پیشمەرگه و ئاسایش بەتایبەتی و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی وە خزمەتکردنی هاوڵاتیان، وە بێلایەنکردنی دەسەڵاتی دادوەری بۆپاراستنی ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان.
بەشداریکردنی گۆڕان و کۆمەڵ لەحکومەتی بنکە فراوانی کابینەی هەشت، پێویستیەکی قۆناغەکە بوو، بۆ ئەوەی وێنەی سیستەمی حوکومرانی لەهەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی ڕاست بکرێتەوه و ڕۆڵێکی کاریگەرمان لەپرسی چاکسازی و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی لەهەرێمی کوردستان هەبێت.
لێرەدا پێویستە ئه و ڕاستیە بیربخەینەوە،کە دەسەڵات دارانی هەرێم بەشیوازێکی بەرفراوان درێژەیاندا بە گەندەڵی سیاسی،یاسایی،ئابوری و دارایی و،هەروەها بەدەر لە یاساکان ماوەی دووساڵی تریان بۆ سەرۆکی هەرێم درێژکردوەو،دواتر پەرلەمانی کوردستانیان پەکخست و کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمیان ئیفلیج کرد،وەک هەمیشە شەراکەتی ڕاستەقینەیان قبول نەکرد وە ئامادەش نەبون چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدریت.
دەسەڵاتداران بەهۆی عەقلییەت و شکستی فۆرمیی حکومڕانیان هەرێمیان توشی قەیرانیکی گەورەی ئابوری و دارایی کرد،دواجاربەهۆی سیاسەتی نا واقیعی و عینادی،هەڵەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کوردستانیان توشی شکست و هەرەسێکی مێژوویی،سیاسی،سەربازی، مەعنەویی،جەماوەری، ئابووری و دارایی کرد
لەدوای ڕووداوەکانی پاش ڕیفراندۆم، ویستمان دەرفەتێک بدەین تاکو دەسەڵات بەدەم ئەرکی قۆناغەکەوە بێت و حکومەتێکی کاتی دابمەزرێنین بۆئەوەی ئیدارەی گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو لەگەڵ بەغداد بدات و کار بۆ چاککردنی مووچە و بژێوی خەڵکی بکات و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکات،دوایی پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران لەسەدان هەزار دەنگی ساختە، بەڵام پاش چەند مانگێک لە چاوەڕوانی دەرئەرنجام بێئومێد بوین لە مانەوه لەم حکومەتەدا و ئەم بڕیارەشمان پێشتر لەلایەن هەردوو لاوە وەرگیراوە لەبەر ئه و هۆکارانەی سەرەوە بە پێویستمانزانی دوای بخەین، بۆیە ڕایدەگەیەنین:
1. کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەلی ئیسلامی لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2. لە ئیستاشدا بەپێویستی دەزانین ئەم حکومەت هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی کاتی پێکبهێنرێت.
3. پشتیوانی لە هەموو داواو داخوازییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین لە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی بێ توندوتیژی.
4. هێزەکانی پێشمەرگه و ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و هیچ پاساوێک نییە بۆ گرتن و ئازاردان وکوشتنی خۆپیشاندەران،هەر لێرەوە داوا دەکەین هەموو ئەوانەی لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون ئازاد بکرین.هاوکات دیاردەی سوتاندنی بنکه و بارەگای حکومی و حیزبی ئیدانه دەکەین وه به کارێکی ناشارستانی دەزانین.
5. هەر هەڵبژاردنێک لە کوردستان بێ پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران هیچ ماهیەت و نرخێکی نیە و پێشتر ئەنجامەکەی مسۆگەر کراوە!
بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەلەکەمان وەتێپەراندنی ئەم قۆناغە لە خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبین بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی بەختەوەر و ئازادو دادی کۆمەڵایەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستور و لەسەرو هەمویانەوە ماددەی 140 و هەموو فشارێک دەخەینە گەڕ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، وە حکومەت ناچارە مل بدات بۆ داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، وه ئه مه ش ده که ینه سه ڕه تای قۆناغێکی نوێی سیاسی،وە کۆکردنەوەی هیزو لایەنە سیاسییەکان لە هاوپەیمانی و بەرەیەکدا بەئەرکێکی هەنوکەیی ئەمرۆ دەزانین
#بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان#
#20-12-2017#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,389 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-12-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: گۆڕان
پارت / لایەن: ک. ئیسلامی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 20-12-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( بەناز جۆڵا ) ل : 21-12-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا )ڤە: 21-12-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 5,389 جار هاتیە دیتن
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
بەلگەنامە

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
بەلگەنامە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
راگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی
ئەمڕۆ گەلەکەمان لە باشوری کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی جدیدایە، کە دور نیە ببێتە مایەی لەدەستدانی دەستکەوتەکانمان و بەفیڕۆدانی خوێن و فرمێسکی هەزاران تێکۆشەر و قوربانیانی خەڵکی کوردستان، هەموو ئەو مەترسیانەش لە ئەنجامی بڕیاری سیاسی نادروست و بەهەندنەگرتنی مەترسییەکان و گەڕانە بەدوای بەرژەوەندی کەسی و حیزبی دا، یەکێک لەو بڕیارە هەڵەو مەترسیدارانەش ڕەتکردنەوەی داواو دەستپێشخەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەوڵە ناوخۆییەکان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بو لەم هەلومەرجەدا بەبێ‌ زەمینەسازی.
بڕیاردان لەلایەن سەرکردایەتی چەند حیزبێکی کوردستان، کە هەر ڕۆژەی لەژێر ناوێکی داتاشراوەوە دەردەکەون، بەبێ‌ گوێدانە یەکڕیزیی نیشتمانی و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی، هەنگاوێکی مەترسیدارە لەسەر دواڕۆژی گەلەکەمان، ئەم هەنگاوەیان بوەتە مایەی پەراوێز خستنی ڕۆڵی دامەزراوە شەرعیەکانی کوردستان. کاراکردنەوەی پەرلەمان لەدوای دو ساڵ پەکخستنی بەو شێوازەی ئێستا و هەوڵەکانیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی گشتی و بەکارهێنانی پەرلەمان بۆ شەرعیەتدان بە بڕیارە کەسی و حیزبیەکانیان و پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافی هاوڵاتیان، گورزێکی کوشندەی دیکەیە لە خەون و ئامانجەکانی گەلەکەمان. بۆیە ئێمە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانە بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە.
ئێمە لە #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان# و #بزوتنەوەی گۆڕان#، کە سێ یەکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق پێکدەهێنین و، نوێنەرایەتی ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵکی کوردستان دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە سەرکردایەتی ئەو حیزبانە بەرپرسیارن لە هەر مەترسی و هەڕەشەیەک کە لە ئەنجامی بڕیاری هەڵەی ئەوانەوە ڕوبەڕوی خەڵکی کوردستان دەبێتەوە. لەسەر حکومەتی فیدراڵی عێراقیش پێویستە هیچ هەنگاوێک نەنێت کە ببێتە مایەی تێکدانی ئارامی و خوێنڕژانی هاوڵاتیان، بەڵکو گفتوگۆو دانوستان تاکە ڕێگای چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵیە.
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
12-10-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,197 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-10-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: ک. ئیسلامی
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 13-10-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 13-10-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 13-10-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 5,197 جار هاتیە دیتن
بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە
بەلگەنامە

بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە
بەلگەنامە

راگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی دەربارەی ڕوداوەکانی ئەمڕۆ هاونیشتمانیانی کوردستان لە ئێستادا، بەهۆی ئەنجامدانی ئەو #ڕیفراندۆم#ە بێ بەرنامەیەی پارتی و یەکێتی و هاوڕاکانیان لەم هەلومەرجە نەگونجاوەدا، هیچ کاتێک خەڵکی کوردستان و دەسکەوتەکانمان و دواڕۆژی گەلەکەمان هێندەی ئێستا لە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی ترسناک و نادیاردا نەبوە.
هەمو ئەوانەش لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردو و هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی کوردستانە.
لە ئێستادا نەک تەنها ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان‌، بەڵکو هەمو دەسکەوتەکانمان و ئەزمونی حوکمڕانی لەبەردەم ئاڵنگاری گەورەدان.
بەرپرسیارێتی ئەو ئەگەرانەش لە ئەستۆی ئەوانەدایە کە خوێن و فرمێسکی گەلەکەمانیان بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبی بەکارهێنا.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆراگری کوردستان بە گشتی‌و، هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکووک بە تایبەتی، لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و داگیرکەرانی کوردستاندا ببونە سیمبوڵی خۆڕاگری و شانازی گەلەکەمان، بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردستان لە ئەنجامی سیاسەتە بەرژەوەندیخوازو شکستخواردوەکانیان و نەخوێندنەوە بۆ ئەگەرو پێشهاتەکان وایانکرد هەمو ئەو سەروەریانە بکەونە مەترسییەوە.
ئێمە لە #بزوتنەوەی گۆڕان# بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارانە دەکەین و هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدەکان و بریندارەکان و ئاوارەبونی هاوڵاتیان و بەتاڵانبردنی موڵکوماڵیان ڕادەگەیەنین.
هەروەها داوادەکەین، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەم شەڕە وێرانکارییە ڕابگرن و ڕێگەنەدەن حکومەتی عیراق ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.
هەروەها داوا لە حکومەتی بەغدا دەکەین دەستبەجێ پەلامارەکانیان بۆ سەر خاک و هاوڵاتیانی کوردستان ڕابگرن و لەو شوێنانە بکشێنەوە کە کۆنتڕۆڵیان کردوەو گفتوگۆ بکەنە بەدیلی شەڕو خوێنڕشتن.
ناکرێ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بکرێتە پاساو بۆ پێشێلکردنی دەسکەوت و مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان‌. لەو پێناوەشدا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بە ئەرکی نیشتمانی خۆی هەستێ بۆ گفتوگۆ لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەموو هێزو کەسایەتی و لایەنە سیاسییە نیشتمانییەکانی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بە ئەرک و بەرپرسیاریێتی نیشتمانی خۆیان هەستن‌ و نەخشەیەکی گشتگیر بۆ دەربازکردنی گەلەکەمان داڕێژین‌ و هەنگاوی کرداری بنێین بۆ دەرچون لەم قەیرانە ترسناکە.
نابێ لەژێر هیچ فشارێکدا دەسبەرداری مافە دەستوریییەکانمان و ئەو دەسکەوتانە بین، کە بە خوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەدەستهاتون.
هەمو دامودەزگاکانی دەسەڵات و حوکمڕانی هەڵبوەشێتەوەو لەسەر بنەمایەکی نیشتمانی تەندروست دابڕێژرێنەوە و دەسەڵاتدارانی هەرێم، ئەوانەی بەرپرسن لەوەی ئەم ڕۆژەیان بەسەر گەلەکەماندا هێنا دەستلەکاربکێشنەوە، وەک چۆن خۆیان لە ڕاگەیاندنەکاندا دەیانوت ئەنجامی خراپی ڕیفراندۆم لە ئەستۆ دەگرن. هەروەها داوادەکەین حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی کاتی دابمەزرێ تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەردی گشتی.
بزوتنەوەی گۆڕان
16-10-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,169 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-10-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 16-10-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 16-10-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 6,169 جار هاتیە دیتن
بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەنراوێک لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆک فراکسیۆنی نوێ بڵاودەکاتەوە
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەنراوێک لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆک فراکسیۆنی نوێ بڵاودە...

بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەنراوێک لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆک فراکسیۆنی نوێ بڵاودە...
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی #بزووتنەوەی گۆڕان#:
کاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی دوشەمە، 21/9/2020 بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا.
پرۆسەکە بە ئامادەبوونی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، کە تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکە (گوڵستان سەعید) بە سەرۆک، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەکەدا، هەردو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بون. بەپێی دەستوری ڕێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێکدا دوو کاندید هەبو یەکێکیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەکانیان یەکسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)کە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەسەند کردو، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان.
27ی 9ی 2020[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,039 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 27-09-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 27-09-2020 (4 سال)
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژ هەژار ) ل: 03-12-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 03-12-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 03-12-2021 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,039 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کاروانی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کۆچەری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,222
وێنە 105,187
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کاروانی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کۆچەری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.562 چرکە!